ئەسعەد ئیسماعیل
نووسەر
به‌راست هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناكه‌ن؟
له پاڵ گرینگی‌دان به رووماڵكردنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی میدیاكارانی وه‌رزشی هۆشیاركردنه‌وه و ڕه‌خنه و ڕوانینه له كۆی چالاكی و دیارده‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌رك و ڕۆڵی میدیاكاران پێچه‌وانه‌وه بۆته‌وه و بوونه‌ته دارده‌ست و كڕنووشبه‌ری كه‌سانی به‌رپرس و هاوشانی به‌رپرسه‌كان تێكه‌ڵێ سیاسه‌ت بوون و قیامه‌تێكی ترسناكیان بۆ بۆ وه‌رزشوانان دروست كردووه، به‌رپرسه‌كان له پشت مێزه‌كانیانه‌وه بڕیارێك ده‌ده‌ن و رۆژنامه‌نووسانیش به‌بێ لێكدانه‌وه وردبوونه‌وه رووماڵی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
من هه‌رگیز خۆم ناخه‌مه به‌ره‌ی پرۆفیشناڵی و هاوكاره میدیاكاره‌كانیشم فرێده‌مه به‌ره‌ی به‌تاڵی، به‌ڵكو به‌شێك له هاوڕێ راگه‌یاندكاره‌كانم په‌رۆشییان لێ ده‌چۆڕێت و ژیان و بژێوی خۆیان خستۆته خزمه‌تی جوانكردنی خوله‌كه، به‌ڵام گله‌ییه گه‌وره‌كه‌م ئه‌وه‌یه نه‌یانتوانیوه فشار بۆ سه‌ر به‌رپرسان دروست بكه‌ن و كورسی به‌و كه‌سانه له‌ق بكه‌ن كه نه‌شیاون.
من تێكه‌ڵی دنیای سیاسه‌ت نابم، وه‌لێ له روانگه‌ی وه‌رزشه‌وه بڕیاری وه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ورد ده‌كه‌مه‌وه.
ئێوه ئه‌گه‌ر تا قیامه‌ت بتانه‌وێت چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر خه‌زینه‌ی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن، كه‌واته هیچتان نه‌كردووه، هه‌ركه‌سێك بێته جێگه‌ی ئێوه‌ش ئه‌و كاره‌ی پێده‌كرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پێشتر به ده‌نگی گه‌وره ده‌نووزانه‌وه و هاواریان ده‌كرد كه كه‌س ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژ ناكات، كه‌چی ئێستا هه‌موو شتێك به حكوومه‌ت ده‌به‌ستنه‌وه و سه‌رجه‌م ده‌رگاكان بۆ هاوكاریكردنی خوله‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئاخر ناكرێت دنیای وه‌رزش تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بكه‌ن، لێ بگه‌رێن هه‌ركه‌سێك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سپۆنسه‌ریكردنی خوله‌كان درێژ ده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ریكلامكردنی خۆشیان بێت رێگه‌یان پێ بده‌ن، خۆ ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئه‌م پاره‌یان ده‌ست كه‌وتووه و كه‌رتێكیشی بۆ وه‌رزشكاران هه‌ڵده‌ده‌ن به میرات له بابوباپیرانیانه‌وه بۆیان نه‌ماوه‌ته‌وه، دواجار هه‌ر پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یه دزیویانه و به منه‌ت و پیاوه‌تی به وه‌رزشكارانی ده‌فرۆشنه‌وه.
كه‌واته هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ره‌نگ و ده‌نگ و ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت كاتێك بڕیاری هاوكاریكردنی خوله وه‌رزشییه‌كانی دا له‌به‌رخاتری گه‌نجان و وه‌رزشوانانی كورد پێشوازی لێبكه‌ن، چونكه دواجار به‌سوود بۆ ژیان و بژێوی وه‌زشوانان ده‌شكێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌شتان نه‌كرد و له‌ترسی له‌قبوونی كورسی و ئینتیمای حیزبی بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چۆلكردنی كورسییه‌كانتان بن، چونكه ئێوه ئه‌گه‌ر رۆژانێك جێگه‌ی ئومێد بوون بن، ئێستا سه‌لماندتان كه هیچتان لێ چاوه‌ڕێ ناكرێت، چونكه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو وه‌رزشوانانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان بوون هه‌ستان به به‌رپرسیاریه‌تی نه‌كرد.
ئاخر ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ته‌واوی ئه‌م جیهانه‌یان له پرسی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه له وڵاته خوێناوییه‌كه‌ی عێراق ئاگادار كردووه، كه‌چی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مافی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانییه‌تیی ئاسیایی یان عه‌ره‌بی نه‌بێت هه‌ڵوێستیان ده‌بێت!!!
له رابردوو پاره ئێوه‌ی به‌هێز كرد، به‌ڵام ژیری نه‌كردن، نه‌تانتوانی له پێناو وه‌رزشوانان سوود له‌م ئۆفه‌رانه وه‌ربگرن كه پێشكه‌شتان ده‌كرێت، هه‌رگیز رێگه‌تان نه‌دا كه‌سانی دیكه‌ی گه‌نج و ئه‌كادیمی تێكه‌ڵی كاره‌كانتان بن.
له‌م نێوه‌نده‌یشدا ده‌بێت میدیاكاران رۆڵی راسته‌رێكردنی ئه‌م دۆخه ببینن كه دۆزه‌خێكی بۆ وه‌رزشوانان دروست كردووه كه پڕیه‌تی له مه‌ینه‌تی و بێهیوایی، ناكرێت ئیشی ئه‌وان ته‌نیا رووماڵ و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه بێت كه به‌رپرسه‌كان له‌به‌رده‌م مایك و سكرینی تیڤییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێن، له كاتێكدا ئه‌م به‌رپرسانه خولێك به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌وه‌ته‌ی دروستبووه كاتی ده‌ستپێكی خوله‌كه دیار نییه، ئه‌مه‌ش به زیان بۆ وه‌رزشوانان و یانه‌كان شكاوه‌ته‌وه كه نه‌توانن پلان بۆ داهاتوویان دابڕێژن.