حەیات مەجید
نووسەر
مارسەکان دێن و دەڕۆن..
هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، بۆنه‌یه‌كی جیهانییه و بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و بۆنه‌یه، له ته‌واوی جیهاندا چالاكی جۆراوجۆری وه‌ك، كۆڕ و سیمینار و وۆركشۆپ و فیلم و شانۆگه‌ریی و ده‌یان چالاكی تر ئه‌نجام ده‌درێن، ساڵانێكه كوردستانیش له به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه بێبه‌ش نییه.
با ئێمه واز له وڵاتان و شێواز و ئامانجی یادكردنه‌وه و به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان بهێنین، با ڕاسته‌وخۆ بچینه سه‌ر چه‌قی بابه‌ته‌كه‌ی خۆمان، ئه‌ویش نه‌ریتی ساڵانه‌ی یادكردنه‌وه‌كانی هه‌شتی مارس و (25)ی نۆڤه‌مبه‌ر، هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه.
ئه‌وه‌ی له یادم بێت، زۆربه‌ی ساڵه‌كانی ڕابردوو، له‌و دوو بۆنه‌یه‌دا چالاكی جیاواز به‌ڕێوه‌چوون، ساڵانه‌ش وه‌ك ڕۆتینێك دووباره ده‌بنه‌وه، هۆڵه‌كان جمه‌یان دێ، وتاره‌كان هه‌مان وتارن به‌ڵام به كه‌مێك گۆڕانكارییه‌وه، بریا گۆڕانكارییه‌كان له جه‌وهه‌ردا باشتركردنی دۆخی ئافره‌تان و خستنه‌ڕووی داتای چاره‌سه‌رییه‌كان و كاركردنی جددی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بان، نه‌ك داتای زیادبوونی توندوتیژیی و ئاماری زیاتری كوشتن و زۆربوونی ژماره‌ی ئافره‌ته قوربانییه‌كان.
ئێمه‌ی ئافره‌تان ده‌زانین ئه‌و چالاكییانه هیچ له دۆخی ئافره‌تان ناگۆڕێت، ده‌زانین له زۆركاتدا بارگرانین و ده‌كه‌ونه سه‌رشانی به‌شێكمان، ده‌زانین ئه‌ركمان قورسه و به ته‌نیا خۆشمان له‌و واقیعه تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌كرێت هه‌موومان پێكه‌وه، نه‌ك به ته‌نیا ڕۆژێك، به‌ڵكو به‌درێژایی ساڵ كاری درووست بكه‌ین، خۆمان بین و له‌و تێگه‌شتنه‌ی خۆمانه‌وه، كه بۆ ئه‌و واقیعه سه‌خته‌ی ئافره‌تان هه‌مانه، كار بۆ باشتركردنی دۆخی ئافره‌تان بكه‌ین، ژن بین ئه‌و ژنه‌ی له ڕابردوودا ئه‌و تێگه‌شتنه درووسته‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای خۆمان درووست كردبوو، كه ژن كۆڵه‌گه‌ی ماڵه، ئه‌و ژنه‌ی هێزی باڵانیس كار و مامۆستا و پارێزه‌ر و پزیشك و فه‌رمانبه‌ر و چالاكوان و سه‌ركرده‌ی سیاسییه، ئه‌و ژنه‌ی كاری ئازاد ده‌كات، له‌وه‌ش گرنگتر دایكه و مرۆڤایه‌تی له‌وه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه، هه‌موومان، ڕێكخراوه‌كان، ئافره‌تانی خاوه‌ن خامه، ئافره‌تانی خاوه‌ن كار، ئافره‌تانی خاوه‌ن بیرۆكه، ئافره‌تانی سه‌ركرده و ئافره‌تانی به‌شدار له سیاسه‌ت و حوكمڕانیی، جه‌خت له به‌شداری كارا و زیاتری ئافره‌تان له كار و بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بكه‌ینه‌وه، چونكه كاتێك ئافره‌ت خاوه‌ن داهات و بیركردنه‌وه‌ی خۆی بوو، خاوه‌ن بڕیار و سه‌نگی خۆی ده‌بێت، بۆیە پێویستە مارسەکان و یادەکان بە جۆرێکی تر بن، لەبری داتای زیاد بوونی توندوتیژییەکان کاری نوێ و پرۆژەی نوێ هەبیت بۆ کەمکردنەوەی تووندوتیژی و رەخساندنی هەلی کار بۆ ئافرەتان، لە مارس و دوای مارسیشدا، هه‌نگاوی گەورەو کرداری لەو بوارانەدا هه‌ڵبگیرێت، كه ده‌بنه هۆی هاتنه ئارای کۆمەڵگایەکی مەدەنی و ئارام و ئاسودە و یه‌كسان و هاوسه‌نگ.