د. عەبدولحوسێن شەعبان
نووسەر
لۆزان و کورد و جیۆپۆلیتیک
24ی تەممووزی 2023، سەد ساڵ بەسەر واژۆکردنی پەیمانی لۆزان تێدەپەڕێت، لەنێوان هاوپەیمانانی سەرکەوتووی جەنگی جیهانی یەکەم و کۆماری تورکیا، کە لە دوای داڕمان و پارچەپارچەبوونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دامەزرا.
لە سویسرا، پەردە کەوتە سەر پەیماننامەی سیڤەر، کە لە 15ی ئابی 1920 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەگەڵ هاوپەیمانان واژۆ کرا، کە بە پێدانی ئۆتۆنۆمی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، بەشێک لە مافەکانی گەلی کورد ناساند.
لە ساڵانی رابردوودا، مشتومڕ لەسەر پەیمانی لۆزان و رەهەندە جیۆستراتیژییەکانی پەرەی سەندووە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە وڵاتانی واژۆکەری پەیماننامەکەوە نییە، بەڵکو کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پەیماننامەکە لە 143 مادەی پەیوەست بە کۆتایی هێنانی شەڕ، هەروەها دامەزراندنی پەیوەندی دۆستایەتی و بازرگانی و رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی واژۆکار بەپێی بنەما گشتییەکانی یاسای نێودەوڵەتی پێکدێت، پەیماننامەکە لەنێوان بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، یۆنان، رۆمانیا، سربیا و کرواتیا لە لایەک و تورکیا لە لایەکی دیکەوە ئەنجامدرا.
لەم پەیماننامەیەدا سنوورە سیاسییە نوێیەکان لەنێوان تورکیا لەلایەک و وڵاتانی بولگاریا، یۆنان، سووریا، عێراق، قوبرس، نەمسا، هەنگاریا، پۆڵەندا، رۆمانیا، چیکۆسلۆڤاکیا و ئەوانی دیکە دیاریکرا، هەرچەندە هەندێک کێشە بە هەڵپەسێردراو مانەوە، تورکیا وازی لە ئیمتیازاتی خۆی هێنا بەسەر میسر و سوودان و ناوچەکانی تر کە لەژێر چاودێری ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بوون، رێککەوتنی تەواو کرا لەسەر بنەمای ئازادی تێپەڕین و کەشتیوانی لە دەریا و ئاسمانی، لە گەرووی دەردەنیل، دەریای مەرمەرە و بۆسفۆر.
بڕیاردرا بەپێی پەیماننامەکە رەگەزنامەی وڵاتی بەرامبەر بدرێت بەو تورکانەی بە شێوەیەکی یاسایی لە خاکێکی جیاکراوە لە تورکیا نیشتەجێن، تورکیا بەڵێنیدا کەمینەکان بەبێ جیاوازی بپارێزێت بەهۆی لەدایکبوون، نەتەوە، زمان، رەگەز و ئایین، لەوانەش دابین کردنی مافی کەمینە غەیرە موسڵمانەکان بۆ ئازادی تەواوەتی هاتووچۆ و کۆچبەری و هەمان ئەو مافە مەدەنی و سیاسیانەی کە موسڵمانان بەهرەمەندن.
بەڵام پەیماننامەی لۆزان کە پێدەچوو هەموو گەلانی ناوچەکە لەخۆ بگرێت، گەلی کوردی لە هەر شوێنێکی نیشتەجێبوون دوورخستەوە کە گەرەنتی داهاتوویان بکات، ئاماژەی بەوەدا کە دابەشبوون بەسەر چوار وڵاتی سەرەکیدا، ئەوانیش تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا، جگە لە بەشێکی دیکە لە ئازەربایجان و ئەرمینیا.
