كاریگەریی سەرژمێریی دانیشتووان لەسەر ناوچە دابڕێندراوەكان
سەبارەت بە سه‌رژمێری دانیشتووان وه‌كو پێناسه و چه‌مك ده‌توانین بلێین بریتیه له گه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری وورد و باوه‌ر پێكراو ده‌رباره‌ی دانیشتووان كه لایه‌نی فه‌رمی یاخود حكوومه‌ت هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانی بۆ گه‌لێ مه‌به‌ستی گرنگ له‌وانه بۆ داتاكانی (دیموگرافی و ئیتنۆگرافی و ره‌وشی ئابووری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و گرووپه‌كانی ته‌مه‌ن) ئه‌م داتایانه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و لۆژیكیانه تۆمار ده‌كرێن، چونكه ئه‌م داتایه ده‌بێته خاڵی گرنگی پێشكه‌وتن و بنیادنانی ژێرخان و هه‌ڵسانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كان له وڵاتان ، ئه‌وه وه‌ك شێوه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كه‌ی.
كاریگەری سەرژمێری دانیشتوان لەسەر ناوچە دابڕێندراوەكان لەم ڕەهەندانەوە دەبێت:
یەكەم: ڕەهەندی مێژوویی:
بەڵام ئه‌م پرۆسه‌یه له سەر وڵاتێكی وه‌ك عێراق پراكتیزه بكه‌ین ده‌بینین رووێیكی ترمان و مانایه‌كی ترمان پێ ده‌ڵێت ، ئەگەر ڕەهەندێكی مێژوویی وەربگرین كه هه‌موو رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌ر له‌پاش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له ساڵی 1921 كه بڕیار درابوو هه‌ر (10) ساڵ جارێك ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ده‌بینین پرۆسه‌كه جگه له‌و ئامانج و مه‌به‌سته زانستیانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌رچوونه به‌لكو ڕه‌هه‌ندی تری وه‌رگرتووه له گرنگترین رهههندهكانیش (سیاسی و سه‌ربازی)یه بۆ نموونە: یه‌كه‌م سه‌رژمێری ساڵی (1927) له سه‌رده‌می مه‌له‌كی بوو ماوه‌ی پرۆسه‌ی تۆماركردنه كه (11) مانگی خایاند، به‌ڵام سه‌رژمێرییه‌كه ره‌تكرایه‌وه و بهسهرنهكهوتوو هه‌ژمار كرا.
له دووه‌مین سه‌رژمێری دا كه ده‌بوایه له‌ساڵی (1937) بكرایه كه ده‌بووه (10) ساڵ به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هێنایه پێش و له‌ساڵی (1934 تا 1935) پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرا و ته‌واو بوو ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دوو ئامانج كردی یه‌كه‌میان (ناوونوسین بۆ سه‌ربازی) دووه‌میان بۆ (باج كۆكردنه‌وه) ئه‌مه‌ش ئامانجی زانستی خۆی نه‌پێكا ته‌نها لایه‌نی سه‌ربازی گرنگ بوو، له سێیه‌مین سه‌رژمێریدا كه له كات و ساتی خۆی به‌رێوه‌چوو له ساڵی (1947) ماوه‌ی (یه‌ك رۆژ) ی خایاند ئه‌م سه‌رژمێرییه فه‌رمانبه‌ری بۆ دابین كرا كه سه‌ردانی هه‌موو شار و دیهاتیان كرد له هه‌موو عێراق، ئه‌وه‌ش زیاتر به‌مه‌به‌ستی (باج كۆكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردن و خۆ ناونووسین له سه‌ربازی).
كەچی سه‌رژمێری چواره‌مین له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌ساڵی (1957) بوو ، ئه‌م سه‌رژمێریه له‌مێژووی عێراق به پاك و بێگه‌ردی و راست و دروستی داتا و زانیارییه‌كانی داده‌نرێت گه‌رچی هه‌ندێ كه‌م كوڕی هه‌بوو به‌ڵام له‌چاو ئه‌وانی پێش خۆی كه‌متر بوو و كه‌متر رۆڵی (سیاسی و سه‌ربازی) ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو به‌سه‌رییه‌وه و به‌شێوه‌كی گشتی و وورد داتا و زانیارییه‌كان له هه‌موو عێراق تۆمار كرا، له‌سه‌رژمێری پێنجه‌مدا فاكته‌ری (سیاسی و سه‌ربازی) زۆر به روونی دیاره چونكه كات و ساتی ئه‌و سه‌رژمێرییه ساڵی (1967) بوو، به‌ڵام دووساڵ پێشخرا كرا ساڵی (1965) ئه‌و كاتیش شۆڕشی (ئه‌یلولی مه‌زن) به رێبه‌رایه‌تی (بارزانی نه‌مر) ههڵگیراسبوو له زۆربه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان ئه‌وه‌ش بۆ رژێمی ئه‌وكات به هه‌ل زانرا ئه‌م پرۆسه‌یه له‌م ناوچانه ئه‌نجام نه‌درێ و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین سه‌رژمێری بوو له فۆرمه‌كه چوارگۆشه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی (نه‌ته‌وه)ی تێدابوو، ئه‌نجامدانیشی له‌و كاته‌دا هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (كورد) بوو له‌م سه‌رژمێرییه و هه‌روه‌ها داتا و زانیاری ده‌رباره‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی و پیشه‌ی تێدا بوو، ئه‌وه‌شیان به سهرنهكهوتووترین سه‌رژمێری داده‌نرێت و زۆربه‌ی ئه‌كادیمیست و توێژه‌ران خۆیان له داتاكانی ئه‌و سه‌رژمێرییه لا ده‌ده‌ن.
