ئێران پشتیوانی لە گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەكات

ئێران بۆچوونی لەبارەی گفتوگۆكانی كوردستان بەغدا دەخاتەڕوو

K24 - ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران به‌هرام قاسمی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ  گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە و هیوای خواست دەرئەنجامی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە و گەلانی عێراق بتوانن لە وڵاتێکی دیموکراتیدا بە هەموو مافەکانیان بگەن.

به‌هرام قاسمی، بە كوردستان24 گوت: "ئێمە رێزێکی زۆرمان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیان هەبووە و لە رابردووشدا هاتوچۆ و پرس و راوێژی زۆرمان پێکەوە هەبووە و ئیستاش هەمانە. بەڵام پێمان وایە دیموکراسیی ساوای عێراق ئەوە دەخوازێ کە هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین بۆ سەقامگیری و ئا سایش و ئاوەدان کردنەوەی عێراق و دەرکردنی تیرۆریستان لە ناو خاکی ئەم وڵاتە. باس کردن لە هەر بابەتیکی دیکە کە سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی عێراق لاواز بکات، پێمان وایە بە ئاراستەی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق نابێت. ئەو دانوستانانەی لە نیوان هەولێر و بەغدادا هەبووە ئێمەش پێشوازی و پشتیوانیی لێ دەکەین و هیوادارین ببێتە هۆی ئەوەی رووداوی ئەرێنی لە عێراقدا روو بدا و هەموو گەلانی عێراق بتوانن لە کەشێککی دێموکراتیدا و بە مافە دیاریکراوەکانیان بگەن".

Fly Erbil Advertisment