عه‌لی به‌یده‌ر
نووسەر
حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی .. سه‌ركه‌وتنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆر گه‌شبینیشن، هه‌رگیز پێشبینی ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌یان نه‌ده‌كرد كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و قۆناغه‌دا كه لانیكه‌م به قورسترین قۆناغی وڵات و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت جیهانیش ناوده‌برێت، به‌ده‌ستیهێناوه.
ڕاستییه‌كه‌ی ژینگه‌ی سیاسی گشتی له عێراق له‌بار نه‌بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی هیچ ئه‌زموونێك كه رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو ئاڵنگارییانه ببێته‌وه. ئه‌مه بێجگه له واقیعی هه‌رێم كه پڕاوپڕه و ده‌ور دراوه به كۆمه‌ڵیك ئاڵۆزی سیاسی و هه‌ڵوێستی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت.
مه‌سرور بارزانی هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له میراتی ره‌سه‌ن و دێرینی خه‌بات و تێكۆشانی ماڵباته‌كه‌ی بكات، كه ناچاری دەکات لەناو بازنەی بەها و پرەنسیپەکاندا بمێنێتەوە کە بنەماڵەی بارزانی پەیڕەوی لێ دەکەن، هاوكات پێگەی بەرپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی پێویستی بەوەیە چه‌ندین سه‌ركه‌وتن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی حكومی به‌ده‌ستبهێنێت، كه به‌ده‌ر نه‌بێت له ڕێبازی نه‌گۆڕی ماڵباته‌كه‌ی.
ئه‌م پرسه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگی وریایانه هه‌یه، کە لە بارودۆخێكی ئاوا ئاڵۆزدا بەدیهێنانی ئاسان نییه و ئاڵۆزه. سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، حکومەته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سەرکەوتوو بوو لە دروستکردنی چەندین دەستکەوتی گەورە و زۆر کە واقیعی هەرێمی كوردستانیان گۆڕی و کردییه ئاوەدانترین ناوچه له‌سه‌ر ئاستی وڵات و هه‌موو ناوچه‌كه.
له ماوه‌ی نێوان 10ـی ته‌ممووزی 2019 تاوه‌كو 10ـی ته‌ممووزی 2023، چیڕۆكی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئاڵنگارییه‌كان ده‌ستپێده‌كات كه بریتییه له قه‌رزێكی زیاتر 30 ملیار دۆلاری و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند كه په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و ورده‌كارییه زۆره‌كانی، هاوكات له‌پاڵ ته‌نگژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له بیری كه‌سدا نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وانه‌یش بوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) له لایه‌ك و ئۆپۆزیسیۆن له‌لایه‌كی دیكه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش بوونه هۆی بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به راده‌یه‌ك بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێم خه‌ریك بوو هه‌ڕه‌شه له به‌رده‌وامی حكومه‌ت بكات، كه به چه‌ندین كێشه و قه‌یران ده‌ور درابوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌گوێره‌ی توانا به‌رده‌سته‌كان ئاسان نییه.
به‌ڵام ئیڕاده و پێداگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو ره‌گه‌زی زۆر گه‌وره‌تر بوون له سه‌رجه‌می ئاسته‌نگه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌مه بووه‌ته نموونه‌یه‌ك و ده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتن چاوی لێ بكرێت و لاسایی بكرێته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی كه له سیاسه‌ت ده‌ستپێده‌كات و تا به ئابووری ده‌گات و له‌وێشه‌وه ناوه‌ستێ تا به پڕۆژه رۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی، وه‌رزشی و مرۆییه‌كان ده‌گات، نه‌خاسمه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه‌ی مێرخوزارێك بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، به‌وپێیه‌ی له‌پاڵ دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورده، هاوكات چه‌ندین نه‌ته‌وه، تائیفه و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام گرنگترینیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
له رووی سیاسییه‌وه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی بارودۆخی ناوخۆیی هێور بكاته‌وه، کە بەهۆی جووڵەی هەندێک ڕەوتی حزبی بەرهەم هاتبوو هێور، ئەمەیش فه‌زا و پانتاییه‌كی پێبه‌خشی بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت بەرەو کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە بۆماوەییەکان لەگەڵ بەغدا لە ماوه‌یه‌كی پێوانەییدا، بەشێوه‌یه‌ك واقیعی سیاسی لە ناوخۆی کوردستاندا ئەمڕۆ لە باشترین ئاستیدایە.
حكومه‌ته‌كه‌ی بارزانی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان، هه‌وڵێكی ڕاده‌به‌ده‌ری داوه بۆ چاسه‌ره‌كردنی ئه‌و كێشانه و به‌رده‌وام شانده‌كانی سەردانی بەغدایان کردووە لەپێناو دیالۆگ و چارەسەره‌كردنی ئه‌و كێشانه بەپێی دەستوور، به‌جۆرێك هەوڵەکانی تا ئێستایش لەم ڕووەوە بەردەوامن.
