
ئەحمەد زاوێتەیی
نووسەر
بارزانی دوایه‌مین سه‌ركرده‌یه.. ده‌ستی پێوه بگرن به‌ر له‌وه‌ی له ده‌ست بچێت

لە شوباتی 2015 بەشێک بووین لە میوانە هەڵبژێردراوەکانی کوردی کوردستانی عێراق لە دیاربەکر بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسێکی ڕووناکبیریی کوردی کە لەوێ بەڕێوە چوو. لەو هۆتێلەی تێیدا دەماینەوە، هەر یەک لە ئازاد جوندیانی، کە ئەو کات هێشتا لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بوو، لەگەڵ فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، عەدنان عوسمان، کە ئەو کاتە یەکێک بوو لە ڕووخسارە دیارەکانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو بزووتنەوەیەی بە سەرکردایەتیی سیاسەتمەداری بەئەزموون نه‌وشیروان مستەفا، ئەو کات چالاکترین بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان بوو. بێجگە لەوان، هاوپیشەم ڕۆژنامەنووس بۆتان تەحسین، سەرۆکی ئەو دامەزراوە مێدیایە بوو کە گەشتەکەی بۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ دیاربەکر ڕێک خستبوو.
"جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا دوو ساڵ دواتر و بە دیاریکراوی لە 2017ـدا هەردووکیان کۆچی دواییان کرد، کاریگەرییەکانی نەمانی ئەو دوو سەرکردەیە زۆر بە زەقی بەسەر بوونی هێزی سیاسیی هەردوو حزبەکەوە دەرکەوت؛ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان"

لەو کاتەدا جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق نەخۆش بوو، کاریگەرییەکانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و کوردستاندا نەمابوو؛پێشتر کاریگەرییەکانی ڕوون و ئاشکرا بوون، بە تایبەتی، لە بڕیارە سیاسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. فەرحان جەوهەر، پرسیاری تەندروستیی سەرۆکی یەکێتی (جەلال تاڵەبانی) لە ئازاد جوندیانی کرد و گوتی: دیارنەمانی تاڵەبانی زۆر بە زەقییەوە بەسەر یەکێتییەوە دیارە. هاوکات، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە دیارنەمانی تاڵەبانی لە ئاستی عێراقدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی گیرۆدەی لێکنەگەیشتن بوونە.
بەر لەوەی ئازاد جوندیانی وەڵامی پرسیارەکە بداتەوە، عەدنان عوسمان لە بزووتنەوەی گۆڕان بەبێ گوێدانە پرسیارەکەی فەرحان جەوهەر و بۆ ڕێگریی لە وەڵامدانەوەکەی جوندیانی، بە جۆشوخرۆشێکەوە هەڵیدایە قسە بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی بسەپێنێت. ئەمەیش ئەو بنەمایەی بزووتنەوەی گۆڕان بوو کە لەو کاتەدا هەستی پێ دەکرا و دەیانویست بیروڕای خۆیان بەسەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنن!!
تەنیا ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2013 و سەرکەوتنی بزووتنەوەی گۆڕاندا تێ پەڕی بوو، کە گۆڕان، لە دوای پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی دووەمی گرت بوو و یەکێتیی نیشتمانی تێ پەڕاندبوو، دەنگەکانیشی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە نیو ملیۆن دەنگ نزیک بوو و 24 کورسیی پەرلەمانی کوردستان بە دەست هێنابوو.
عەدنان عوسمان، لە قسەکەیدا هیوای خواست ئیتر کاریگەریی جەلال تاڵەبانی بۆ گۆڕەپانی سیاسی نەگەڕێتەوە. مەبەستەکەیشی ئەوە بوو کە تاڵەبانی لە نەخۆشییەکەی چاک نەبێتەوە و هیوایشی خواست نەوشیروان مستەفا و بارزانی هەمانچارەنووسیان هەبێت. بە بۆچوونی عەدنان عوسمان بە نەمانی ئەم سێ کەسایەتییە (جەلال تاڵەبانی و نەوشێروان مستەفا و مەسعود بارزانی) ڕێگە لە بەرده‌م نەوەیەکی لاو دەکرێتەوە، ئەوەی بەوان چارەنەکرا، نەوەی گەنج چارەی دەکەن!
