وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار: رێژهی گهشتیار 5 هێندهی ساڵانی رابردوو زیادیكردووه
K24 - ههولێر:
نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ئەمساڵ ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو 5 بەرامبەر زیادیکردووە.
نهورۆز مهولوود، ھۆکارەکەشی بۆ ئەو ئاسانکاریيانە گەڕاندەوە کە ھێزە ئەمنیيەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ گەشتیارانیان فەراھەمکردووە، لەسەر داخوازی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش، وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە کۆبووەوە کە گەشتیار بۆ شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەگوازنەوە.