پارتى و يه‌كێتى و يه‌كگرتوو ره‌خنه له سه‌ردانى سێ لايه‌نه‌كه بۆ به‌غدا ده‌گرن
بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چوونی حزبه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت
K24 – هه‌ولێر:
پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ره‌خنه له چوونی شاندی سێ لایه‌نی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرن و سه‌ردانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ش به لاوازكردنی پێگه و سه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌زانن، به‌ڵام بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چوونی حزبه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت و ده‌ڵێت: شتێكی شاراوه‌مان باس نه‌كردووه و پێى وايه، توانیویانە، داوا و خواستی خەڵکی کوردستان بگەیەننە، سەرۆکایەتی و لایەنە عێراقیەکان.
لە ماوەی یەک ھەفتەدا شاندێکی سێ لایەنی كه پێكهاتبوو له نوێنه‌رانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌يمانى و هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانى به ته‌نيا، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە، سەردانی بەغدایان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرجەم لایەنەکانی کوردستان، بەم سێ لایەنەش لەگەڵ ئەوەن کێشەکان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێت، بۆیە لایەنە ناڕازیەکان پێیان باشتربووە، چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جێ بھێڵدرێت.