خاڵە ھاوبەش و جیاوازەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و كاتەلۆنیا
بەغدا و مەدرید دژایەتی دەكەن
K24 - تاران
تا کۆتایی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیا لە رۆژهەڵاتی ئیسپانیا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بەڕێودەچێت، ھەردوو گەلی كوردستان و كاتەلۆنیا دەخوازن دوایی ئەنجامدانی ریفراندۆم ببن بە خاوەنی دەوڵەت، لە ئێستاشدا بەغدا و مەدرید دژایەتی ریفراندۆم دەكەن، بەڵام كوردستانیان و كاتەلۆنییەكان سوورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.
یەكێك لە خاڵە ھاوبەشەكانی ھەرێمی كوردستان و كاتەلۆنیا ئەوەیە، ھەردووكیان كەوتوونەتە نێو دوو وڵات كە بەشێوەی دەستكرد دروستكراون.ھەروەھا جیاوازترین خاڵی نێوان ھەرێمی كوردستان و كاتەلۆنیا ئەوەیە كە كوردستان خاوەن ھێزی پێشمەرگەیە و چەندین ساڵە بۆ سەربەخۆیی تێدەكۆشێ و قوربانیداوە، بەڵام كاتەلۆنیا خاوەن ھێزی سەربازی نییە و تەنھا دەتوانن دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن.