لایەنە سیاسییەكان ئامادەی دیبەیتی ئاشتەوایی سیاسی ھەڵەبجە نەبوون
K24 – ھەڵەبجە
بڕیاربوو ئەمڕۆ دیبەیبەتی ئاشتەوایی سیاسی لە شاری ھەڵەبجە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان دیبەیتەكە بەڕێووە نەچوو لە ھەمانكاتدا نیگەرانی لە لایەن رێكخەر و خەڵكی ھەڵەبجەی لێكەوتەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "چەند رۆژێكە رێكخراوی چەتر ئامادەكاری تەواوی كردووە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەر پێنج لایەنە سیاسی سەرەكی لە ھەرێمی كوردستان، دیبەیتی ئاشتەوایی سیاسی لە شاری ھەڵەبجە بەڕێووە بچێت، بەڵام نوێنەری لایەنەكان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی ئامادەنەبوون ئەمەش بووە ھۆكار بۆ ئەوەی ئەو دیبەیتە بەڕێووەنەچێت".
گوتیشی: "ئامادەنەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسیی، نیگەرانی لەلایەن رێكخەرانی دیبەیتەكە و خەڵكی ھەڵەبجە لێكەوتەوە".