باڵی ناوەندی بڕیار بەشداری لە كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان ناكەن
K24 - سلێمانی
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ھەردوو لیژنەی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدان، بەڵام باڵی ناوەندی بڕیار یەكێتی ئامادەی كۆبوونەوەكە نییە، بەڵكو تەنھا باڵی زۆرینە بەشدارە كە پێكھاتوون لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، قادر عەزیز، ئاسۆ ئەڵمانی، رەفعەت عەبدوڵڵا، شۆڕش ئیسماعیل، لە لایەن گۆڕانیشەوە ھەر یەك لە عومەری سەید عەلی، عوسمان حاجی مەحموود، محەمەد تۆفیق رەحیم، جەمال حاجی محەمەد، محەمەد عەلی لە كۆبوونەوەكە بەشدارن".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان گۆڕان نیگەرانە لە بەشداریكردنی یەكێتی لە شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو بابەتە دەكرێت.