پارتی و یەكێتی گفتوگۆ لەسەر كێشە سیاسییەكان دەكەن

كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێكرد

K24 – سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چاسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی باشووری كوردستان گەیشتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی و كۆبوونەوەی ھەردوو شاند دەستیپێكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەیاندا جگە لەوەی باس لە پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەن بۆ چارەسەری دۆخی باشووری كوردستان، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولا كە تا ئێستا رێككەوتنی ستراتیژی لە نێوانیاندا ھەیە.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەكەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكان.

دوای پەیامەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک دەستپێشخەری شاندێکی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێکھێنا و گەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی لەگەڵ حزبەکان دەستپێکرد.

گەیشتنی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی