زانیاری مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەربارەی هێزەکەی مەلا مستەفا بارزانی لە ئەرشیفی دەوڵەتی ڕوسیادا

مەلا مستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی
مەلا مستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی

وەرگێڕانی لە ڕووسیەوە: د. سەرباز عزیز وەرتی
گۆڤاری (ئەرشیفی ڕۆژهەڵات) ژمارە 1 (43) 2021

مەلا مستەفا بارزانی بەڕێکخەری سەرجەم چالاکییەکانی کوردانی عێراق لە ساڵانی (١٩٠٣-١٩٧٩)دا، لە بەرجەستەکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە سەدەی بیستەمدا دادەنرێت. بەهەماهەنگی چالاکییەکانی ئەو، یەکەم کۆماری کوردی بەناوی (کۆماری مەهابات) ساڵی ١٩٤٦ەوە تاڕاددەیەکی زۆر پەیوەست و وابەستەیە، لە وەگەڕخستنی هۆشیارکردنەوەی جەماوەری کورددا، لە خواستی کورد بۆ سەربەخۆیی. ئەم سەردەمە بەناوی (شۆڕشی کورد) لە عێراق لە دەیەی شەستەکاندا، کە بووە هۆی هەنگاونان بۆ دروستکردنی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکدا، لەسەر بنەمای سەرچاوە بەردەستەکانی، خاسیەتەکانی دەسەڵات و ئاستی سەربەخۆیی، وەک (نیمچە دەوڵەت) دیاری دەکرێت. ئەو واتایە زۆر گونجاوە کە کوردناسی ناوداری سۆڤیەتی پێشو و ڕوسی- لازارێڤ کە (کوردستانی ئازاد) (باشترین مۆنۆمێنت)ە بۆ دیاریکردنی مستەفا بارزانی بەڕێکخەری سەرجەم نمایشەکانی کوردانی عێراق لە ساڵانی ١٩٣٠-١٩٧٠. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی مستەفا بارزانی شوێنی سەرەکی لە گۆڕەپانی گەورە پیاوانی (پانتۆنی) سەرکردەکانی کورددا داگیر دەکات، لە مێژووی کورددا هەرچەندە کە سەرکردەکانی باشوری کوردستان ئەمڕۆ نەوەی ڕاستەوخۆی ئەون، بەڵام ئەستەمە شوێن پێی ئەو بەوئاسانییە هەڵبگرن.

یەکێک لە قۆناغە گرنگەکانی ژیاننامەی مستەفا بارزانی دەکرێت بگووترێت کەمترین خوێندنەوەی بۆکراوە، ئەو ئەفسانە مەزنە بوو، کە ماوەی مانەوەو هاتنی بوو بۆ یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.

هاوکات هاتنی مەلا مستەفا بارزانی بۆ یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ دەسەڵاتدارانی ئێستای کوردستان لە دروستکردنی باگڕاوندێکی گونجاو و کارلێککردن (بەریەککەوتن) لەگەڵ لایەنی ڕوسیدا دێتە هەژمار. سەرکردەکانی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی ڕوسیا و وەزارەتی کارووباری دەرەوەی ڕوسیا بەردەوام جەخت لەسەر گرنگیی سەردەمی پەیوەندییەکانی سۆڤیەت لەگەڵ بارزانییەکان دەکەنەوە لە مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتییدا، کە ڕێگایاندا هێزیان بپارێزن بۆ سەرەتای قۆناغی دواتری خەباتی ڕزگاریخوازییان. لەوەش زیاتر پەیوەندییەکانی ئێستای کورد لەگەڵ ڕوسیا وەک بەردەوامبوونی پەیوەندیەکان دەبینرێت، کە بنچینەی ئەو پەیوەندییەی سەردەمی سۆڤیەت لەلایەن مستەفا بارزانییەوە بنیاتنراوە.

مستەفا بارزانی دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزانی ساڵی ١٩٤٣-١٩٤٥ لە کوردستانی عێراق، لەگەڵ لایەنگرانیدا، چووە پاڵ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران، لە بەشێکی ئەو ناوچانەدا، کە بەهۆی هاوکاری سوپای سۆڤییەت لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران، کورد لە کانوونی دووەمی ١٩٤٦دا توانی هەلی کۆمارێکی خۆبەڕێوەبەری (ئۆتۆنۆمی) کورد لە شاری مەهاباد بە ناوەندی خۆی دەبمەزرێنێت. بارزانی لەگەڵ هێزەکانی بووە پشتیوان بۆ بزووتنەوەی کورد لە ئێران، هەروەها مستەفا بارزانی سەرۆکایەتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری مەهابادی گرتە ئەستۆ و تێیدا پلەی جەنەڕاڵی پێبەخشرا.

دوای کشانەوەی سوپای سوور لە ئێران و ڕوخان و لەناوبردنی ئۆتۆنۆمی کورد لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٦دا، مستەفا بارزانی لەگەڵ هێزێکی زیاتر لە ٥٢٢ کەس، بەهێرشکردن و ڕاوەدونانیان لە لایەن ئێرانەوە لە هەندێک ناوچەدا لە لایەن سوپای عێراق و تورکەوە، توانیان بە زیانێکی کەم بگەنە سنووری سۆڤیەت و لە ١٧-١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧دا لەڕووباری ئاراس بپەڕنەوە. ڕاگوزەری ئەفسانەیی دوومانگەی ٤٠٠ کم ڕێکردنیی مستەفا بارزانی لەگەڵ هێزەکەی بۆ یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو، توانی بەسەر چیا سەختەکان تێبپەڕێت لە دەروازەی سنوورەکانی ئێران و عێراق و تورکیا، لە ئەفسانەی نەتەوەیی کورددا شوێنێکی زۆر دیار داگیر بکات، چونکە سەرکردەی کورد بە هێزەکانییەوە نەک هەر توانی لە چەوسانەوە و پاراستنی هێز بۆ یەکێتیی سۆڤییەت دەرباز ببێت، بەڵکو تەنانەت بیرۆکەی دەوڵەتی کوردی هەڵگرتووە، کە لە مەهاباد بناغەکەی داناوە. هیچ ڕێکەوت نییە، کە کوڕەکەشی مەسعود بارزانی کە دواتر بووە یەکەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان- عێراق، لە مهاباد لە سەردەمی بوونی کۆماری کورد لەدایک بووە، ئەو هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە (لە ژێر سێبەری ئاڵای کورد لە مەهاباد لەدایک بووە و هەر لەژێر ئەم ئاڵایەشدا ئامادەیە بۆی بمرێت).

سکرتێری یەکەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی ئازەربایجانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو میر جەعفەر باگیرۆڤ، کە سەرپەرشتی سەرەتایی ئەو کوردانەی کە بەرەو خاکی سۆڤیەت هاتبوون پێسپێردرا، پێشنیاری دانانی هێزە بارزانیەکانی کرد، (لە یەکێک لە کەمپەکانی سەر کەنارەکانی دەریای قەزوین "خەزەر" بۆ ڕێکخستن و دابینکردنی خواردن و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکەی لە کاروباری سەربازیدا). لەگەڵ ئەوەشدا مستەفا بارزانی دەستبەجێ نیازی خۆی دەربڕی (بۆ بەردەوامیدانی جەنگ دژ بە ئێرانییەکان)، هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت کرد (بۆ ئەوەی دەرفەتی پشوودانی خۆیی و هێزەکەی بۆ چەند مانگێک بدەن، خۆیان و فەرماندەکانی پڕچەک بکەن و مەشقی جەنگییان پێبکەن و پاشان بگەڕێنەوە سەر خاکی عێراق). بە بڕیاری حکومەتی سۆڤییەت (سێ کارخانەی تفەنگ، تۆپخانە، هاوەن، هێزی ئەندازیاری سەربازی، مەفرەزەی پەیوەندی و مەفرەزەیەکی تانک لە هێزەکەی پێک هات). لە وەزارەتی هێزە چەکدارەکانی یەکێتیی سۆڤییەت، هێزەکەی مستەفا بارزانی بەمەبەستی مەشق پێکردن و ڕاهێنانیان خرانە ژێر سەرپەرشتی ٢٥ ئەفسەری سوپای سۆڤییەتەوە لە کاروباری سەربازیدا). لە ساڵی ١٩٤٨دا هێزەکەی مستەفا بارزانی لە هەرێمی باکۆوە گواسترایەوە بۆ سەر خاکی ئۆزبێکستانی یەکێتی سۆڤییەت بۆ کەمپی پێشووی وەزارەتی کاروباری ناوخۆ (شەقامی ڤێرخنی-کەمسۆمۆڵسکی وێستگەی هێڵی ئاسنی تاشکێنت) لەو شوێنەی کە بەباشی بۆی ڕێکخرابوو، بەردەوامبوو لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی تیایدا.

لەگەڵ ئەوەشدا، باروودۆخی جیۆپۆلەتیکی دەورووبەری ئێران دوای کشانەوەی سەربازانی سۆڤیەت لە ئازەربایجانی ئێران، دینامیکی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی یەکێتیی سۆڤییەت لەگەڵ زلهێزانی جیهانی چیتر دەست تێوەردانی ئاشکرای مۆسکۆ لە کاروباری ناوخۆی ئەم دەوڵەتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەکرد. بەو پێیەش، چیتر نەتوانرا مستەفا بارزانی و هێزەکەی جارێکی تر خەباتی چەکداری لە کوردستانی ئێران درێژە پێبدەن. مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزەکەی ڕاگیراو ئەندامەکانی بەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆزبێکستاندا دابەشکران.

دەکرێت ژیانی مستەفا بارزانی (ماوەی مانەوەی لە سۆڤییەت)دا، دابەشی سەر سێ بەش بکرێت:

١. نزیکەی ساڵێک - لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٤٧ەوە لەسەر خاکی ئازەربایجان (لە سەرەتادا لە نەهیچڤان، پاشان - نزیک باکو)بووە؛
٢. دواتر تا مردنی ستالین – لە ئۆزبێکستان؛

٣. لە ساڵی ١٩٥٣ تا تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ لە مۆسکۆ بووە.