له ساڵی (1977) سه‌رژمێری حهوتهمین ئه‌نجامدرا و یه‌كه‌مین سه‌رژمێری بوو (وه‌زاره‌تی پلان دانان) ئه‌نجامی دا، ئه‌مانه‌ش ئامانج و مه‌به‌ستی (سیاسی و سه‌ربازی) له پشته‌وه بوو، له‌و سه‌رده‌میشدا زۆربه‌ی گونده‌كانی كوردستان رووبه‌رووی شالاوی به‌عه‌ره‌بكردن و سووتاندن و له‌ناوبردن ببنه‌وه.
حه‌وته‌م: كات و ساتی سه‌رژمێری (1987) نا له‌بار بوو به‌جۆرێك جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی (عێراق - ئیران) ههلگیرسابوو ، هه‌شته‌مین سەرژمێری ئه‌وه‌یان له‌ساڵێ (1997) ئه‌نجامدرا و هه‌موو عێراقی گرته‌وه جگه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێ و ناوچه كوردیه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عێراقی هه‌مووی (ته‌عریب) كرابوو و كه‌واته رێژه‌ی كورد له‌ناوچه (دابرێندراوه‌كان ) كه‌مترین ریژه بوو.
دووەم: ڕەهەندی سیاسی:
لەپاش پرۆسه‌ی ئازادی ساڵی (2003) و دروستبوونی عێراقی نوێ ، گه‌لانی عێراق هه‌وای ئازادییان هه‌لمژی و میلله‌تی كوردیش گه‌رایه‌وه ئه‌و شوینانه‌ی كه لێی دركرابوو و ئاواره ببوو و ده‌ستوور نووسرایه‌وه و كیشه‌كانی كورد له‌م ده‌ستووره نه‌خشه ریگای چاره‌ی بۆ دانرابوو، به‌پێ ماوه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كان بوایه ده‌بوایه ساڵی (2007) سه‌رژمێری گشتی له عێراق بكرایه به‌ڵام ئەنجام نەدرا و به ئه‌نقه‌ستیش نه‌كرا كه (ره‌هه‌ندی سیاسی) پێوه دیاربوو چونكه:
- مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له قۆناغی ئاسایكردنه‌وه گه‌یشتبووه (سه‌رژمێری دانیشتوان) چونكە ماددەی 140 لەم سێ قۆناغە پێكهاتبوو:
- لەڕێكەوتی 20\ 3\2007 قۆناغی ئاسایكردنه‌وه تەواوبكرێت.
- لەڕێكەوتی 31 \ 7 \2007 قۆناغی سه‌رژمێری دانیشتوان تەواوبكرێت.
- لەڕێكەوتی 31\ 12 \2007 قۆناغی ئه‌نجامدانی راپرسی تەواوبكرێت.
بەڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه جێ به‌جێ نه‌كه‌ن و ئاسته‌نگیان بۆ دۆزییه‌وه و پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی ئەنجام نەدرا، به بیانووی ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی له عێراق سه‌رژمێری ناكرێت چونكه ناوچه سووننه نشینه‌كان شهر و و ئاژاوه و ته‌قینه‌وه هه‌یه ده‌بێت دوابخرێ. بەڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین پاش رووداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركردنی ناوچه دابرێندراوه‌كان و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی و چۆل بوونی گونده‌كانییان به‌هۆی بوونی داعش و بوونی هێزێكی تائیفی و خۆسه‌پێن، بۆیە هەر لەیەكەم هەنگاویاندا له ساڵی (2020) وەزارەتی پلاندانانی عیراق بریاری سه‌رژمێری دانیشتوانی له‌عێراقدا دا ، ئه‌وشیان (ره‌هه‌ندێكی سیاسی) پێوه دیاربوو، بۆیە لەدواجار كابینەكەی عادل عبدالمهدی نەیتوانی ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدات لەبەر هۆكارەكانی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ناڕەزایی شەقام و خۆپیشاندانەكانی تشرینیەكان، ئەمە وێڕای ئەوەی بوونی خیلافاتی سیاسی لایەنەكانی شیعی و سووننی و لەسەر ئاستی نەتەوەیی خیلافاتی كوردی و عەرەبی و توركمانی و ئاشووری لەسەر ماددەی 140 و ناوچە دابریندراوەكان ئەمەش وایكرد دوابخرێت.
