ڕووسیا، نیویۆرکی کۆنترۆڵ کرد

سەربازێکی ڕووسیا لەنێو خاکی ئۆکرانیا (وێنە: AFP)
سەربازێکی ڕووسیا لەنێو خاکی ئۆکرانیا (وێنە: AFP)

مێدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە، هێزەکانی وڵاتەکەیان شارۆچکەی نیویۆرکیان لە هەرێمی دەنێتسکی ئۆکرانیا بە ئاراستەی تەرێتسک، کۆنترۆل کرد.

کۆنترۆڵکردنی ئەم شارۆچکەیە بۆ ڕووسیا گرنگە، چونکە لە ماوەی هەشت ساڵ ململانێ و دوو ساڵ و نیوی جەنگ، هێزەکانی ئۆکرانیا لە نیویۆرکەوە بۆردوومانی گەرلۆڤکای دەکرد، هەروەها ئەم شارۆچکەیە پشتێنە و قەڵایەکی بەهێز بوو بۆ سوپای ئۆکراینا.

 کۆنترۆڵکردنی نیویۆرک ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ هێرشکردنە سەر تەرێتسکی دراوسێ "دزرژینسک". جگە لەوەش سەرکەوتن لەم بەرەیەدا، پێگەی هێزەکانی ڕووسیا لە کاتی هێرشبردن بۆ سەر چاسۆڤە یار و ڕێگەیەکی راستەوخۆ بۆ کەنستەنتینۆڤکا دەستەبەر دەکات. هەروەها ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ هێرش کردنە سەر کۆمەڵەی سلاڤیانسکۆ-کراماتۆردک .

مێدیاکان نووسیویانە، سەربازانی ڕووسیا بە ئاراستەی پەکرۆڤسکی پێشڕەوی دەکەن. لە ماوەی سێ ڕۆژدا چەندین شوێنیان کۆنترۆڵ ێکردووە. بەرپرسانی ئۆکراینا، چۆڵکردنی سێلیدۆڤۆ، پەکرۆڤسک و میرنەگرادیان ڕاگەیاندووە.

شارەزایان دەڵێن، چۆن ئەم پێشڕەویانەی هێزەکانی ڕووسیا ڕابگرن، لەکاتێکدا چەندین یەکەی ڕاهێنراوی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆ پارێزگای کوورسکی ڕووسیا ڕەوانەکراون. 

Fly Erbil Advertisment