شاندەكەی بەغدا ئەنجامی كۆبوونەوەكان بۆ بارزانی دەخاتەڕوو

"خۆمان بۆ گەڕی دووەمی كۆبوونەوەكان لەگەڵ شیعەكان ئامادە دەكەین"

K24 - ھەولێر

شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ بەغدا، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دەباتە بەردەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، دواتریش چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان خۆیاندا ئەنجام دەدەن، ئەندامێکی شاندەكە دەڵێت، پێویستە خۆمان بۆ گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکان لەگەڵ شاندی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان ئامادە بکەین کە لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.