بزانه پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه چۆن وه‌ڵامی مالیكی ده‌ده‌نه‌وه
چۆن پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاری داعش و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا بۆته‌وه، ئه‌وها به‌ره‌نگاری قسه‌كانی مالیكی ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه وه‌ڵامی قسه‌كانی نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ده‌نه‌وه ده‌ڵێن، هه‌موو سنووری كوردستان به خوێنی پێشمه‌رگه نه‌خشاوه، جارێكی دیكه ئه‌م شوێنانه چۆل ناكه‌ین و راشده‌گه‌ینن، كە چۆن پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاری داعش و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا بۆته‌وه، ئه‌وها به‌ره‌نگاری قسه‌كانی مالیكی ده‌بێته‌وه.