لايهنهكان پێشوازى له پهيامهكهى بارزانى دهكهن
پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ئیجابی دەزانن بۆ چارەسەری دۆخی سیاسیی ھەرێمی كوردستان
K24 – ههولێر:
بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ئیجابی دەزانن بۆ چارەسەری دۆخی سیاسیی ھەرێمی كوردستان، ئەوان دەڵێن دوای تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێک بەسەر لەکار کەوتنی پەرلەمان، ئەمە یەکەم پەیامە جارێکی دیکە دەرگا بە رووی لایەنەکان بە تایبەت چوار لایەنەکە بەدەر لە پارتی دەکاتەوە، تاوەکو بڕیارێکی دروست بدەن و جارێکی دیکە ھەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە.