حەسەن ئەمین شێخانی
نووسەر
چارەنووس و ئايندەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە کوێ دەگات ؟
یەکەم: ئاماژە بە یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەین کە ئەمە دەقەکەیەتی :
یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008 سەبارەت بەو پارێزگایانەی لە هەرێمێکدا ڕێک نەخراون، هەروەها لە ماددەی 20ی یاساکەدا هاتووە: یەکەم: (ئەنجوومەنی پارێزگا) و ئەنجوومەنی خۆجێی بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامانی… ئەنجوومەن بە پشتبەستن بە داواکاری یەک لەسەر سێی ئەندامان لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
1- پێشێلکاریی جددی ئەو کار و ئەرکانەی پێیان سپێردراوە.
2- پێشێلکردنی دەستوور و یاساکان.
3- لەدەستدانی یەک لەسەر سێی ئەندامان مەرجەکانی ئەندامێتی.
دووەم: ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانێت بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامەکانی ئەنجوومەن هەڵبوەشێنێتەوە لەسەر بنەمای داواکاری پارێزگار یان داوای یەک لەسەر سێی ئەندامەکانی ئەگەر یەکێک لە... ئەو هۆکارانەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (20)دا ئاماژەیان پێکراوە، جێبەجێ کراوە بە ئەنجوومەنی هەڵوەشاوە یان یەک لەسەر سێی ئەندامەکانی دەتوانن لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە بەرواری... دەرکردنی دادگا دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا بڕیار لەسەر ناڕەزایەتییەکە بدات لە بەرواری تۆمارکردنی لەگەڵیدا.
بابەتەکە پێویستی بە ڕاو بۆچوونی دەستووری هەیە، دەسەڵاتی بەرپرسیار لە لێکدانەوەی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی عێراقە بەپێی ماددەی ژمارە (93) دەستووری.
ئێستا دەتوانین بڵێین ئەنجوومەنی پارێزگا لە ئەگەری ئەوەی ئەگەر هەڵنەسابێت بەو ئەرکانەی کەپێی دراوە کە لە یاسا گشتیەکە ئاماژەی پێدراوە، وەکو دانانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و یاریدەدەرەکانی ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی کە لە خاڵی یەکەم ئاماژەی پێ دراوە.
دوو: ئەگەر ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو بنمیچە کاتیانەی (السقوف الزمنية) دانراون چوو، لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدراو بۆماوەی 30 ڕۆژ بە پێشێلکردنی یاسا و دەستوور هەژمار دەکرێت بۆیە ئەگەر لەم 30 ڕۆژەدا لە ئەگەری نەگەیەشتن بە ڕێککەوتنی تەواو بۆ یەکلاکردنەوەی حکوومەتی خۆجێی لە کەرکووک ئەوکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یان دادگای فیدراڵی عێراق دەتوانێت بڕیار بدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک .
لە یەک ئەگەر نەبێت ئەویش ئەوەیە هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک بە یاسیەکی تایبەت پەسەند کراوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەگەری ئەوەی هەیە دۆخێکی تایبەت تری بۆ ڕەخسێنرێ بەدەر لەیاسای گشتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێڕاق وە ئەو ماوەیە کە یەک مانگە درێژ بکرێتەوە .ئەوەش لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵییە کە کاری سەرەکی شیکردنەوەی دەقە یاسا گشتی و تایبەتەکانە .
تەنیا دەمەوێت سەرنجتان بۆ دەقی بڕگەی (2) بڕگەی (3)ی ماددەی (20)ی یاساکە ڕابکێشم: “ئەنجوومەنی هەڵوەشاوە یان سێیەکی ئەندامانی دەتوانێت ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرانبەر بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵیدا لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونییەوە، و دادگا دەبێت ناڕەزایەتییەکە لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە بەرواری تۆمارکردنی لەگەڵیدا بڕیاری لەسەر دەدرێت"کە لە مادەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بەپێی ماددەی (9)ی یاسای ژمارە 10 هەڵوەشاوەتەوە . "یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوە یان ئەندامی دەرکراو دەتوانێت لە ماوەی (15) ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونیەوە لەبەردەم دادگای دادوەری کارگێڕیدا ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە".