یەکێتی ئەوروپا قسە لەسەر گروپی ڤاگنەر دەکات
K24 – لوکسمبۆرگ:
ئەمڕۆ بەرەسمی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەسەر گروپی ڤاگنەر راگەیاند و ئاشکرای کرد، ڤلادیمێر پۆتین لەرووی سەربازی و سیاسییەوە بەتەواوی شکستی هێناوە، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی بارگرژیەکان لەنێوان گروپی ڤاگنەرو سوپای رووسیادا.
جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە لوکسمبۆرگ بەمیدیاکانی گوت ، ئەوان تەنیا نیگەرانی چەکە ئەتۆمییەکانی رووسیان، ئەگەر لەبارودۆخی ناجێگیردا لەوانەیە بکەونە ژێر دەستی کەسانی توندڕەو و بەکاربهێنرێن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە زیاتر لە 3ملیار یۆری دیكه پاڵپشتی ئۆکرانیا بکرێت لەدژی رووسیا.
کۆبوونەوەی 27 وەزیری دەرەوەی ئەوروپا لە وڵاتی لوکسمبۆرگ بەرێوەدەچێت و گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسییهیهكی ناوخۆیی ئەوروپا و جیهان دەکەن.
.jpeg)
.jpeg)