يه‌كێتى ره‌تيكردووه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مان بداته‌ گۆڕان

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێیوایه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

لە بارەی رێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان بۆچوونی جیاجیا ھەیە، چونكە ھەندێك لە خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان تاوەكو ئێستا نەخراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ش یه‌كگرتنه‌وه‌ی  فراكسیۆنه‌كانیانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی كوردستان.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێیوایه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئەوە كێشەكە بێت و ئاشكرایدەكات، یەكێتی رازی نەبووە سەرۆكی فراكسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان بدات بە بزووتنەوەی گۆڕان.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6b722c6c-5529-49e7-95f8-62c9a49f3282/puk%20w%20goran.ism/manifest