په‌رله‌مانتارێكی پارتی: چوونه‌وه بۆ به‌غدا ته‌نها ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان زیاد ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: هه‌رێمی كوردستانیش هیچی وا له به‌غدا باشتر نییه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده تا ئێستا نوێنه‌رانی كورد له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق هه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ڕێم به‌ته‌واوی كاڵبوونه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی پارتیش ده‌ڵێت، چوونه به‌غدا ناكۆكییه ناخۆییه‌كان زیاد ده‌كات و هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانییش پێیوایه بارودۆخی كوردستانیش هیچی له به‌غدا باشتر نییه.
سووڕانه‌وه به ده‌وری خاڵێك، ره‌نگه به هیچ ئامانجێكت نه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێ ئامانجه‌كه‌ت بپێكي، ده‌بێت زوو رێگای چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و بازنه‌یه هه‌ڵبژێری، ئه‌م پیره پیاوه‌ش كاتێ ناوی به‌غدای بۆ ده‌هێنی، به خه‌نده‌وه لێت ده‌ڕوانی، وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت، تا ئێستا نه‌هامه‌تی زۆری له ژێر ده‌ستی حكومه‌ته‌كانی به‌غدا چه‌شتووه.
به‌شێك له سیاسییه‌كان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه كه ئیدی هاتووچۆی به‌غدا، هیچی لێ شين نابێت، به‌رپرسێكی پارتیش ده‌ڵێت، له به‌غدا ته‌نها درزه‌كانی نێوماڵی كورد زیاد ده‌كرێن.
هێشتا كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدایه، جگه له نوێنه‌ره‌كانی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، جار جار شاندێكی كورد به‌غدا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، هه‌ڵسووڕاوێكی گۆڕانیش پێیوایه، ئه‌گه‌ر دره‌خته‌كه‌ی به‌غدا وشك بووبێت، خه‌ریكه دره‌خته‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئێستا سه‌رقاڵی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كن، تا سه‌ردانێك بۆ به‌غدا رێكبخه‌ن و ماڵئاوای تا هه‌تایی به گوێی به‌رپرسانیان بچرپێنن.