له كه‌ركووك كار بۆ ناردنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌كرێت
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به ناردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی كه ناوچه‌كانییان ئازادكراون و تا ئێستا له‌كه‌ركوكن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به ناردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی كه ناوچه‌كانییان ئازادكراون و تا ئێستا له‌كه‌ركوكن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژوورێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ئاسایشی یه‌كێتی و پارتی درووستكراوه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركووك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه.
جگه له ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان هه‌موو ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ش، كه قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140یان وه‌رگرتووه، ده‌نێردرێنه‌وه كه به‌عه‌ره‌بی 10هه‌زاری ناوزه‌ند ده‌كرێن و له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوو به‌مه‌به‌ستی ته‌عریبكردنی كه‌ركووك هاتوونه‌ته شاره‌كه.