ئەگەر "فیدراڵی هەرێمی کوردستان" بەدەر بکەین، کە تا ئێستاش بەهۆی چەندین شەڕی ناوخۆییەوە، گەلی کورد تووشی نادادپەروەری پەیمانی لۆزان بووە، نادادپەروەری و نکۆڵی کردنی هاوپەیمانان بە سەرپێچی پەیماننامەکەی سیڤەر، نادادپەروەری حکومەتەکانی ناوچەکە و دانپێدانەنان بە مافە نەتەوەییەکانیان بوویەوە، هەروەها زلهێزەکان رۆڵی نێودەوڵەتی لەم کارەدا بە بەکارهێنانی پرسی کورد وەک کارتێکی فشار لەبەر دەستیاندایە لە دژی ئەو وڵاتانەی کە کوردی تیایە، ئەمەش نەک لەبەر بەرژەوەندی ئەوان، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییە خۆپەرستە تەسکەکانی خۆیان.
بێگومان بارگرانی پەیمانی لۆزان و پێکھاتە نێودەوڵەتییەکانی دەرئەنجامی، دیاریکردنی سنوورەکان، بڕین و لکاندن و هەڵوەشاندنەوە، بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی بەریتانیا و فەرەنسادایە، رەنگە یەکێک لە گرنگترین رەخنەکانی پەیماننامەی لۆزان ئەوە بێت، کە بەگوێرەی رێکخستنەکانی دوو ولاتی سەرکەوتوو، کە بەرگێکی نێودەوڵەتی و یاسایی بۆ دەرکردنی دانیشتوانی هەرێمێک بۆ رەچاوکردنی ئایینی یان نەتەوەیی دابین کردووە، کە ئەمەش بە شێوەیەکی ترسناک جێهێشت، دەرئەنجامەکانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و بناغەکانی فرەیی کولتووری تێکدا، بەڵکو بە تێپەڕاندنی ناسنامە و تایبەتمەندییە لاوەکییەکان بەربەستی جددی لەبەردەم فرەچەشنی ئایینی و نەتەوەیی دانا، بە گشتی مافی مرۆڤ.
کێشەی کورد لە رێڕەوە نێودەوڵەتییەکاندا نەبوو لە ساڵەکانی سەدەی بیستەم، سەرەڕای راپەڕینەکانی کوردەکان، هەتا ئەو کاتەی بە دەرکردنی بڕیاری 688 لە 5ی نیسانی 1991ەوە، دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن هێزەکانی عێراق و دوای جەنگی ئازادی، کە بووە هۆی سەپاندنی گەمارۆیەکی نێودەوڵەتی گشتگیر بەسەر عێراقدا.
ئەم بابەتە بە مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دادەنرا و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە ئەم دۆسیەیە بە کراوەیی بمێنێتەوە، هەروەها ئەنجومەنی ئاسایش لە پێشهاتەکانی دۆخەکە ئاگادار بکرێتەوە، ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی ناوچەی پەناگەیەکی ئارام لە کوردستان، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق دامەزراوە حکومییەکان و بەڕێوەبردنی دارایی خۆی لە هەرێم کشاندەوە، کە تێیدا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئیدارەیەکی سەربەخۆی کوردی دامەزرا، لەلایەن خۆیەوە و تاکلایەنە فیدراڵیزمی راگەیاند لەگەڵ عێراق.
بە تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزان، ئایا ئاسایشی ناوچەکە بەدیهاتووە، یان کێشەی نوێ و ئاڵۆز لە غیابی چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی لەمێژینەی کورددا هەیە؟.
بە بڕوای من مەسەلەکە پێویستی بە دووبارە خوێندنەوە و بیرکردنەوەیەکی نوێ هەیە، لە گرنگی بەستنەوەی ئاشتی بە گەشەپێدان و ئەمەش بەبێ هاوکاریی چوار نەتەوەی ناوچەکە، واتە تورک و فارس و عەرەب و کورد، کە پەیوەندی مێژوویی برایانەیان هەیە، بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش و قازانجی هاوبەش.