بەسام عەلی
نووسەر
تێپه‌ڕاندنی ئه‌رکێکی تری سه‌خت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونییه‌وه، هه‌وڵێکی زۆری خسته‌گه‌ڕ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ. له کاتێکدا لایه‌نی عێراقی فشارێکی زۆری کرد، تا مساوه‌مه له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له پشکی هه‌رێم له بودجه و مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بکرێت.
مه‌سرور بارزانی، ته‌نانه‌ت له‌و کاتانه‌ی قه‌یرانی په‌تای کۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یه‌خه‌ی هه‌رێمی گرتبوو، ئاماده‌ی مساوه‌مه له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوو. زۆر حه‌کیمانه، له ساتی ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی سێ ساڵی عێراق،ڕێگه چاره‌ی بۆ سه‌رجه‌م گرفته‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد دۆزییه‌وه.
دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای پاریس، سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، و پابه‌ند بوونی حکوومه‌تی تورکیا به بڕیاره‌که. به داخه‌وه له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، له بری پاراستن و پشتگیریکردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی له‌ناوچوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌کرد.
له‌م ساته زۆر سه‌خته‌دا، که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی هه‌رێمی کوردستان که نه‌وتی کوردستانه، هه‌نارده‌کردنی ڕاگیرا، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی، وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانێکی به‌هێز، وه به باوه‌ڕێکی پته‌و، وه به پشت به‌ستن به ئیراده‌ی به‌هێزی هاوڵاتیانی کوردستان، جارێکی تر ئاماده‌ی مساوه‌مه کردن له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوو، له‌تویتێکدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ناوه‌ستن، با سبه‌ی خۆیان نه‌که‌نه خاوه‌ن ده‌ستکه‌وته‌کانمان و سوود له سه‌رکه‌وتنه‌کانمان وه‌رنه‌گرن.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه کرده‌وه، که پێش ده‌رچوونی بڕیاری دادگای پاریس، له پرۆژه‌ی بودجه‌ی عێراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر کردبوو.
له‌م ساته زۆر سه‌خته‌دا، ڕۆژانه چه‌ندین کاتژمێر گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌کرد، تا ڕێکه‌وتنێکی کاتی لێ هاته به‌رهه‌م، تا ئه‌و کاته‌ی یاسای نه‌وت و گازی عێراقی فیدرال ده‌رده‌چێت، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داخوازی هه‌رێمی کوودستان بووه.
له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا، بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا هه‌رێمی کوردستان جێگری کۆمپانیای به بازاڕکردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) وه‌رده‌گرێت، وه به نرخی (سۆمۆ) نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرۆشرێت، وه سه‌رجه‌م داهاتی نه‌وت، له هه‌ژمارێکی بانکیدا داده‌نرێت، که ته‌نها هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجکردنی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه، وه پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستی کۆمپانیاکانی نه‌وت ده‌کرێت، که نه‌وتی کوردستان ده‌رده‌هێنن و هه‌نارده‌ی ده‌که‌ن، که پێشتریش له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، پێداچوونه‌وه به چه‌ند گرێبه‌ستێک کرابوو.
یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی سه‌رکرده‌ی به‌هێز، بریتییه له‌وه‌ی له ساته سه‌خته‌کاندا، خۆڕاگر بێت و هه‌میشه هیوای به سه‌رکه‌وتن هه‌بێت.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه به‌هێزه‌یه، به ئیراده‌یه‌کی پته‌و به‌سه‌ر چه‌ندین قه‌یران و دۆخی زۆر سه‌ختدا سه‌رکه‌وتووه.