ئەسعەد ئیسماعیل
نووسەر
بۆ به‌ره‌و كوردستان 24 كۆچم كرد؟
من هیچ كاتێك له ژێر گوشاری عاتیفه و به‌رژه‌وه‌ندی، به‌شان و باڵی هیچ كه‌س و لایه‌نێكمدا هه‌ڵنه‌داوه، به‌رده‌وامیش خۆم له ته‌رفگیری و عاتیفه پاراستووه، هیچ كاتێكیش له به‌رانبه‌ر گرفت و كه‌سانی گه‌نده‌ڵكار نه‌رمیم نه‌نواندووه، به ئۆفه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ ده‌زاگا و لایه‌نێكیش كاری میدیاییم ناشیرین نه‌كردووه، ئێسته‌یش كه شوێنی كاریی میدیاییم بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 گواستۆته‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زه‌مینه‌ی كاركردن و ڕاده‌ربڕینم تێدا مسۆگه‌ره، هه‌ر رۆژێكیش به‌ربه‌ست خرایه به‌رده‌مم، پشت له‌و ده‌زگایه ده‌كه‌م و بۆ شوێنێكی دیكه كۆچ ده‌كه‌م.
ئێسته ده‌مه‌وێت بچمه سه‌ر كرۆكی باسه‌كه‌م كه به‌شی وه‌رزشی كوردستان 24ـه، براده‌رانی ئه‌م به‌شه شۆڕشێكی گه‌وره‌یان له كاری میدیای كوردیدا به‌رپا كرد، ئه‌م كه‌ناڵه كاره‌ناته‌واوه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و یانه‌كانی له رووی ئه‌رشیڤ و زانیاری و داتاوه كۆكرده‌وه و مێژووی سه‌رجه‌م یانه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه و هه‌مووی له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئینفۆگرافیك په‌خش كرد و یه‌كیخست، هه‌ڵبه‌ت كردیه مادده‌یه‌كی خامیش و خستیه به‌رده‌می هه‌موو میدیاكاران، سوودێكی زۆریشی به هه‌وادارانی یانه وه‌رزشییه كوردییه‌كان گه‌یاند، یانه‌كانیشی له خه‌وێكی قووڵ به‌ئاگا هێنایه‌وه كه پێشتر هیچ نرخێكیان بۆ داتا و زانیارییه‌كانی یانه‌كه‌یان دانه‌نابوو، ئه‌م كاره‌یش ئه‌گه‌رچی ماندووبوون و شه‌ونخونییه‌كی زۆری بۆ كرا، به‌ڵام نایكه‌ینه منه‌ت و به كه‌سی نافرۆشینه‌وه.
مه‌به‌ستم له‌م نوسینه ئه‌وه نییه كه ئێمه له‌م كه‌ناڵه خۆمان له خانه‌ی حه‌ق و پڕۆفیشناڵی جێگیر كردووه و به‌ره‌كه‌ی تریشمان فڕێداوه‌ته خانه‌ی به‌تاڵه‌وه، ئه‌م نووسینه دووریشه له له‌خۆباییبوون، به‌ڵكوو ده‌ستپێكی پرۆژه‌یه‌كه و به‌رده‌وامی پێده‌یه‌ن و له ئاینده‌یشدا زۆر كاری سه‌رنجڕاكیش و جیاوازتر ده‌بینن كه پێشتر هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی كوردستان نه‌یكردووه، ئه‌وانه‌ی كه ئێسته رۆژانه بینه‌ری به‌شی وه‌رزشیی كه‌ناڵه‌كه‌شن له ستراتیژیه‌تی ئێمه تێده‌گه‌ن و ده‌زانن بۆ ئه‌وه كارده‌كه‌ین كه حه‌ز و چێژی وه‌رزشوان و بینه‌ری كورد تێر بكه‌ین تا چیتر نه‌بنه دارده‌ست و بینه‌ری به‌رده‌وامی میدیای عه‌ره‌بی و ده‌ره‌وه.