نەجمەدین كەریم: دەبێ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركووك تاوتوێ بكرێت
"پێویستە باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بكرێت"
K24 - كەركووك
نەجمەددین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ریفراندۆم تاوتوێ دەکرێت، بۆیە پێویستە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش پرسی ریفراندۆم باسبکرێت".
جەختیشیکردەوە: "کەرکووک شارێکی کوردستانییە و دەبێت پرسی ریفراندۆم لەو شارەشدا تاوتوێ بکرێت".