بەرپرسانی پارتی و یەكێتی دەنگۆیەك رەتدەكەنەوە

K24 – كەركووك

بەرپرسانی  پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركووك، ئەو دەنگۆیە رەتدەكەنەوە كە لەسەر پاسەوانیكردنی كێڵگە نەوتییەكان گرژی كەوتبێتە نێوان ھێزیان جوڵاندبێت.

لە چەند میدیایەكی ناوخۆیی بڵاوكرایەوە كە پارتی بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەكان ھێزی جووڵاندووە و یەكێتیش رێگری كردووە، لەوبارەیەوە وەستا رەسووڵ، بەرپرسی میحوەری باشووری كەركووك و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە كوردستان24 رایگەیاند: "ھیچ ھێزێكی یەكێتی نەجووڵێندراوەو ئەوەی دەگوترێت پڕوپاگەندەیە و نەیارانی كورد ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە".

لای خۆیەوە محەمەد خورشید، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك- گەرمیان، بە كوردستان24 گوت: "ھیچ ھێزێك نەجووڵێندراوە و لەگەڵ یەكێتی لەبارەی ئیدارەكردنی نەوت ھاوڕاین".