زۆرترین زانیاری دەربارەی مانەوەو هاتنی مستەفا بارزانی بۆ سەر خاکی یەکێتیی سۆڤییەت، (هەروەها بە گشتی سەبارەت بە ژیان و کارو چالاکییەکانی مستەفا بارزانی) لە کتێبی مەسعود بارزانی کوڕیدا دانراوە و هەیە. هەندێک لایەنی ژیاننامەی سەردەمی سۆڤیەتی مستەفا بارزانی لە لایەن ئەفسەرانی هەواڵگری بەناوبانگی سۆڤییەت پاڤێڵ سودەپڵاتۆڤ و ئیڤگێنی پریماکۆف و توێژەری کوردناس ئۆردیخان جەلیل گێڕدراوەتەوە، کە شەخسی لەگەڵ ئەو سەرکردە کوردە دا کۆبوونەوە و دیداریان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، زانیاری لەسەر بارزانییەکان (هێزەکەی مستەفا بارزانی) لە یەکێتیی سۆڤییەت سنووردارکراوە، وەک ڕێسایەک تەنیا لە لایەن خودی مستەفا بارزانییەوە کە قابیلی تێگەیشتنە، بە ڕۆڵی تایبەتی خۆی لە مێژووی کورددا تەنیا لە یاداشتی ئۆردیخان جەلیلدا ئاماژە بە چەند هاوکارێکی سەرۆکی کورد دەکات و نزیکە لە خۆی و ڕۆڵی یاریدەدەرەکانی دەبینێت. لە یاداشتەکانی مەسعود بارزانیدا ئاماژە بەو ناوانە دەکرێت (لیستی شەڕڤانان کە لەگەڵ مستەفا بارزانیدا لەو ڕاگوزەرە مێژووییەدا بۆ یەکێتی سۆڤییەت) لەگەڵی بوون، کە ٥٤٠ کەسن، لەگەڵ ئەوەشدا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەهیچ زانیاریەکی زیاتر بکات. هەروەها دەکرێت، ئەو وتەیەی پاڤێڵ سودەپڵاتۆڤ بهێنینەوە یاد، کە دەڵێت، ئەندامانی تیمەکەی گوێڕایەڵی تەواویان بۆ سەرکردەکەیان هەبووە.

هاوکات سندوقی حیزبی شیوعی عێراقی ئەرشیفەکانی دەوڵەتی ڕوسیا لە مێژووی سیاسی-کۆمەڵایەتی (РГАСПИ) فایلە کەسییەکانی هەندێک لەئەندامانی هێزەکەی لەخۆ دەگرێت، کە پێشتر زانیاری لەبارەیانەوە نەزانراوە، بەو پێیەش نەخراونەتە ناو توێژینەوە زانستییەکانەوە. لەم وتارەدا شیکردنەوەی ٣٠ فایلی تاکەکەسی هاوشێوە، کە هەریەکەیان تەنیا ٢ بەڵگەنامە - ڕاپرسییەک بۆ کۆچبەرانی سیاسیی و ئەندامانی خێزانەکانیان لەخۆ دەگرێت (لەسەر لاپەڕەیەک یان ٢ لاپەڕە: ١ دەربارەی ئەم حاڵەتانە) لە کانوونی دووەمی ١٩٥٢ کۆکراوەتەوە، وە بیۆگرافیایەکی (ژیاننامەیەکی) کورتی (٢ حاڵەتی). لەسەر بنەمای ناوی ئەو ڕاپرسییە (استبیان)ە، بارزانییەکان لە یەکێتیی سۆڤییەت بە کۆچبەری سیاسی هەژمار دەکران. ئەو داتایانەی کە وەدەستهاتوون زانیاری جۆراو جۆریان تێدایە، بەتایبەتی، دەربارەی تەمەن، شوێنی لەدایکبوون، نەسەب و بنەچەی کۆمەڵایەتی، پەروەردە، پەیوەندی حزبی و لایەنەکانی تری ژیاننامەی ئەندامانی گروپەکە، تەنانەت دەستنیشانکردن و پشکنینی پزیشکیشیان. هەرچەندە شیکردنەوەی کۆی فایلە کەسییەکان لەم وتارەدا تەنیا بەشێکی کەمی ژمارەی هێزەکانی مستەفا بارزانییە (نزیکەی ٦٪)ە، بەڵام ئەم بابەتانە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیارین سەبارەت بەو سەردەمەی کە مستەفا بارزانی وەک باوکی ناسیۆنالیزمی هاوچەرخی کورد تیایدا ڕۆڵی گێڕاوە، هەروەها تا ڕاددەیەک بیرۆکەیەک لە سروشتی ئەو ژینگەیە ببەخشێت، کە تیاییدا بزوتنەوەی نەتەوەی کوردی پێکهێناوە و نزیکترین پاشخان و باگراوندێکی گرنگ بێت بۆ هاوکارەکانی.

