تارمایی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە یادی33ساڵەی راپەڕیندا

راپەڕینی جەماوەری کوردستان لە بەهاری 1991
راپەڕینی جەماوەری کوردستان لە بەهاری 1991

یادەکانی ئەم ساڵی مانگی ئادار، بەتایبەتی یادی راپەڕین و ئازادکردنی کوردستان لە دەست رژێمی دیکتاتۆری عێراق؛ بەهۆی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کەشێکی سیاسی هەستیار و تایبەتمەندتر لە ساڵانی پێشووتر دەخولقێنێت، کە پێوستی بە هەڵوەستە و خوێندنەوەیەکی ستراتیژی گرنگە لەمەڕ چارەنووسی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.

هەموو ساڵێک گەلی کورد بەهەمەڕەنگ لە چین و توێژ و پیکهاتەی کۆمەڵایەتیی و پارتی سیاسیی و نەتەوە و ئایین و  باوەڕە جیاوازەکانەوە، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە و هەتا کۆتایییەکەی، بەیەک دڵ و  بەیەکگرتوویی لەسەر ئەوە کۆک و جڵوەگیردەبن، کە ئەم ئەزموونی حوکومڕانییەی کورد لە باشووری کوردستان بەرهەمی قوربانی و خەباتێکی خوێناوی ئەو رۆژە سەختانەیە، کە گەلی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا لە هەڵمەتێکی ئازایانە توانیان زوڵم و زۆرداری و تاوانکاری لە کوردستان وەدەرنێن و رۆژێکی ئازاد و داهاتوویەکی بەختیار بەرقەرار بکەن.

 بەتایبەتی؛ یادەکانی راپەڕین هەمیشە یەکگرتوویی و یەکدەنگی هەموو لایەکی وەک رۆژی رووناک   نیشاندەدا  بەوەی کە پارستنی ئەم ئەزموونە لە دەرەوەی هەر هەموو سازش و ململانێ و گەمەیەکی حیزبیی یان سیاسیدایە، چونکە ئەم بەرهەمی راپەڕینە؛ (کە حکومەت و پەرلەمانی کوردستانە) وەک کەشتیەکە لەناو زەریایێکی پڕ تووش و شەپۆلی سەختدایە و هەموومان بە باش و خراپ و بە جوان و ناشرینەوە، بە شین و سوورەوە، بە گەندەڵ و دەستپاکەوە لە ناویداین، بەدرزبردنی و هاتنی دڵۆپە ئاوێک بۆ ناوی، هەموومان تێکڕا زەرەرمەند دەبین، زیانبەرکەوتن و لاوازی بەم ئەزموونی پڕ خوێن و قوربانییە، کەوتن و لاوازی هەموومانە، بەفیڕۆدانی خوێنی شەهیدان و هەموو قوربانییەکانی ئەنفال و کیمیاباران و راگوێزان و کوشتارە بەکۆمەڵەکانی گەلەکەمانە. بەڵام ئەم ساڵ  بەداخەوە بە بڕیاری سیاسیی پێشوەختی شۆڤینی و پلانێکی  ترسناکی دارێژراو لەلایەن دوژمنانی کوردەوە لە ژێر ناوی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەم درزە گەورەیە کەوتە ناو کەشتی چارەنووسسازی کوردستانەوە، وەک سەرەتایەکی ترسناک هەموومانی دووچاری راچڵەکینی سیاسی کرد، جگە لەو کوردانە نەبێ کە هەمیشە بە بای دوژمن هەڵدەکەن.

