سه‌عدی پیره: ناتوانین چیتر له‌به‌ر گۆڕان ژیانی سیاسی سڕبكه‌ین
"ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م پێشنیازه ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا خۆی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت"
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕازی بووه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به ستافی ئێستایەوە ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه و له دانیشتنی یه‌كه‌میشدا ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیتیی نشتیمانی كوردستانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م پێشنیازه ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا خۆی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، سه‌عدی پیره ده‌شڵێت، ناتوانین چیتر له‌به‌ر گۆڕان ژیانی سیاسی سڕبكه‌ین.