فراكسیۆنه كوردییه‌كان به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی بێده‌نگ نابن
بۆردومانی حەشدی شەعبی بۆسەر پێشمەرگە لە شنگال سه‌ركۆنه ده‌كرێ
K24 - بەغدا
بۆردوومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە شنگال کاردانەوەی لایەنە کوردییەکانی له پەرلەمانی عێراق بەدوای خۆیدا ھێناوە، به‌شێك له ئه‌ندامانی پەرلەمانی عێراق دەڵێن، چاوەڕوانی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەین، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەگەر حەشدی شەعبی داوای لێبوردن لە پێشمەرگە نەکات و بەردەوام بێ لەسەر ئەوکارانە، ئێمە و پێشمەرگە بێدەنگ نابین.