هەر چەندە من سەر بە هیچ یەکێک لە لایەنە سیاسییەکانی ئەوان نەبووم، بەڵام چوومە نێو باسەکە و گوتم: "دۆخەکە تەواو پێچەوانە دەبێتەوە، چونکە ئەوەی ئێسته بە دەستی کوردەوەیە ئەمە بە کاریگەری ئەم نەوەیەوهیه کە عەدنان عوسمان ئارەزووی نەمانیان دەکات. هەر بۆیە ئەگەر ئەوان نەمێنن، بە دڵنیاییەوە هیچ شتێک بۆ کورد نامێنێتەوە و وەک هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراقی مامەڵەیەکی خراپ لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت نەک وەک هەرێمێک."
هەر یەک لە جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا دوو ساڵ دواتر و بە دیاریکراوی لە ساڵی 2017 دا کۆچی دواییان کرد. کاریگەرییەکانی نەمانی ئەو دوو سەرکردەیە زۆر بەزەقی بەسەر هێزی سیاسیی هەردوو حزبەکەوە دەرکەوت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان.
بەمەش بزووتنەوەی گۆڕان وەک ئەوەی لە لووتکەوە بکەوێتە خوارەوە و لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هیچ کاریگەرییەکی نەمێنێت، وای لێهات نەیتوانی یەک کورسیش لە پەرلەمانی عێراقدا بە دەست بهێنێت.
بەڵام لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئه‌ستێره‌ی بافڵ کوڕەکەی تاڵەبانی ده‌ركه‌وت کە لە سەردەمی باوکی‌دا هیچ دەرکەوتن و ڕۆڵێکی لە پێشکەوتنی ڕەوتی بزووتنەوەی سیاسیی کوردی‌دا نەبوو، بەڵام نەمانی باوکی دەرفەت بوو بۆ ئەوەی بێتە پێش.
بافڵ، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی وەک سەرۆکی یەکێتیی قایم بکات و بپارێزێت هەموو کەسایەتییە سیاسییەکانی هاوەڵی باوکی لە بزاڤی سیاسی و شۆڕشی کوردی دوور خستەوە، بەڵکوو سەرەکیترین ڕکابەریشی لە سەرکردایەتیی حزبەکەی کە لاوێک و نەوەی تازە بوو (لاهوور شێخ جەنگی) لە هاوسەرۆکیی یەکێتی دوور خستەوە؛ تاوەکوو کارەکە گەیشتە تیرۆرکردنی کادر و چالاکوانانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی، ئەمەیش هێندەی دیکە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی لاواز کرد بەراورد بە ماوەی سەرکردایەتیی جەلال تاڵەبانی لە حزبەکەدا.
جیا لەمە، بافڵ لە دیداری ڕافیدەیندا لە بەغدا ڕایگەیاند، وەک جەلال تاڵەبانی نەچووەتە بەغدا، بەڵکوو وەک بافڵ بە پڕۆژەیەکی تەواو جیاوازەوە چووەتە بەغدا و پڕۆژەکەیشی تەواو لە پرۆژەکانی پێشوو جیاوازە و لە سەرووی هەمووشیانەوە لە پرۆژەکەی (جەلال تاڵەبانی) باوکیشی.
"بارزانی، بەشێکی زۆری لەو ڕێککەوتنە سیاسییانە هەڵوەشاندەوە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە عێراقدا بەبێ چارە مابوونەوە، بارزانی سه‌ره‌ڕمی پێكهێنانی زۆربه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق بوو له دوای ساڵی 2003 تاوەکوو سەرکردایەتیکردنی ڕیفراندۆمی کوردستان لە ساڵی 2017ـدا"
بافڵ، دواتر ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له به‌غدا كرد و له‌سه‌ر حیسابی كاریگه‌ریی كورد له عێراق، كه پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و پارته نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد كرد، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی پاڵ به مه‌لا به‌ختیاری سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بنێت و بڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌ته یه‌كێتیی نیشتمانیی عێراقی نه‌ك كوردستانی!"
