
کەریم کاوە کەریم
نووسەر
وێنه گه‌وره‌كه‌ی عێراق

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی (15 له‌سه‌ر 16ی كانوونی دووه‌می 2024)، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و ماڵی شه‌هید (پێشڕه‌و دزه‌یی) سه‌رمایه‌داری شاره‌كه‌ی كرده ئامانج و بووه هۆی شه‌هیدبوونی خۆیی و كچێك و كچه كرێكارێكی بیانی، رووداوه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی هه‌بوو، هه‌ر دوای بۆردومانه‌كه لێژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی ( قاسم ئه‌عره‌جی )، سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق، سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی كراوه‌ته ئامانج بنكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی (مۆساد) نه‌بووه و ماڵی هاووڵاتی مه‌ده‌نی بووه، دواتر له رۆژی 21ی هه‌مان مانگ لێژنه‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووباره سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و راپۆرتێكیان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و ماوه‌ی زیاتر 15 رۆژه ئه‌و راپۆرته چوه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق په‌شیمان بوویه‌وه له‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكایه‌ت بكات، بگره هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له6ی2ی2024 به‌ڕێوه‌چوو، زۆر توندتر بوو له‌هه‌ڵویستی نوێنه‌ره‌كه‌ی عێراق، به‌داخه‌وه واده‌رده‌كه‌وێت فشارێكی ده‌ره‌كی هه‌بێت بۆ راگرتنی ده‌رئه‌نجامی راپۆرتی لێژنه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر شاری هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌و عێراقه‌یه كه بڕیاره داوای سه‌روه‌ری خاكی خۆی بكات و هێزی هاوپه‌یمانان له وڵاته‌كه‌ی بكشێنێته‌وه.
بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان
دوای هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و شه‌ڕی غه‌زه، له ناو به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان ئێستا مشت‌ومڕ دروست بووه به‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكشێنه‌وه، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه له عێراقدا كه بتوانێت دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان گه‌ره‌نتی پاراستنی گه‌لی كوردستان بدات؟، عێراقێك له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران نه‌توانێت ده‌رئه‌نجامی راپۆرتی هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، چۆن گه‌ره‌نتی ده‌كات دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر كوردستان رابگیرێت؟، خاڵی دواتر گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له به‌ندی 7ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێته ده‌ره‌وه و عێراقیان له كۆتوبه‌ند رزگاركرد، ئه‌و كاته سه‌ركردایه‌تی كوردستان، ده‌یان توانی وه‌ك چه‌كێكی نارازی بڵێن (هێشتا عه‌قڵیه‌تی عێراق گۆرانكاری به‌سه‌ر نه‌هاتووه، ده‌بێت ئه‌و به‌نده بمێنێته‌وه)، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه‌چی ئێستا عه‌قڵیه‌تێك له عێراق ده‌یه‌وێت به‌بێ وه‌رگرتنی رای كورد و سوننه بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانانمان به‌سه‌ر فه‌رز بكات، مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق ئەم بابەتە پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو و دەبێ ئەم بابەتە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە و لە رێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگەنە رێككەوتن و ده‌بێت رای هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا بێت، ناكرێت له‌رێگای گروپێكی په‌رله‌مانییه‌وه ئه‌م پرسه یه‌كلابكرێته‌وه، ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به‌سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه و ده‌بێت بهلێگهیشتن و رێككه‌وتنی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك هه‌ڵچونی فراكسیۆنی په‌رله‌مان و موزایه‌ده‌ی په‌رله‌مانی.
خه‌ریكه دیالۆگی هه‌ولێرو به‌غدا كه‌م ده‌بێته‌وه
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین ئه‌وه‌بوو كه دامه‌زراوه‌یه‌ك له عێراق کۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێك بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا دادگای فیدڕاڵی ده‌یكات، كاتی خۆی سەرکردایەتی پارتی زۆر پێداگربوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌م ئه‌نجومه بریتی بوو له (ئه‌نجومه‌نێكی باڵای سیاسی پێكهاته‌كان كه پێش ئه‌وه‌ی بڕیار بچێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وێ یه‌كلا ده‌كرایه‌وه و دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درا) كه ئه‌مه نه‌كراوه، ئێستاش مه‌یدانه‌كه بۆ دادگای فیدڕاڵی چۆڵ بووه به ئاره‌زووی خۆی بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌دات كه له كوردستانه‌وه وه‌ك ئهولهویەت بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان دەركراون، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق له‌دۆخێكی جیاوازدا له‌نێوان یاساكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌ت بە یاساکانی كوردستان ده‌درێت ئه‌گه‌ر پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌بێت، سه‌رئه‌نجام به‌هۆی چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌ی دادگا كه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌دا وای كردووه كه گفتووگۆی هه‌ولێر و به‌غداش سست و خاو ببێتەوە و دادگای فیدڕاڵی ئێستاش شوێنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی گرتوه‌ته‌وه، خاڵێكی دیكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده له‌به‌غداوه قسه كراوه و لێژنه دروستكراوه بۆ پرسه‌كان و ئه‌نجامیان نه‌بووه، خه‌ریكه ئه‌و بڕوایه لای سه‌ركردایه‌تی كوردستان دروست ده‌بێت كه خۆماندوو كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته كات كوشتنه، له‌كاتێكدا پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی پڕۆسەی دیالۆگ و رێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بن پرسی هه‌ولێرو به‌غدا ناكرێت به‌ته‌واوی بدرێته ده‌ست په‌رله‌مان و له‌وێوه به‌ئاره‌زوی خۆیان بریاری لەسەر بده‌ن، ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد نه‌چوه‌ته‌وه دانیشتنی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌په‌رله‌مانه‌وه له پێگه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌نگ به هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه ناده‌ن و پشتیوانی ناردنی بودجه له‌به‌غداوه بۆ كوردستان ناكه‌ن، بۆیه له‌م روانگه‌وه وێنه‌ی گه‌وره‌ی عێراق ئه‌وه‌یه كه ناكرێت پڕۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته بدرێته ده‌ست قه‌ده‌ری په‌رله‌مان، چونكه هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو فراكسیۆن و ده‌نگه جیاوازه و هاوكێشه هه‌رێمایه‌تییه ئاسته‌مه بتوانێت له‌په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری دروست بدرێت، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی كارا بكرێت و پێداچونه‌وه به دادگای فیدڕاڵی بکرێت و بە پێی دەستوور دروست بکرێتەوە و هەروەها پێداچوونەوە بە پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی كورد و سوننه دروست بووه، خۆناكرێت به‌رده‌وام له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه ئه‌وان چۆن بڕیارمان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.