بەو واتایەی ئەو زۆر بە پەرۆشە، کە هەموو ئەندامانی هێزەکەی کە لەو بابەتانەی پێشکەشیان کراوە، هێزەکەی نەخوێندەوارن و خەڵکی کوردستانی عێراق زیاتر جوتیارن، کە (تەنانەت قوتابخانەی سەرەتاییشیان نەخوێندووە)، واتا نەخوێندەوارن، کە تەنیا بە زمانی کوردی دەدوێن، کە ئەمەش هۆکارەکەی قابیلی تێگەیشتنە و ڕوونە، ژیانی کورد لە کەشێکی قەتیسکراودا، لەلایەن هەر یەک لە نەتەوەکانی عەرەب، فارس و تورک کە هیچ پەیوەندییەکیان نەهێشتۆتەوە، تەنیا بەربەرەکانی کردنی هێزی چەکداری نەبێت دژیان. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی ئەو کەسانە بەپێی کۆکردنەوەی ڕاپرسییەکان (لیستی استبیان) دەرکەوتووە، کە سەرو پەنجا ساڵی تەمانیان تێپەڕاندوە و کێشەی تەندروستی جدیان هەبووە. ئەو کەسانە بێ گومان، دڵسۆز و نزیکی موستەفا بارزانی بوون، کە بە سەفەرێکی دوور و سەختدا لەگەڵیدا تێپەڕی بوون.

زۆرینەشیان لەوانە لە سەرەتاکانی ساڵانی ١٩٣٠دا لەگەڵیدا بوون، کاتێک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا لە عێراق دەستی کرد بە بەدەستهێنانی تەوژمی بەرەنگار بوونەوە دژی دوژمنانیان. بەدڵنیاییەوە ئەوە ڕێککەوت نییە، هەروەک زانای بەناوبانگی کوردناس مارتین ڤان بریوینێسێن جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەوە چالاکییە سەربازیی و سەرکەوتنەکانی مستەفا بارزانی بوون، کە بیرۆکەی ناسیونالیستی کوردی لە ناو خەڵکدا بڵاوکردەوە، نەک (پڕوپاگەندەی ناسیونالیستی ڕۆشنبیران).

ئەو زانیاریانەی لەم فایلە کەسییانەدا بەردەستن نزیکەی زۆربەیان هاوشێوەی یەکن. سەرجەمیان لە ڕاپرسییەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن، نەخۆش و بریندار بوون، بەڵام دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان جیاوازن و هۆکارەکەشیان دەگەڕێتەوە بۆ هەریەک لە نەخۆشییەکانی وەک پیری و بارودۆخی سەختی ژیان، هەروەها برینەکانیشییان بەهۆی جەنگەکانەوە بووە. لە نیشاندانی ئەم زانیارییانەوە (ساڵ و شوێنی لەدایکبوون) ئەوە دەردەکەوێت، کە لەهەر ٣٠ کەسێک ٢١ کەسییان لە سەدەی ١٩دا لەدایک بوون، واتا لە سەردەمی کۆماری مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦دا نزیکەی لە ٥٠ ساڵییان زیاتر تێپەڕاند بوو. بەتەمەنترینیان لە ساڵی ١٩٥٢دا (لە کاتی ڕاپرسییەکەدا) تەمەنییان لەنێوان ٧٥-٧٦ ساڵیدا بووە. پەرێشانترینیاشیان زۆرینەی هەرە زۆری لەوانە (جگە لە هاونیشتیمانیانی کۆیسنجاق) هاونیشتیمانیانی ناوچە دوورەکانی چیای مێرگەسوور و ڕواندزن، بەتایبەتی ئەو شوێنەی کە بارزانی کاریگەری زۆری تێدا هەبووە. ئەوەی کە تایبەتە بە مێرگەسوور، سەنتەری ناوچەی بارزانە، بەتایبەتیش هەریەک لە شیروان و بلێ لەخۆ دەگرێت، کە دەکرێت بە قەڵای نەریتی عەشیرەتی بارزانی ناوبنرێت. بە پێی شیکارییەکان دوو لەسەر سێی ئەو کەسانە لە مێرگەسوورەوە هاتوون.

٢٩ کەس لەو ٣٠ کەسە هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵیان هەبووە، هەموویان منداڵەکانیان لە عێراق بوون، لەو ژمارەیەش ٢٧ خێزان (ژن و منداڵەکانیان) تەنها لە عێراق بوون، هەروەها دوو خێزان لەوانە لە عێراق  ١ تا ٢ کوڕیان لەگەڵ خۆیان دابوون لە یەکێتیی سۆڤییەت. بەم شێوەیە، هەموو ئەو کەسانە بە بەشداری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، سەرەتا لە عێراق و دواتر لە ئێران بۆ چەندین ساڵ لە خێزانەکانیان دوور بوون.

ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونی هەموویان، سادسۆفخۆز ژمارە ٩یان بۆ دیاریکراوە. ئەم کێڵگەیە لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گوندی ڤێرڤسکی (لە ساڵی ١٩٦٣ەوە - گوندی جۆری شارنشینی (ناحیە)ی ئەلمەزار)ە، کە دەکەوێتە سەر لێواری ڕاستی ڕووباری چیرچیک (سیرداریی) لە ناوچەی چینازکی سەر بە ناوچەی تاشکێنتی هەرێمی ئوزبێکستانی سۆڤییەت لە باشووری ڕۆژئاوای شاری تاشکێنت.
لیستی ڕاپرسییەکە، لە بیست خاڵ پێکهاتووە. جگە لە داتای کەسی (نازناو، ناو، ناوی باوک و باپیر، خاڵی یەکەمی ڕاپرسیەکەیە؛ ساڵ و شوێنی لەدایکبوون، خاڵی دووەمی ڕاپرسیەکەیە)، هەموو زانیاریەکانی تر، هەروەها ژیاننامەی (بیۆگرافیای) کورتیان، هاوشێوەی یەکن.
ئاماژە بە خاڵەکانی ڕاپرسییەکە دەکەین لەگەڵ وەڵامەکانیان، کە هەموویان هاوشێوەی یەک دووبارە دەبنەوە:

خاڵی/ ٣: نەتەوە و هاووڵاتی؟ - کوردی بێ ناسنامە.