ئه‌وه‌ی بافڵ ده‌یكات له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبییه‌وه‌یه و زیاتر له عێراقچیهتیدا چڕ بووه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بێت له عێراقدا كه له بنه‌ڕه‌تدا بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی باوكی له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
ئێسته با باسی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بكه‌ین كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 78 ساڵ و ته‌ندروسته و توانای ته‌واوی سیاسی هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی ده‌كات، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌كوو مه‌رجه‌عی بڕیاری سیاسیی كورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئه‌و تاكه سه‌ركرده‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه كه میراتگری مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورده.
- له باوكییه‌وه، مه‌رحوومی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه له ساڵی 1979 كۆچی دوایی كرد دوای دامه‌زراندن و سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كاریگه‌ری كوردی، ته‌نانه‌ت له دوای مردنیشی.
- به‌شداریكردنی وه‌كوو پێشمه‌رگه له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی ته‌مەنی 16 ساڵ بوو به دیاریكراویش له ساڵی 1962ـدا و له‌و كاته‌وه تاوه‌كوو ئێسته چه‌كی هه‌ڵگرتووه و زیاتر له هه‌ر ناوێكی دیكه، شانازی به نازناوی پێشمهرگایهتییەوە ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، بە چه‌ندان ئه‌زموون شه‌ڕ و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كاندا تێپەڕیوە، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێنیشدا كه هه‌شت هه‌زاری لە کەسە نزیکەکانی كۆمه‌ڵكوژ كردووه. زیاتر له‌وه‌ش له میانی پرۆسه‌ی به ناو ئه‌نفالدا 182 هەزار كوردی جینۆساید كردووه. بارزانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌ددام دانوستانی كردووه، له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پرسی كورد، دەستی بۆ سەددام حوسێن درێژ کردووە! بارزانی هەڵگری داخوازییەکانی کوردە، لەو لایەنانە تێدەگات کە دانوستان یان شەڕیان لەگەڵ دەکات و وه‌كوو نوێنه‌ری پرسی كورد له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی عێراقی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ناوبانگی ده‌ركردووه.
بارزانی، بەشێکی زۆری لەو ڕێککەوتنە سیاسییانە هەڵوەشاندەوە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە عێراقدا بەبێ چارە مابوونەوە، بارزانی سه‌ره‌ڕمی پێكهێنانی زۆربه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق بوو له دوای ساڵی 2003 تاوەکوو سەرکردایەتیکردنی ڕیفراندۆمی کوردستان لە ساڵی 2017دا، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردن هیچ حکوومەتێکی عێراقی پێک نەهات، ناکۆکی سیاسی ڕێگری لە پێکهێنانی ئەو حکوومەتانە دەکرد کە زۆربەیان بە دەستێوەردانی بەڕێز مەسعوود بارزانی، و کۆکردنەوەی لایەنە سياسییهكان لە هەولێر پێک هێنرابوون.
بارزانی، له پشت ئه‌وه‌وه بوو سه‌رۆككۆمار كورد بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پشتیوانیی له جه‌لال تاڵه‌بانی ڕكابه‌ری كرد و له دووبارهدانانهوهیشی بۆ جاری دووه‌م و له‌سه‌ر یه‌ك، دیسان پشتیوانی بوو. ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه ئه‌مه‌ریكا و عه‌ره‌به سوننه‌كان ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام پێداگریهكهی و هۆشدارییه‌كه‌ی كه به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دا له باره‌ی كشانه‌وه‌یان له كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له ئه‌گه‌ری نەمانهوهی تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناچار به واقیعی مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌یدا كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بارزانی ڕێگر بوو له خۆتێكوتانی سوپای توركیا له به‌ره‌ی باكوور بۆ به‌شداریی له جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا دژ به عێراق له ساڵی 2003ـدا، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش ڕووی بدایه، هه‌رێمی كوردستان په‌راوێز ده‌خرا. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت نەدەمایەوەو، به‌و پێیه‌ی بڕیاری عێراق ئه‌و كات به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌بوو و توركیا هیچ ڕۆڵێكی كوردی له به‌غدا قبووڵ نه‌ده‌كرد! بارزانی كه ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، پێگه‌ی هه‌ژموونی خۆی له عێراق پاراست و پارێزگاریشی له پاراستنی ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆی كرد كه هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكی له خۆ گرتووه له‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی ئێران كه له دوای ساڵی 2003ـوه له عێراق ده‌یكات.
