ڕێککەوتنی ھەولێر – بەغدا ھەنگاوی یەکەم بۆ بە یاسایی کردنی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم

ڕێککەوتنی ھەولێر – بەغدا ھەنگاوی یەکەم بۆ بە یاسایی کردنی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم
ڕێککەوتنی ھەولێر – بەغدا ھەنگاوی یەکەم بۆ بە یاسایی کردنی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم

لە پاش پرۆسەی ئازادی عێراق و دامەزراندنەوەی دەوڵەتی عێراقی تازە، ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ھەوڵی داوە لە ڕێگای یاسا و لە چوارچێوەی دەستور مافەکانی بە دەست بھێنێت، ھەرگیز ھەڵی نەداوە قوربانیەکانی گەلی کوردستان بکاتە بیانوو بۆ تۆڵە سەندنەوە و ببێتە فاکتەرێک بۆ نا ئارامی ئەو عێراقەی کە ھەمیشە ھۆکاری نەھامەتی بووە بۆ گەلی کوردستان.

بابەتی نەوت و گاز یەکێکە لەو بابەتانەی کەوا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە کاتی نوسینەوەی دەستوری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ زۆر بە ئاگایانە ھەنگاوی بۆ نا، لایەنی کەمی مافی گەلی کوردستانی لە خاوەندارێتی نەوت و گازی ھەرێمی لە دەستوردا چەسپاند، بە شێوەیەک کەوا حکومەتی فیدڕاڵ لە گەڵ ھەرێم بەیەکەوە سیاسەتی نەوت و گاز دادەڕێژن ئەمەش بە پێی بڕگەی دووەم لە مادەی ١١٢ی دەستوری عێراق(تقوم الحکومە الاتحادیە وحکومات الاقالیم والمحافڤات المنتجە معا برسم السیاسات الاستراتیجیە اللازمە لتگویر پروە النفگ والغاز بما یحقق اعلی منفعە للشعب العراقی معتمدە احدپ تقنیات مبادئ السوق وتشجیع الاستپما).

دوای ئەوەی کەوا حکومەتی فیدڕاڵی لە سەروبەندی ھێرشی تیرۆریستانی داعش قوتی خەلکی کوردستانی بڕی ناردنی بەشی ھەرێمی لە بودجەی عێڕاق ڕاگرت، ھەرێم ناچار بوو دەست بکات بە دەرھێنان و ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی بیرە نەوتەکانی ھەرێمی کوردستان. لەوکاتەوە حکومەتی فیدڕاڵی ھەموو جۆرە فشارێکە بەکارھێنەوە بۆ ڕێگری کردن لە ھەناردە کردنی نەوتی ھەرێم و پێشێلکردنی مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان. (١٨ ) ساڵە ڕێگرن لە دەرکردنی یاسای نەت و گازی عێراق، دوور لە ھەموو عورفێکی یاسایی دادگای فیدڕاڵییان بەکار ھێنا بۆ دەرکردنی بڕیار بۆ بە نادەستوری وەسفکردنی ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم، کە لە راستیدا نەک ھەنگاوی ھەرێم نایاسایی نەبوو بەڵکو خودی دادگای فیدڕاڵی دادگایەکی نادەستوریە و پاڵپش بە دەستور دانەمەزراوە ویلایەتی دەرکردنی ئەو بڕیارەی نییە.

  دوایین فشاریان بریتی بوو لە بەربەست دروستکردن بۆ ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای دادگای بازرگانی پاریس                (LLC) و تۆمارکردنی داوا لە سەر وڵاتی تورکیا بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات ھەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیھانەوە نەوتەکەی ھەناردە بکات. بەڵام ئەمجارەش نەگەیشتن بە نیازەکانیان، ھەرچەندە دادگا بڕیاری داوە بەوەی کەوا دەبێت نەوتی ھەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە لە بەندەری جەیھان باربکرێت، بەڵام بڕیاری نەداوە بە نەبوونی مافی ھەرێم لە دەرھێنان و فرۆشتن و ھەناردەکردنی نەوتەکەی، ئەمەش ھەناگاوێکەی گرنگە بۆ بەیاسایی کردنی ھەنگاوەکانی ھەرێم لەو بواردا.

دوای ئەم بڕیاری بۆ ھەرێمی کردستان گرنگ بوو دەرچەیەک بدۆزێتەو بۆ دەرچوون لە ژێر ئەم فشارانەی بەغدا، حیکمەت و لێزانی ( کاک مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وایکرد بەغدا دان بنێت بە بەشێکی مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان و دواجار ھەردوو لا ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان نەوتەکەی بفرۆشێت لە ژێر چاودێری کۆمپانیای سۆمۆ و بەغداش ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرێت. ئەمەش دەسکەوتێکی باش بوو لەم قۆناغەدا چونکە ھەرێم دەسەڵاتی بەسەر نەوتی خۆی پاراست و ماف و شایستە داراییەکانی کوردستانی زامن کرد لە بوجەی عێراق.