خاڵی/ ٤: پیشەی کۆمەڵایەتی؟- جوتیار (فەللاح).

خاڵی/ ٥: پلەی خوێندن؟- نەخوێندەوار.

خاڵی/ ٦: پیشە و پسپۆڕی؟ – جوتیاری (فەللاحی).

خاڵی/ ٧: ئەندامی حیزب لە کەیەوە؟ - لە ساڵی ١٩٤٥ەوە ئەندامی پارتی دیموکراتی عێراق.

خاڵی/ ٨: ئایا ئەندامی پارتەکانی تر بووە، لە کام پارتە و کەی؟ - ئەندامی حیزب بووە، (خزمەتکاری گەل)، تا ساڵی ١٩٤٥.

خاڵی/ ٩: کەی و لەکوێوە گەیشتە خاکی یەکێتیی سۆڤییەت و لە چ ناوچەیەکی یەکێتی سۆڤیەتدا ژیاوە؟ - لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٧ لە عێراقەوە لە ڕێگەی ئێرانەوە هاتوون. تا ئوزبێکستانی یەکێتیی سۆڤییەت، لە ئازەربایجانی یەکێتیی سۆڤییەت ژیاون.

خاڵی/ ١٠: لە کام دەوڵەتدا جگە لە یەکێتیی سۆڤییەت، ژیاوە و کەی؟ لە ساڵی ١٩٤٦ لە ئێران بوون.

خاڵی/ ١١: ئایا هیچ کات، ئێوە و ئەندامانی خێزانەکەتان لە لێکۆڵینەوە و دادگایی کردندا تێوەگڵاون؟ ئەگەر تێوەگڵاون، پێمان بڵێ کەی، لە کوێ و بۆ چی؟ - سکاڵایان لەسەر بیرو باوەڕە دیموکراتییەکانیان لەسەر بووە، (واتا لەسەر بیرو باوەڕی نەتەوەیی).

خاڵی/ ١٢: باری خێزانداری (لیستی سەرجەمی ئەندامانی خێزان بە نازناو، ناو، ناوی باوک و باپیر، ساڵی لەدایکبوون و شوێنی ژیانیان)؟ - ٢٧ وەڵام: ژن و منداڵ لە عێراقن؛ هەموویان یەک وەڵامن: ژن و منداڵ لە عێراق، دوو کوڕ لەوانە لە یەکێتیی سۆڤییەتن؛ ژن و منداڵ لە عێراقن، کوڕێک لە وانە تەنها سەڵت لە یەکێتیی سۆڤییەت، خزمەکانیشی لە عێراقن.

خاڵی/ ١٣: لە کاتی جەنگی گەورەی نیشتمانپەروەری لەکوێ بووە؟ - لە عێراق بوو.

خاڵی/ ١٤: بارودۆخی تەندروستی، ئەگەر کەمئەندامی هەبێت، گروپەکە دیاریبکە و بڕی مووچەی خانەنشینی وەرگیراو؟ - نەخۆش و بریندار.

خاڵی/ ١٥: شوێنی کار و بەرپرسیارییەتی. ئەو بڕە مووچەیەی کە وەریدەگرێت؟ کار ناکات.

خاڵی/ ١٦: ئایا لە دەرەوەی وڵات خزم و کەس و کارتان هەیە، لە کوێ و کێیە؟ تەنها لە عێراق.

خاڵی/ ١٧: پاسپۆرت یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی (ئیقامە)ی سۆڤییەتت هەیە؟ - نەخێر نییە.

خاڵی/ ١٨: چ زمانێک دەزانیت؟ - کوردی.

خاڵی/ ١٩: ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونت هەیە؟ بنووسە – سادسۆڤخۆز ژمارە ٩.

خاڵی/ ٢٠: بەروار: ٢٣/ ١/ ١٩٥٢.

دواتر لە شوێنی ئیمزاکە نووسراوە – (لەجیاتی مامێدۆڤ). جێگای ئاماژەیە کە پاشناوەکەی (نازناوی) مامێدۆڤ لە یەکێتیی سۆڤییەت بە مستەفا بارزانی دراوە. هاوکات دیارە کە مستەفا بارزانی هیچ بەڵگەنامەیەک (دۆسییە، دیۆکۆمێنتێک)ی لە یەکێتیی سۆڤییەت پڕنەکردەوە. ڕەنگە هەمان پاشناو بۆ کەسێکی تر لە بارزانییەکان دانرابێت، کە ئیمزای بۆ کوردانی تر کردووە، یان زۆر بە سادەیی بۆ کۆچبەرانی وڵاتانی موسڵمان بەکارهێنراوە.

