هێمن هەورامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی دەگەیەنێتە گەل و حکوومەتی ڕووسیا

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 هەولێر

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ئایاری 2024) لە هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی رووسیای کردووە بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بە گەل و حکوومەتی ڕووسیا بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر مۆسکۆ.

ئێوارەی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکدار لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، هێرشیانکردە سەر ئاهەنگێک لە هۆڵی کۆرکوس و دەستڕێژیان لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە کرد و بە گوێرەی ئامارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە، 143 کەس کوژران و 152 کەسی دیکەش برینداربوون.

تا وەکوو ئێستە هێزەکانی ڕووسیا هەشت کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکەی سەر هۆڵی کۆرکوس دەستگیرکردووە، کە چوار کەسیان دانیانناوە بەوەی هێرشەکەیان کردووە.

Fly Erbil Advertisment