هەوڵی لێسەندنەوە یان کەمکردنەوەی دەستەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا خەونی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ناو عێراقە، بەڵکو لە هەمانکاتدا هەمیشە ئامانجی وڵاتانی دراوسێش بووە. دەستەڵاتی باڵای دادوەری لە عێراقدا بەناوی یاساوە زۆر بەوریایی و لە پرۆسەیەکی هێواش بە سەرپەرشتی و راسپاردەی گرووپ و لایەنی عەرەبی باڵادەستی سیاسیی و ئایینی و مەزهەبی بە هاوکاری هەندێ لایەنی کوردی، جگە لەوەی پێشێلی دەستوور دەکات، لەهەمانکاتدا خەریکی هەڵکەندنی چاڵی گەورەی سیاسییە بۆ تێکەوتنی کورد و رووخاندنی ئەزموونەکەی. ئەگەر جاران لە رێگەی چەوساندنەوە و زۆرداری یان پەلاماری سەربازی هەوڵی دەستەمۆکردن و ژێردەستەیی کوردستانیان دەکرد، ئەمڕۆکە بە شێوازێکی نەرمتر و دووربینتری یاسایی و سیاسی مەرامەکەنی خۆیان بەچاوساغی دەوڵەتی ئیقلیمی جێبەجێ دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک مەسرور بارزانی هەر لەسەرەتاوە سەڕەرای ئەو هەموو ئاستەنگە ئابووریی و سیاسی، تەنانەت پەلاماری تیرۆریستیش، کەچی زۆر بەهێمنی و خۆڕاگری دوور لە هەڵجوونی سیاسی، بەسەرکەوتوویی توانیویەتی رووبەڕووی هەموو فشار و پاڵەپەستۆکان ببێتەوە، بەتایبەتی لەرووی دبلۆماسیی و پەیوەندی نیشتیمانی - نێونەتەوەیی کاک مەسرور زۆر وریایانە مامەڵەدەکات و هەمیشە لە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندی قوڵی کورد و هاوپەیمانە راستەقینەکانیدایە بەتایبەتی ئەمەریکا و ئەوروپا و هەندێ لەوڵاتانی عەرەبی.

 سەڕەرای ئەو هەموو پاڵەپەستۆیە؛ کوردی-عێراقی-ئیقلیمی یانە لەسەری، کەچی کاک مەسرور بارزانی هەمیشە بە زەردەخەنە و ورەی بەرزەوە بێووچان و ماندووبوون لە هەوڵی پەیوەندی نوێ و پتەوکردنی ئەزموونی هەرێم و دۆزی رەوای گەلی کوردایە. ئەمە جگە لەو بەرپرسیارە گەورەیەی کە لەسەریەتی بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانی و ریفۆرمی ئابووری بەرەوپێشچوونی کوردستان، کە بەردەوام لە جوڵەی پراکتیکی و ئاوەدانکردنەی کوردستاندایە هەر لە هەڵەبجەوە بگرە هەتا زاخۆ.

 هەر چەندە  کوردستان و ئەزموونەکەی لە دەستێکی ئەمیندایە،  بەڵام ململانێ و سەختییەکان و دوژمنایەتییەکان زۆرن بەردەوامن. لەدوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی هەوڵەکان دژی ئەزموونی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە قۆناغێکی باڵاتر و هەستیار تر ، ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر ژیر و یەکگرتووانە رووبەڕووی نەبینەوە، بۆی هەیە لە هەنگاوی دووەمی ئەم دادگا گومانلێکراوەدا بڕیاری  ترسناکتر  دژی کورد دەربکات.

ئەوی جێی تێبینی و رامانێکی گرنگە هەر بڕیارێک کە دژی ئاسایشی نەتەوەی کورد و هەرێمی کوردستان لە هەر لایەک و لە هەر جۆری دوژمنێکەوە دەردەچێت راستەوخۆ بەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت، چونکە هەموو لایەک زۆر باش لەوە تێگەیشتوون هەر دوژمنایەتیەکی کورد بێ چەند چۆن سەنگەرگرتنە لە پارتی. کێشەی نەتەویی و خاکی کوردستان بە جۆرێک تێکەڵ بووە لەگەڵ پارتی و رێبازی بارزانی، کە هەرگیز لەیەک جوداناکرێتەوە. هەر بۆیەش بەهێزبوونی بزووتنەوەی رزگاری کورد و هەرێمی کوردستان بەهێزی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانە پێش هەموو لایەک. ئەمە بۆتە راستیەکی مێژوویی حاشا هەڵنەگر. ئەگەر جاران گرووپ و لایەنی تری کوردی بە رێگایەکی تەمومژاوی و چەواشەکاریانە ئەو راستیەیان دەشاردەوە، بەڵام ئەمڕۆ خۆشیان دانی پێدادەنێن و بێ پەردە و راستەوخۆ شانبەشانی ئەو دوژمنانە سەرچۆپی دەگرن بۆ سەرکەوتن و بەهێزی حکومەتی ناوندی عێراق و لاوازی کورد، هەتا ئاستی هەڵوەشاندنەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان.

جێی خۆیەتی ئەمسال لە یادی راپەڕین و لە بیروەریە تاڵ و شیرینەکانی مانگی ئاداردا گەلی کوردستان بەهێزتر و بە گوڕ و ورە و هیوایەکی ترەوە هاوار بکات و لە ئاسۆ بڕوانێ، هاوکات بە بیر هەموو کەسێکی بێنێتەو