ئێستا جارێكی تر كابینەكەی سوودانی بریاری داوە لە مانگی 11 ی 2024 پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان ئەنجام بدرێت و خەریكی ئامادەكارییە، كاریگەری سیاسی لەسەر ناوچە دابریندراوەكان لەم سەرژمێرییە بەڕوونی دیارە، بەجۆرێك لەپاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر تا ئێستا بارودۆخی كەركوك و ناوچەكانی تر ئاسایی نەكراوەتەوە و زۆربەی ناوچە و گوندەكان دانیشتوانەی ئاوارە بوونە و دیاردەی بەسەربازی كردنی ناوچە كوردنشینەكان تا ئیستاش بەردەوامە و داگیركراوە باردۆخە هیچ جیاوازییەكی لەگەل سەرژمێرییەكانی ساڵانی (1977 و 1987) نیە هەمان بارودۆخ لەسەر كورد و ئەو ناوچانە سەپینراوە بەكارەكتەری تر.
سێیەم: ڕەهەندی ئابووری:
سەبارەت بەڕەهەندی ئابووری هەموو سەرژمێرییەك ئامانجێكی سەرەكی بریتیە لە زانینی داتای ئابووری تایبەت بە كرتە جۆراوجۆرەكان و دەستی كار و كارگەكانی وەبەرهێنان و مەبەستی تر، بەڵام ئەوەی لە عێراق دەكرێت ئامانجی تری ئابوورییە، بۆ نموونە لە ئێستادا كێشەی دارایی نێوان هەردوو حكومەتی هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە ونەوت و سەروەت و سامانی ناوچەكان ناكۆكن، كە ئەوەش خاڵی خیلافاتی لایەنەكانە بۆیە نادروستی لە داتاكانی دانیشتووانی ئەم ناوچانە كاریگەری ئابووری نەرێنی دەبێت لە داهاتوودا.
چوارەم: ڕەهەندی دیمۆگرافی:
هەروەكو دەزانین عیراق بەجۆراوجۆری ئەتنۆگرافی ناسراوە، بۆیە لەپاش ڕووداوەكانی شەڕی داعش و 16ی ئۆكتۆبەر هەردوو پێكهاتەی (كورد و سووننەكان) زەرەرمەندی سەرەكی ئەم بارودۆخانە بوون، بەجۆرێك چەندین ملیۆن لە دانیشتووان ئاوارەی كەمپ و دەرەوەی وولات بوون تا ئێستاش نەگەرانەوە، بۆ نموونە ئاوارەبوونی دانیشتوانی قەزای شەنگال و گوندەكانی قەزای مەخموور و پارێزگای كەركوك و داقوق و دووزخورماتوو و خانەقین هەموو ئەمانە لەئەنجامی ئەو بارودۆخانەوە تا ئیستاش بەشێكی زۆری ناوچەكانیان وێران كراوە و ئاوەدان نەكراوەتەوە، ئەگەر سەرژمێری دانیشتوانی لەو ناوچانە ئەنجام بدرێت بەبێ بوونی ڕێگا چارەیەك بۆ دانیشتوانەكەی ئەوا بەگەورەترین گۆرانكاری دیمۆگرافی هەژماردەكرێت لەم سەددەیە.
پێنجەم: ڕەهەندی هەڵبژاردن:
ئەوە تایبەتە بەو ڕەهەندەوە هەروەكو دەزانین پێش ئەنجامدانی هەر هەلبژاردنیك لەم وولاتە گرفتی گەورەیان بریتیە لە (تۆماری دەنگدەران و دابەشكردنی كورسی) بەسەر پارێزگاكان چ بۆ پەرلەمان و چ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانی هەموو ئەو گرفتانە یەكلایی دەكاتەوە، بەجۆرێك ئەوەی باسمان كرد بەهیچ شێوەیەك لە خزمەت كورد و ناوچە دابریندراوەكان نییە بەڵكو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەنگی پێكهاتەی كورد لەم ناوچانە و ئەوەش كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر كۆی سیكتەرەكانی ترەوە.
بۆیە لەكۆتاییدا دەبینریت ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ئه‌و ناوچانه هه‌روه‌ك سه‌رده‌می رژێمی پێشوو به هه‌ل ده‌زانی و داتا و زانیاری ناراست تۆماربكرێت و درێژه پیده‌ری سیاسه‌ته‌كانی (رژێمی به‌عسن) پێویسته ئه‌و پرۆسه سیاسیه دوابخرێت هه‌روه‌ك حكومه‌تی عێراقی ماوه‌ی (27) ساڵه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری نه‌كردووه و با ئێستاش ده‌رفه‌تێك بداته لایه‌نی كوردی تا بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا رابردوو پێمان ده‌ڵێ (هه‌موو سه‌رژمێریه‌كانی دانیشتوان له عێراق ره‌هه‌ندی سیاسی) وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌شیان هه‌روا ده‌بێت.