سۆسیال ئینته‌رناشناڵ: ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات
پاڵپشتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌رفراوانتر ده‌بێت
K24 - واشنتن
پاڵپشتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی فراوانتر ده‌بن و جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند: ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات.
پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پرسی ریفراندۆم به‌رده‌وام له فرانبوونه و جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند، ئێستا كورد به‌رگری له ئازادی جیهان ده‌كات، بۆیه شیاوی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت. سه‌رۆكی كۆربه‌ندی ژنانی ئه‌فریقاش ده‌ڵێ هه‌موو كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له مافه سرووشتییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
بیساری مێری، سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی كۆسۆڤۆ بە كوردستان24 راگەیاند: "گه‌لی كورد گه‌وره‌ترین میلله‌تن له‌جیهاندا كه خاوه‌نی وڵاتی خۆیان نه‌بن، بۆیه هیچ كه‌سێك له جیهاندا بۆی نییه رێگری له مافه‌كانی كورد بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واكانی خۆیان و ده‌بێ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی گوێ له ویست و خواستی گه‌لی كورد بگرێت".
ھەر لە بارەی سەربەخۆیی كوردستان بێرناڵد هێمینێز، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی سۆشیالیست ئه‌نته‌رناشناڵ گوتی: "ئه‌وكات كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرا، به‌ڵام ده‌بێ ئێستا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. ئێستا ئێمه ده‌بینین كه چۆن گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه به‌رگری له ئاسایشی جیهان ده‌كات بۆیه كورد شیاوی ئه‌وه‌یه وڵاتی خۆیان هه‌بێت".
چانتال كامبیوا، سه‌رۆكی كۆربه‌ندی ژنانی ئه‌فریقا دەڵێ: "داوا له كورد ده‌كه‌م به‌هه‌موو توانایه‌كتانه‌وه به‌رگری له به‌هاكانی خۆتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له خه‌باته‌كه‌تان بۆ ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی، من وه‌كو سه‌رۆكی كۆربه‌ندی ژنای ئه‌فریقی ئێمه پشتیگریتیان ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه سروشتییه‌كانی خۆتان".