مالیكی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ده‌دات بۆ ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانتارانی كوردیش رای جیایان هه‌یه
پەرلەمانتارێكی یه‌كێتی: مالكی كاره‌كته‌رێكی به‌هێزی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقه
K24 - به‌غدا:
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنەکان، نووری مالکی ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆئەوەی بگەڕێتەوە دەسەڵات, پەرلەمانتارانی کوردیش لەسەر ئەو بابەتە رای جیایان ھەیە و چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت: "مالکی لە رابردوودا شکستی خواردووە و نەیتوانیوە رێز لە پێکھاتە سیاسیيەکان بگرێت و تاکرەوانە مامەڵەی کردووە".
نووری ماليكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه، به بۆچوونی به‌شێك له‌لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، هه‌وڵه‌كانی ماليكی بۆ په‌کخستنی کابینەکەی حه‌یده‌ر عەبادی، نیازەکانی زیاتر دەرخست کە دەیەوێت بگه‌ڕێته‌وه سەرۆک وەزیرانی عێراق.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، لای ئەمریکا و عێراقییەکان، مالکی کۆتاییھاتووە و بەھۆی ئەوەی پیاوێکی تائیفییە، بۆیه به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت جارێكی دیكه پۆستی پێ بسپێردرێت.
پەرلەمانتارێكی فراکسیۆنی یه‌كێتیش، نووری مالكی به كاره‌كته‌رێكی به‌هێزی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق ده‌زانێت و پێیوایە، مالکی مافی خۆیه‌تی ھەوڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دەسەڵات بدات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دەستور ڕێگەی پێ بدات.
شرۆڤه‌كارێكی سیاسییش ئه‌زموونی مالكی له ئیداره‌دانی حكوومه‌ت به شكستخواردو ناو ده‌بات و به‌هۆكاری دروستبوونی داعشی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، وڵاتی توشی چەندین قەیران کرد، بۆیە دەبێت ڕێگری لێبکرێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دەسەڵات.
نوری مالکی بۆ دوو خوولی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی ھەشت ساڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو داوی ئەو ماوەیەش ئێستا دەیەوێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی واده‌ی ھەڵبژاردنەکان، ھەوڵەکانی چڕکردووه‌تەوە بۆئەوەی بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات.