بارزانی ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە مانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوای ڕووخانی سەدام حوسێن، دوای ئەوەی بە پێداگری و هەڵوێستی خۆی، مافەکانی ئەم هەرێمەی لە دەستووری عێراقدا چه‌سپاند، سەرەڕای بوونی هه‌موو فشارە ناوخۆییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ كه له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هاوسنوورن، بەمەبەستی لاوازکردنی هه‌رێم یان نەهێشتنی.
جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، بۆشاییەکی گەورەیان لەدوای خۆیان بە جێ هێشتووە، ھەرێمی كوردستان لە غیابی ئەواندا به ده‌ست زۆر ئازاره‌وه گیرۆدەیە و ئه‌وانه‌یشی زیاتر هه‌ست به‌و ئازارانه‌وه ده‌كه‌ن، حزبه‌كانی خۆیانن، واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هۆی ئەمەش ئەوەیە کە ئەوان کەسانی حیزبی‌یان ئامادە نەکرد بۆ جێگرەوەیان. بەڵکوو، ئه‌مه‌یان بۆ قه‌ده‌ر به جێ هێشت، ڕەنگە خودی عەدنان عوسمان کە چاوەڕوانی نه‌مانی ئەو سەرکردانە بوو، ئێستە له‌و بۆچوونه‌ی پاشگەز بووبێته‌وه، یانیش به پێچه‌وانه‌وه، بەڵام پرسیارەکەم ئەوەیە: ئایا عەدنان عوسمان خۆی وەک ئەو کاتەی نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا بوو، چالاک مایەوە؟!
سەبارەت بە مەسعود بارزانی، خاوه‌نی سه‌نگێكی گه‌وره‌یه و ڕۆڵێكی گرنگی سیاسی، ماددی و واتایی هه‌یه، "خوانه‌خواسته" به له‌ده‌ستدانی، بۆشاییه‌كی گه‌وره به جێ ده‌هێڵێت كه هه‌رگیز پڕ نابێته‌وه! به‌ڵام لانی كه‌م، زه‌مینه‌سازیی بۆ قۆناغی دوای خۆی كردووه سه‌ركرده‌كانی ئاماده كردووه كه ده‌بنه هۆی ئه‌لقه‌ی پێوه‌ندیی نێوان قۆناغی خۆی و دوای خۆی، هه‌ر وه‌كوو چۆن مه‌لا مسته‌فا بارزانی باوكی هه‌ر یه‌ك له ئیدریس و مه‌سعودی بۆ سه‌ركردایه‌تیی قۆناغی دوای خۆی ئاماده كرد، ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان كرد. ئیدریس زوو کۆچی دوایی کرد، بەڵام به‌ڕێز مەسعود بارزانی درێژەی بە خەبات دا و ئەرکی خۆی بە جێ گەیاند و تا ئێسته‌یش بەردەوامە، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تەمەنی هەڵکشاوە، به‌ڵام هه‌رگیز بیری لە دانیشتن و حەسانەوە نەکردووەتەوە.
پێویستیی کورد بە بوونی مەسعود بارزانی زۆر زیاترە لە پێویستی پارته‌كه‌ی بۆی، چونكه ئه‌و گه‌ره‌نتیی چاره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایەنە کوردییەکان و پاراستنی هه‌ژموونی کورده لە عێراق، هەروەها گه‌ره‌نتییه بۆ پێوەندییە نێودەوڵەتی و جیهانییەکان سه‌باره‌ت به پرسی كورد و هۆکارێکه بۆ پاراستنی گرنگترین پێوەندی نێوان ڕابردوو و ئێسته و داهاتووی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد.. پێویستە هەمووان -بەتایبەتی کورد و عێراقییەکان- لە پێناو بەرژەوەندیی پرسی کورد و پرسی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و تەنانەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش، ده‌ستی پێوه بگرن و پێوه‌ی پابه‌ند بن.
* ئەم وتارە بە زمانی عەرەبی لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاو کراوەتەوە.