ئۆتۆبیۆگرافییەکان (ژیاننامەکان) بەهەمان شێوە هاوشێوەی یەکن، کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەردەکەون:

من، نازناو، ناو، ناوی باوک و باپیر(لە دایک بوومە لە ساڵی..... لە گوندی..... ناحیەی (ناوچەی)..... لە عێراق، لە خێزانێکی جوتیار، بە ڕەگەز کوردم، وە نەخوێندەوارم. تا ساڵی ١٩٤٥ ئەندامی پارتی "خزمەتکاری گەل" بووم، لە ساڵی ١٩٤٥ەوە ئەندامی پارتی دیموکراتی عێراقم. لە حوزەیرانی ١٩٤٧ لەگەڵ هێزێکی پارتیزانی لە ڕێگەی ئێرانەوە گەیشتمە یەکێتیی سۆڤییەت.

وەک دەبینرێت، لە ڕاپرسی و ژیاننامەکاندا هەندێک زانیاری هەیە، کە بە شێوەیەکی نەخوازراوانە و تا ڕادەیەک نادروست پڕ کراونەتەوە. بەم شێوەیە لە خاڵی ٧ ی ڕاپرسییەکان و ژیاننامەکاندا ئاماژە بەوە دەکرێت، کە ئەو کەسانە لە ساڵی ١٩٤٥ەوە ئەندامی پارتی دیموکراتی عێراق بوون. لە هەمانکاتدا، هیچ پارتێک لەژێر ئەم ناوەدا بوونی نەبووە. پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا دەسەڵاتدارە لە کوردستانی عێراق لە ساڵی ١٩٤٦ بە ناوی پارتی دیموکراتی کورد دامەزرا، وە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ ناوی ئێستای وەرگرت (پارتی دیموکراتی کوردستان). سەرۆکی ئەم حزبە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا کۆچی دوایی لە ساڵی ١٩٧٩دا مستەفا بارزانی بووە. بەم شێوەیە، لە بەرواری کۆکردنەوەی ئەم ڕاپرسییانە (٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢) ئەو کەسانە ئەندامی پارتی دیموکراتی کورد بوون (لە ساڵی ١٩٤٦ەوە نەک لە ساڵی ١٩٤٥ەوە)، وە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ەوە (دوای کۆنگرەی ٣ی ئەم پارتە) – بووە بە پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK).

لە خاڵی ٨ی ڕاپرسیی و ژیاننامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، کە تا ساڵی ١٩٤٥ (واتە هەتا پێش بوون بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کورد) ئەم کەسانە ئەندامی پارتی (خزمەتکاری گەل) بوون. لە هەمانکاتدا، هیچ پارتێک لەژێر ئەم ناوەدا بوونی نەبووە. وا دیارە، ئەندامانی بزوتنەوەی کوردایەتی، خۆیان بەئەندامی ئەو حزبە ناودەبرد لەژێر ئەم ناوەدا، واتە خزمەت و شەڕکردن بۆ دەستەبەری مافەکانی گەلەکەیان.

هەروەها جێگەی سەرنجە، خاڵی ١١ کە ئەندامانی هێزەکەی مستەفا بارزانی پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە، کە سکاڵایان لەسەر بیرو باوەڕە دیموکراتییەکانیان لەسەر بووە. هەر لە سەرەتاوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد لەژێر دروشمی دیموکراسیدا بەڕێوەچووە، دژایەتی ئەو کاتەی (ڕژێمە کۆنەپەرستەکان)ی ئەو وڵاتانەی کە بەشێک لە کوردستانی ڕەگەزی (ئیتنۆ) - جوگرافیان هەبووە، خەبات لە پێناوی ئۆتۆنۆمی و دیموکراسی...هتد کردووە. بەدیهێنانی مافەکانی کورد لە لایەن سەرکردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردەوە وەک شەیدایەک بۆ بە دیموکراتیزەکردنی وڵاتی خۆیان، کە سەرجەم بەشەکانی کوردستان لەخۆبگرێت، دەبینرا. هیچ ڕێککەت نییە، کە یەکەمینی پارتە کوردییەکان (لە ساڵی ١٩٤٥ لە ئێران و لە ساڵی ١٩٤٦ لە عێراقدا) وشەی پاشگری "دیموکراتی"یان بەناوی پارتەکانی خۆیانەوە لکاندووە، هەروەها دروشمە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیان بریتی بوون لە (دیموکراسی بۆ عێراق و ئێران، ئۆتۆنۆمیش بۆ کوردستان!. ئاشکرایە، کە وەرگێڕان و دانەرانی لیستی ڕاپرسییەکان هەوڵیانداوە، کاراکتەری نەتەوەیی بزووتنەوەکە ڕەنگ نەداتەوە و وشەی "کوردستان" لە پرسیارنامەکاندا بەکارنەهێنن، وەک جێگرەوەیەک بزووتنەوەی کوردایەتی، و لەگەڵیشییدا عێراق و بزووتنەوەی دیموکراتی (جەماوەری، گەل)ی، بەکاربهێنن.