له رووی دیپلۆماسییه‌وه:
ناكرێت رۆڵی دیپلۆماسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی له نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیردرێت، به‌تایبه‌ت كه كابینه‌ی نۆیه‌م كاری له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌نگاوه‌كانی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی كاریگه‌ری جیهانی گرتووه‌ته‌به‌ر، نه‌خاسمه له میانی گۆڕینه‌وه‌ی سه‌ردانییه‌كان ئاماده‌یی له بۆنه و كۆنفرانسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و دیدگاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن.
له رووی ئابوورییه‌وه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتوو بوو له هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌میانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و زیادكردنی داهاتی ناوخۆیی، كه وایكرد حكومه‌ت هه‌ندێك له قه‌رزه‌كانی بداته‌وه بێئه‌وه‌ی په‌نا بباته‌وه به‌ر قه‌رزكردن. هاوكات سنوورێكی بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی و خراپبه‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات دانا. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی بواری ئابووری دیارترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و كابینه‌یه بوو، كه سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه داراییه‌كان، توانی به رێژه‌ی 100% مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات.
له رووی ته‌ناهییه‌وه:
ئه‌و چاكسازییانه‌ی له‌ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كراون، وایكردووه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی وڵات و ناوچه‌كه و سه‌رباری بوونی ته‌نگژه ئه‌منییه‌كان كه ده‌وریان داوه، به‌ڵام بووه‌ته باشترین ناوچه كه سه‌قامگیری ئه‌منی تێدایه و باندی رێكخراوی تاوان له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه و رێژه‌ی رووداوه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی پلانی پێشوه‌خته و هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و گرنگیدان به به دادگا و پشتوانیكردنی له جێبه‌جێكردنی یاسادا، كه‌م بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌م دواییانه‌یش هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكردووه بۆ نه‌هێشتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت.
له رووی كارگێڕییه‌وه:
كابینه‌ی نۆیه‌م له میانی ده‌ستپێكردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی زانیارییه حكومییه‌كان و سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی سه‌باره‌ت به ئاماری هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی كارگێڕی جێبه‌جێ كردووه. هاوكات سه‌ركه‌وتوو بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بیرۆكراسی له داموده‌زگا و دامه‌زراوه حكومییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و شۆڕكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوه‌ندی پارێزگاكان بۆ ئاستی شارۆچكه و شاره‌دێكان له‌خۆگرتووه.
له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی وڵات و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، گوزارشت له باشترین نموونه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیانی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك توانیویه‌تی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ستراتیژی تایبه‌ت به ژێرخانی رێگه‌وبان و باڵه‌خانه و دامه‌زراوه‌كان پێشكه‌ش بكات، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا 3425 پڕۆژه‌ی به تێچووی نزیكه‌ی 13 ترلیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێ كردووه، كه له راستیدا ئه‌و ژماره‌یه له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئاڵنگاری و كێشانه‌ی باسمان كرد، له سه‌رووی پێشبینییه‌كانه، هه‌روه‌ها ئه‌م كابینه‌یه زۆرێك له سه‌رچاوه و داهاته‌كانی بۆ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی شه‌قامه نوێیه‌كان ته‌رخان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له رووی ئه‌ندازه و له‌خۆگرتنی هاووڵاتیان كێبڕكێی رێگا جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن.
له رووی په‌ره‌پێدانه‌وه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویه‌تی چه‌ندین به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدان جێبه‌جێ بكات، به‌جۆرێك وایكردووه هاووڵاتیان پشت به كه‌رتی گشتی نه‌به‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له بواره‌كانی پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه توانای ناوخۆیی زیاد بكات و بۆ یه‌كه‌م جار به‌روبوومی زیاده به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده بكات. هه‌روه‌ها كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ یه‌كه‌م جار له میانی دروستكردنی به‌نداو و پۆند سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و ستراتیژی بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆرا و ئاو. هاوكات هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای زیاتر كردووه و ره‌وانه‌ی تۆڕی نیشتمانی بكات، به هه‌مان شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر و گازی سووتا و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی دیكه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان كه‌متره.
له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه:
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ته‌واوه‌تییه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی پڕۆگرام و ژێرخانه‌وه، كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت توانیویه‌تی له رێگه‌ی پشتگیریكردنی ئه‌و كه‌رته چه‌ندین باڵه‌خانه و قوتابخانه و دامه‌زراوه‌یی په‌روه‌رده‌یی و پێشخستنی زانست له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دیكه بشیێنێته‌وه و دووباره ئاماده‌یان بكاته‌وه، هاوكات سه‌ركه‌وتوو بووه له دامه‌زراندنی ده‌سته‌كانی پشتبه‌ستنی دامه‌زراوه و پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له هه‌رێم.
جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا، پێداگری سه‌ركردایه‌تی و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بووه‌ته ناوه‌ندێكی زیندووی ته‌واوی ناوچه‌كه و چووته بواری جێبه‌جێكردن و ئه‌مڕۆ بووه‌ته روانگه‌ی هه‌موو توێژه‌رانی بواری پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان.
ئه‌م وتاره به زمانی عه‌ره‌بی له‌م ماڵپه‌ڕه بڵاوكراوه‌ته‌وه: