رێژەی تاوان لە كەركووك زیادیكردووە

"لە ماوەی شەش مانگدا 79 حاڵەتی کووشتن تۆمارکراون و 84 تەرمی نەناسراویش دۆزراونەتەوە"

K24 - كەركووك

لەماوەی 6 مانگی رابردوو لە شاری کەرکووک 273 تاوانی جۆراو ئەنجامدراون، ئەمەش وایکرد ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک ھەوڵەکانییان چڕبکەنەوە بۆ دەسگیرکردنی ئەو تاوانبارانەی کە ھەوڵی تێکدانی ئارامی شارەکە دەدەن، لەو چوارچێوەیەشدا چەند باندێکی دزیکردن دەسگیرکران و ھەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە.

بە پێی ئاماری دەزگا ئەمنیەکانی کەرکووک لەماوەی شەش مانگی رابردوو 11 حاڵەتی رفاندن و 99 حاڵەتی دزیکردن و 79 حاڵەتی کووشتن تۆمارکراون و 84 تەرمی نەناسراویش دۆزراونەتەوە، ئەمەش وایکرد دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک بکەونە خۆیان و ھەوڵی دەسگیرکردنی ئەو کەسانە بدەن کە بوونەتە ھۆکارێک بۆ تێکدانی ئاسایشی شارەکە و ترساندنی ھاووڵاتییان.