بەم شێوەیە، دۆسیە کەسییە نەناسراوەکانی پێشتری هەندێک لە ئەندامانی هێزەکەی مستەفا بارزانی، کە لە ئەرشیفەکانی دەوڵەتی ڕوسیا لە مێژووی سیاسی- کۆمەڵایەتی (РГАСПИ) پارێزراون، وەک سەرچاوەیەکی دیکەی گرنگی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد خزمەت دەکەن. پرسیارنامەکان و ژیاننامەکانی سۆڤیەت بەڵگەنامەیەکی دەگمەنن، کە لەلایەن هاوکارانی مستەفا بارزانیەوە پڕکراونەتەوە. سەرەڕای هاوشێوەی ناسنامەی زۆربەی وەڵامەکان، کە جێگای سەرسوڕمان نییە، بە پێی بنچینە و ئەسڵی هاوبەشی ئەو ڕێگایەی کە لەگەڵ ڕێبەرەکەیاندا گەشتیان کردووە، ئەو بەڵگەنامەنەی (ژیاننامەی) ئەندامانی ئاسایی هێزەکەی بارزانی ڕێگەمان پێدەدات بڵێین بە تەواوی نوێنەرایەتی باکگراوندی گەلەکەی بووە، بنەمای جوڵانەوەی نەتەوەیی کوردانی عێراقی لە ساڵانی ٣٠-٦٠کانی سەدەی بیستەمی ناوچەکەن، هەروەها کۆمەڵایەتی- دیمۆگرافی و پەروەردەیی و پیشەیی، هەروەها ماوەیەکی دیاریکراوی مێژووی کوردی پێکهێناوە. وە پرسیارنامەکان دەرفەتێک بۆ ئەوە دەڕەخسێنن، کە نمایشکردنی بزووتنەوەی کوردی، وەک گەلێکی دیموکرات بووە، (نەک تەنها وەک نەتەوەیی و کوردستانی)، نەوەک هۆکارێک بێت بۆ خۆدزینەوە لە تۆمەتی ئەگەری نەتەوەپەرستی، ئاشکرایە، بە لەبەرچاوگرتنی بنەما ئایدیۆلۆژییەکانی یەکێتیی سۆڤییەت.

لە کۆتاییدا، لەسەر بنەمای ئەم فایلە کەسییانە، خشتەیەکم کۆکردەوە کە ئاماژە بە ناو و ساڵ و شوێنی لەدایکبوونی ئەندامانی هێزەکە دەکات. لەم خشتەیەدا زانیاری لە فایلە ئەرشیفەکراوەکاندا بەراورد کراوە بەلیستی شەڕڤانانی هێزەکەی مستەفا بارزانی، کە لە کتێبەکەی مەسعود بارزانی ئاماژەیان پێکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا نەتوانرا هەندێک لە ناوەکانی فایلە شەخسییەکان دەستنیشان بکرێن، کە ئەویش بەهۆی نەبوونی نازناو (پاشەناوەکانی) ئەو سەردەمەی کورد و هەروەها پەیوەندی بە ناوی هاوبەش و دووبارە بۆوە دەگەڕێتەوە.

بەراوردکردنی زانیارییەکان سەبارەت بە ئەندامانی هێزەکەی مستەفا بارزانی لە فایلە کەسییەکانی ئەرشیفی دەوڵەتی ڕوسیا لە مێژووی سیاسی- کۆمەڵایەتیدا (РГАСПИ) و کتێبی سەرۆک مەسعود بارزانی

لە کتێبەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیدا

لە ئەرشیفی دەوڵەتی ڕوسیا لە مێژووی سیاسی- کۆمەڵایەتیدا (РГАСПИ)

ناو، ژمارەکان بەپێی لیستەکەی کتێبی سەرۆک مەسعود بارزانی، شوێنی لەدایکبوون.

شوێنی لەدایکبوون

ساڵی لەدایکبوون

ناو

ژ. کەیسەکان لە (РГАСПИ)

لە فایلی 495-216.

ناتوانراوە بە وردی دەستنیشان بکرێت.

گوندی شێتنۆش، ناوچەی ڕواندز لە عێراق.

١٨٧٦

ئەحمد عبداللە

١٣

مەل حەم ئیبڕاهیم خان، ژ.٤٦٩، تێلێ-مزوری، لە ساڵی ١٩٦٥ کۆچی دوایی کردووە.

گوندی تلێ، ناوچەی بلێ.

١٨٨٣

مەل حەم ئیبڕاهیم

٣٠

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی سنێوداری، ناوچەی پیر وسێن.

١٨٨٢

شێخ ئۆمەر

٩٧

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی سەفتی، ناوچەی بلێ.

١٨٨٢

عبداللە حسن

٩٨

ئیسماعیل محمد، ژ. ٣٦، هوستانی-بەڕۆژ، کۆچی دوایی کردووە.

گوندی ئۆستان، ناوچەی بلێ.

١٨٩٧

ئیسماعیل محمد

٩٩

حەکیم یاسین، ژ. ١٣٤، پێندرۆ-مزوری، کۆچی دوایی کردووە.

گوندی پێندرۆ، ناوچەی بلێ.

١٨٨٩

حکیم یاسین

١٠٠

علی یونس، ژ. ٣٢٧، پێندرۆ-مزوری، لە یەکێتی سۆڤیەت کۆچی دوایی کردووە.

گوندی پێندرۆ، ناوچەی شێروان.

١٨٩٧

علی یونس

١٠١

حسن ئەحمد ناز، ژ. ١٠١، شێتنێ-دۆڵەمەری، لە ساڵی ١٩٧٣ کۆچی دوایی کردووە.

گوندی شێتنێ، ناوچەی ڕواندز.

