
دارا باراوی
نووسەر
بهریتانییهكان لهبهردهم سهرخستنی پارتی كرێكاران، یاخود شكست پێهێنانی پارێزگاران

له دوای دهسنیشانكردنی رۆژی ههڵبژاردنی پهڕلهمانی بهریتانیا لهلایهن سهرۆك وهزیرانهوه، ناوهندهكانی توێژینهوه و راپرسییه جیهانی و بهریتانییهكان، به ووردی پێشبینییهكانیان بۆ ههڵبژاردنی ٤ی تهمووز خستۆته ڕوو. پێشبینییهكان بهریتانیهكان له نێوان دوو بژارده بهجێ هێشتووه، ئایا پارتی كرێكاران سهربخهن یاخوود شكست به پارتی پارێزگاران بێنن، لێرهدا دیموكراسی زۆرینه لهبهردهم بهریتانییهكاندا نیه، بهڵكو له نێوان دوو بژاردهدان.
لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەم ساڵدا، سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو (رشی سوناک)، دوای وەگرتنی رەزامەندی شاهانە بڕیاری دا پهرلەمان هەڵبەوشێنێتەوە و رۆژی 4ـی یولیۆ/ تەمموز هەڵبژاردنی گشتی بکرێت بۆ هەڵبژاردنی کابینەیەکی نوێ لە وڵات.
لە بەریتانیا یاسا دەیسەپێنێت کە دەبێت هەڵبژاردنی گشتی هەموو (5) ساڵ جارێک بەرێوە بچیت، بەڵام دیاری کردنی رۆژ و بەروار بە بڕیاری سەرۆک وەزیران دەبێت.
نزیکەی (100) پارت و هاوپەیمانی سیاسی و زیاتر لە (450) کەسایەتی سەربەخۆ، خۆیان تۆمار کردووە کەلە (650) بازنەی هەڵبژاردندا ململانێ بکەن، سیستەمی هەڵبژاردن لەو وڵاتە بە شێوازێکە کە هەر کاندیدێک براوەی بازنەیەکی هەڵبژاردنی تایبەتی دەبێت وهەر پارت و لایەنێک زۆرینەی بازنەکانی بردەوە، ئەوا دامەزراندنی حکومەت لە ئەستۆ دەگرێت.
پێشبیننی و راپرسییەکان دەڵین کە دوای (14) ساڵ حوکمڕانی پارتی پاریزگاران لەم ساڵ شکست دێنن و پارتی کرێکارانی ئوپۆزیسیۆنی ئیستا لە رۆژی 5ـی مانگدا حکومەتی نوێ پێکدێنن.
بهپێی پێشبینییهكان بێت سەرکەوتنی پارتی کرێکاران وا دەردەکەوێت کە مسۆگەر بێت (ئەگەر چی لە سیاسەتدا هیچ شتێك مسۆگەری نییە) بەڵام ئەم هەڵبژادنە جیاوازە. پسپۆڕان لە ئێستادا باس لە ژمارەی کورسییەکانی پهرلەمان دەکەن کە پێشبینی دەکرێت پارێزگاران لە (365) کورسی زیاتر لە (200) کورسی لە دەست بدەن هاوکات پارتی کرێکاران لە (262) و بگەنە نزیکەی (400) کورسی کە بە پێوەری پهرلەمان زۆرینەیەکی پتەو دروست دەکات بۆ تێپەڕاندنی یاسا جیاوازەکان بە سانای و بێ ململانێ. پاش هەژمارکردنی کورسییەکانی دوو پارتە سەرەکییەکە کەمتر له (100) کورسی دەمێنێتەوە بۆ سەرجەم لایەنەکانی دیکە. سکۆتلەندا (59) کورسی هەیە کە پشكی شێر تێیدا بۆ پارتی سەربەخۆیی سکۆتلەندا دەبێت، بۆ وڵاتی وەیڵز (38) و پڵاید کومرو سەرکەوتو یەکەم دەبێت بۆ ئێرلەندای باکوور (18) کورسیان بۆ دابین کراوە بە پێی رێژەی دانیشتوان و هەڵکەوتەی جوگرافی کە لە نێوان هەردوو پارتی سەرەکی ئەو وڵاتە کە شین فەین و پارتی یەکگرتوی دیموکراتە دابەش دەبن.
لە رۆژانی دوای بانگهێشت کردنی ئەنجامەکان بە فەرمی کە ئەگەرێکی زۆرە رۆژی هەینی 5ـی یولیۆ/تەمموز بێت (ستامەر)ی پێشڕەوی پارتی کرێکاران بە فەرمی لە لایەن پادشای ئەو وڵاتەوە داوای لێ دەکرێت کە حکومەت دابمەزرێنێت. هەر لە هەمان رۆژدا پێشبیبی ئەوە دەکرێت کە (سوناک) ی سەرۆک وەزیرانی پیشوو دەست لەکار بکێشێتەوە و بەمەش پارتی پارێزگاران تووشی چارەنووسێکی ناڕوون و پڕ قەیران دەبن کە لەوانەیە چەندین ساڵ و چەند سەرۆکێکی جیواز ببنە سووتەمەنی رێک بوونەوەی ریزەکانیان.
