کابینەی نۆیەم

سەرۆک و جێگر و وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆک و جێگر و وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

خەڵکی عێراق بە سەرسامی و گەشبینییەوە دەڕواننە شارەکانی هەرێمی کوردستان، کە شاهیدی ئەو پێشکەوتن و گەشەسەندنانەن، کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە راکێشانی گەشتیاران و وەبەرهێنەران و تواناسازی هاووڵاتییانی هەرێم، بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە بژین و چێژ وەربگرن لە مافە سرووشتییەکان، سەرەڕای ئەو ئالنگارییانەی بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێم، کە فشار دەخەنە سەر بودجەی دارایی و پێویستی بە ئامادەکاری و هەوڵی ناوازە هەیە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو کێشانەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێمیان گرتووەتەوە، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کە حکومەتی بەڕێز مەسرور بارزانی هەمیشە حەزی لە چارەسەری ئاشتییانە و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی کێشەکان بووە.

یەکێک لە قۆناغەکانی پێکهێنانی حکومەتی ناوەند و رەخساندنی رۆڵی سەرەکی لە تێپەڕاندنی بودجەی فیدراڵی لە پەرلەمانی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو، کە ئەمەش بڕگەیەکی گرنگە لە قۆناغی ئێستادا کە وادەکات دابینکردنی بودجە، بۆ پێشکەوتن و پەرەپێدانی پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکان و راکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان، هەروەها حکومەتی مەسرور بارزانی ئارەزووی لە چارەسەری ئاشتیانەیە لە رێگەی دیالۆگ و هەست نەکردن بە نائومێدی و لێکتێگەیشتن.

پێکهێنانی حکومەتی مەسرور بارزانی لە هەڵومەرجێکی سەختدا هات و کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، بە رادەی پێویستی کارکردن لە سەردەمێکدا کە ژیان لەسەر زەوی پەکخرا، هاتووچۆی ئاسمانی جیهانی وەستا، حکومەتەکان روویان لە ناوخۆ کرد بۆ دابینکردنی خۆراک و خواردنەوە و دەرمان بۆ ئەو گەلانەی کە لە ترسی نەخۆشی و تووشبوون لە ماڵەکاندا گیریان خواردبوو، بەڵام تێبینیمان کرد کە دابەزینی نرخی نەوت و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان لەلایەن ناوەندەوە، بارگرانیی زۆری بۆ سەر حکومەتی هەرێم دروستکرد، بەڵام ئەوە بە خێرایی و بە ئاشکرا دەرگای بەرەو جیهانی دەرەوە و وڵاتانی دەوروبەر، چ عەرەبی و چ ناوچەیی، لە رێگەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ و گەشەپێدان و راکێشانی چەندین پیشەسازی و کشتوکاڵییەوە کردەوە، بەبێ ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ناوەند لەبیربکرێت، هەروەها تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ سەرکەوتن کە لە رێگەدا بوون، بەڕاستی بەشێکی زۆریان لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا و ئالنگارییەکانی دواتردا بەدیهاتن.

لەو ماوەیەدا حکومەتی بارزانی تا ئاستی بەرپرسیاریەتی، بارگرانییەکانی بە بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە و بەردەوام بۆ بەدەستهێنانی شتێکی جیاواز لە ئەستۆ گرت، هەرچەندە زۆرێک لە کێشە بۆماوەییەکان هێشتا پێویستی بە بڕیاری پتەو هەیە، ئەمەش لە رێگەی ئەو وێنەیەوە دیارە کە هەمووان بینیویانە و کە بە روونی لە مێشکەکاندا چەسپاوە لە ئیرادە، هێز، دوودڵی نەکردن و هەوڵی بەردەوام بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دامەزراوە فەرمییەکانن.

هەوڵەکانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان بەردەوام بوو، هاوکات لەگەڵ پەیوەندییە دەرەکی و ناوخۆییە هاوسەنگەکان کە بووە هۆی متمانەی زیاتر بە سیاسەتەکانی هەرێم، ئەمەش بووە هۆی ئامادەبوونی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی و هەماهەنگییەکی بەرز لە پرسە ئەمنی و بازرگانییەکاندا، هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لە کەمکردنەوەی کاریگەری داعش و هێزە تیرۆریستییەکان مایەی سەرسامی و پێزانین بوون بۆ جیهان، بەو پێیەی چەند حکومەتێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەوڵیاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی مەسرور بارزانی و پەیوەندییە هاوبەشەکانیان پتەوتر بکەن.

لەنێوان ناوەند و هەرێمدا یەکێکە لە هۆکارەکانی شکستی تیرۆر لە گەیشتن بە ئامانجەکانی کە بریتین لە پەکخستنی جوڵەی ژیان و هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە ئاستە جیاوازەکانی مرۆیی و ئابووریدا، وەبەرهێنان لە دەرفەتەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.

حکومەتی بارزانی تیشکی خستە سەر چەند سێکتەرێک کە نوێنەرایەتی پایەی ئابووری هەرێم دەکەن و چەند پلانێکی بۆ سەرکەوتنی پرۆژە کشتوکاڵییە گەورەکان دانا، وەک چاندنی درەختی میوە کە پشتگیرییەک بوو بۆ ئابووری ناوخۆیی، هەروەها هەناردەکردنی هەنار بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان، کە بە کوالیتی و بە تامەکەی ناسراوە، هەروەها کارکردن لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەی وەبەرهێنان، ژێرخانی کشتوکاڵی و دروستکردنی بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاوی باران لە بەفیڕۆدان، ئەوە لە پێشینەی کارەکانی حکومەت بوو.

لەسەر ئاستی پیشەسازی، ئەزموونی هەرێم پێشەنگ بوو لە رێگەی دامەزراندنی کارگەی نوێ لە کەرتە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان و گەڕان بەدوای هاوبەشی جیهانیدا، حکومەت توانی دووبارە دەست سێکتەری پیشەسازی بکاتەوە.

نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەی گەشتیاری، کە یەکێکە لە نیشانە جیاوازەکانی کوردستان، لە وەرزی هاویندا، بەتایبەتی کە حکومەت شوێنی گەشتیاری جیاواز و زۆر پێشکەوتووی دابینکرد و رێگەی نوێی کردەوە لە دەوروبەری هەولێر بۆ بەستنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان بە یەکتر و ئاسانکاری بۆ جووڵەی گەشتیاری.

هەروەها سەرجەم شارەکانی هەرێم ژێرخانی بۆ کەرتی تەندروستی و وەرزشی دابین کردووە، بەو پێیەی هەرێم پێشوازی لە هەزاران هاووڵاتی دەکات کە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن. هەروەها پەرەپێدانی کەرتی وەرزشی کە چەندین یاری جۆراوجۆر تێدا بەڕێوەدەچێت لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بۆ پیاوان و ئافرەتان، دروستکردنی یاریگای وەرزشی و هۆڵی وەرزشی نوێ.

حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لە ماوەیەکی کورتدا سەرەڕای ئەو سەختییانەی رووبەڕووی بووەتەوە کاری زۆری ئەنجامداوە، هەروەها رۆڵی سەرەکی لە توانای جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ئامادەکراوە، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر واقیعی کار حکومەت و یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی متمانە و کردنەوەی بوارێکی فراوان بۆ کۆمپانیاکان لە سەرانسەری جیهان.

ئه‌م گوتاره‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌:

https://180news.net/ar/news/%D9%88%D8%B3%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%88%D8%A7%D8%A6%D9%84%D9%8A-%D8%AA%D9%83%D8%AA%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A7%D8%B3%D8%B9%D8%A9