١٨٩٣

حسن ئەحمد نۆز

١٠٢

سادق سلێمان، ژ. ٢٤٥، بەڕۆژ-بارزان، لەعێراق کۆچی دوایی کردووە.

گوندی بەرزۆ، ناوچەی بلێ.

١٨٩٦

سادق سولێمان

١٠٣

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی ئەرگوش، ناوچەی شێروان.

١٨٨٢

محمد جان

١٠٤

ئەحمد تەها، ژ. ١٥، ئیسۆمەر-نزاری، کۆچی دوایی کردووە.

گوندی ئیسومارێن، ناوچەی بلێ.

١٩٢١

ئەحمد تەها یونس

١٠٥

مەلا علی مەلا، ژ. ٣١٥، ژاژۆکی-شێروانی، لەساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کردووە.

گوندی ژاژۆکی، ناوچەی ڕواندز.

١٨٨٧

مەلا علی ژازیکی

١٠٦

حەسکۆ چیچۆ، ژ. ٩٨، بەڕۆژ-بارزان، لە ساڵی ١٩٥١ لە یەکێتیی سۆڤییەت کۆچی دوایی کردووە.

گوندی شێتنی، ناوچەی ڕواندز.

١٩٢٣

حەسکۆ چیچۆ

١٠٧

مام حسێن عەبدالقادر، ژ. ٣٨٢، کۆیە-کۆیسنجاق، لە ساڵی ١٩٦٩ کۆچی دوایی کردووە.

گوندی کۆیە، ناوچەی کۆیە.

١٨٩١

حسێن عەبداللە قادر

١٠٨

بە ئەگەری زۆرەوە ئەوە- سەید عەبدوالکریمە، ژ. ١٨٦، کەڵێتە-گەردی.

گوندی کەڵێتە، ناوچەی شێروان.

١٨٧٩

عبدالکریم کەڵێتی

١٠٩

یوسف عبدالرحمن، ژ. ٥٠٠، کۆچی دوایی کردووە.

گوندی سەفتی، ناوچەی بلێ.

١٨٩٢

یوسف عبدالرحمن

١١٠

علی لاچین، ژ. ٣٢٢، کەرکەمو-شێروانی، لە ساڵی ١٩٧٥ لە عێراق کۆچی دوایی کردووە.

گوندی کێرکامز، ناوچەی شێروان.

١٨٩٢

علی لاچین

١١١

ئیبڕاهیم حسێن، ژ. ٤، خەردەن-دۆڵەمەڕی، لە بەهاری ١٩٦٣ لە پێکدادانێک لە باعەدرێ شەهید بووە.

گوندی خەردەن، ناوچەی ڕواندز.

١٩٢٢

ئیبڕاهیم حسێن

١١٢

سەید محمد ئەمین، ژ. ٢١٨، بازێ- بەڕوژ.

گوندی بازێ، ناوچەی بلێ.

١٩٠٢

سەید محمد ئەمین

١١٣

ئیبڕهیم شێخۆ، ژ. ٥، لێڕا-شێروانی، کۆچی دوایی کردووە.

گوندی لێڕۆ، ناوچەی شێروان.

١٨٩٧

ئیبڕهیم شێخۆ لێڕی

١١٤

ئەحمد حەدۆ، ژ. ١١، شانەدەر-شێروانی، لە عێراق کۆچی دوایی کردووە.

گوندی شانەدەر، ناوچەی بلێ.

١٨٧٩

ئەحمد حەدۆ

١١٥

ساڵح محمد، ژ. ٢٥٦، سپیندارێ-مزوری، کۆچی دوایی کردووە.

گوندی سپیندار، ناوچەی شێروان.

١٨٨٥

ساڵح محمد (سپینداری)

١١٦

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی تێلێ، ناوچەی بلێ.

١٨٨٨

مستەفا دەروێشی

١١٧

حسێن جەرجیسی، ژ. ١٢٤، پێندرۆیی-مزوری، لە بەرواری باڵا لە ساڵی ١٩٦٤ کۆچی دوایی کردووە.

گوندی دەرگەڵە، ناوچەی ڕواندز.

١٨٧٤

حسێن جەرجیس

١١٨

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی دەرگەڵە، ناوچەی ڕواندز.

١٩٢٩

مەلا علی حەمید

١١٩

تەها حەدۆ (تەها ڕەشک)، ژ. ٢٦٧، بێرۆخ-گەردی، لە زێوە لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٨١ کۆچی دوایی کردووە.

گوندی بێرۆ، ناوچەی شێروان.

١٨٨٢

تەها حەدۆ

١٢٠

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی تێلێ، ناوچەی بلێ.

١٩١٠

محمد علی

١٢١

مستەفا مەلا شنێ، ژ. ٤٥٤، هوستان-بەڕۆژ، لە یەکێتیی سۆڤییەت کۆچی دوایی کردووە.

گوندی ئۆستان، ناوچەی بلێ.

١٩٠١

مستەفا مەلا شینێ

١٢٢

لاوکۆ مەمەند، ژ. ٣٧٩، سەروکانی-شێروانی.

گوندی سەریکالی، ناوچەی ڕواندز.

١٩٢٣

لافکۆ مەمەند

١٢٣

ناتوانراوە دەستنیشان بکرێت.

گوندی گابکان، ناوچەی شێروان.

١٩٢٩

عەزیز قاسم

١٢