پارتەکانی دیکە جگە لە لیبرال دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی (ئید دەیڤی) کە لەوانەیە نزیکەی 60 کورسی بهێنن، ئەوانی تر زیاتر لە ئاستی ناوخۆیدا سەرکەوتن بەدەست دێنن. کاریگەرییەکی زۆریان نابێت لە دارشتە و رەنگی ئەندامەکانی پەرلەمان. پارتی ریفۆرم لەوانەیە بەرچاوترین سەرکەوتوو بن بە پێشڕەوی (نایجل فەرەج) لە رووی ژمارەی دەنگدەرەکان بەڵام ئەو سەرکەوتنە نابنە ژمارەیەکی زۆری کورسی پارلەمان، چونکە دەنگی دەنگدەر لە بازنەیەکی هەڵبژاردنی تایبەتدا دەمێنێتەوە و ناگوازرێتەوە بۆ بازنەکانی دیکە.
هۆکاری ئەو شکستەی کە دووچاری پارتی پارێزگاران دەبێت ھێندە کارامەیی پارتە رکەبەرەکانیان نییە، بەڵکو زۆرینەی پەنجەی تاوان روو لە خۆیانە. پەرتی و نارێکی و ململانێی نا دروست و لە هەموشی گرنگتر شكستی کارگێڕی خۆیانە، بەرژەوەندی تاک و وەلانانی چین و توێژە جیاوازەکانی وڵات بە تایبەتی لاوان و چینی کەم دەرامەت دۆخی پارتی پارێزگارانی بەم ئاستەی ئێستا گەیاند، ئەگەر چی فاکتەری دەرەکی کاریگەری هەبوو وەکو كۆڤید و قەیرانی دارایی جیهانی و شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا کە بارگرانییەکی زۆری لەسەر دارایی دانیشتوانی و وڵات دروست کردبو، هاوکات شەڕی ئیسرائیل و حەماسیش فاکتەرێکی بەرچاو بوو بەتایبەتی لەگەڵ دەنگدەرانی مسوڵمان و عەرەب و هەندێک لە چەپ رەوەکان. بەڵام خۆیان کارەکتەری سەرەکی بوون لەوەی کە ئەم نەوەیەی پارێزگاران بە شەرمەوە بچنە ناو مێژووەوە، چونکە پارتی پارێزگاران بە سەرکەوتووترین پارتەکانی ئەورۆپا هەژمار دەکرێت بە پێوەری حوکومڕانی بەڵام وای پێدەچێت کە لانی کەم دوای ئەم هەڵبژادنانە هەتا (10) ساڵی دیکە خەونی گەیشتنەوەیان بە دەسەڵات لە چاڵ بنێن.
لە سەرەتای هاتنە دەسەڵاتیان لە ساڵی 2010 جیهان بە قیرانێکی ئابووری سەختدا گوزەری دەکرد، پارێزگاران بۆ چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە لە بەری قەرزکردن سیاسەتی گرتنەوە (تەقەشوف) یان بەکار هێنا کە گوزەرانی خەڵکی سادەی خراپتر کرد، دواتریش هەر سەرکردەکانی ئەو پارتە بوون وڵاتیان تووشی قەیرانی (برێکزیت) کرد کە لەبری ئەوەی وەکو دەرفەتێکی یەکریزی مامەڵەی لەگەلدا بکەن و بووە مایەی ترازانی ئەندامان لە سەجەم ئاستە جیاوازەکاندا، سەرئەنجام شانشینی (یەکگرتوو) لە روانگەی چاوودێرە بێلایەنەکان هەموو خوسڵەتێکیان هەبوو بەڵام یەکگرتووی نەبێت. ئەوە بوو لە ماوەی پێنج ساڵدا، چوار سەرۆک وەزیرانی جیاوازی پێشکەشی پرۆسەی سیاسی کرد کە دواهەمینیان (ریشی سوناک)ە، کە کەسایەتییەکە نەک لە لای هاوڵاتیان بەڵکو لە ناو پارتەکەی خۆشیدا زۆر پەسەند نییە.
پارتی پارێزگاران جگە لە کێشە زەقەکانی بەر چاوی خەڵک، ئیدارەدانی جومگە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانیشیان بە باشی ئەنجام نەداوە، (خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی) بە خەراپترین دۆخیدا تێدەپەرێت لە درووست بوونیەوە لە ساڵی 1948ـوە، باری دارایی خەڵک لەم چەند ساڵەی رابردوودا 30٪ خراپتر بووە لە کاتێکدا مووچەی مووچەخۆران بە رێژەیەکی زۆر کەم زیادی کردووە. کێشەی کۆچبەران بوەتە بابەتێکی هەستیار لە لایەن هاونیشتمانانەوە و سەرجەم رێگەچارەکان لە حکومەت گرتبوویە بەر شکستیان هێنا کە دواهەمینیان بڕیاری ناردنی پەنابەران بوو بۆ وڵاتی رواندا لە کیشوەری ئەفریقا.
دوای ھەڵبژادنیان پارتی کریکاران لە مانگەکانی سەرەتای حکومڕانیاندا رووبەڕووی چەندین دۆخی نەخوازراویان دەکات، بەلام زۆرینەی بەرچاوی پارلەمانیان و خواستی خەڵک بۆ چاکبوونی ژیانیان وا دەکات کە کارەکەیان هەندیک بە کەم قەیرانی بەڕی بکەن چونکە لە روانگەی هاوڵاتیە بەریتانییەکان ئەمان باشترن چونکە پارێزگاران نین.
دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەش وەکو زورینەی هەرە زۆری هەڵبژاردنەکانی ترن کە لە وڵاتە دیمکراتییە پێشکەوتوەکاندا دەکرێت سەرکەوتنی پارتی کرێکاران نییە بەڵکو دۆڕاندنی پارتی پارێزگارانە، چونکە بە کرمانجی (پارتی پارێزگاران ئیکسپایەربوون).