لە داستانی عێن عوێز چیرۆکی "خۆ نەچەمینن" تۆمارکرا

داستانی عێن عوێز مۆڕاڵی حەشدی شەعبی تێکشکاند

K24 - دھۆك

ڤیدیۆی "خۆ نە چەمینن" کە بەرھەمی کەناڵی کوردستان24ە و لە داستانی عێن عوێز- لە زومار تۆمارکراوە، دوای پەخشکردنی ڤیدیۆیەکە، كاردانەوەیەكی جەماوەری بەدوای خویدا ھێنا، ئەو فەرماندەیەی کە لەو رۆژە سەختەدا بە پێشمەرگەکانی دەگوت "خۆ نە چەمینن"  جارێكی دیكە بۆ کوردستان24 باس لەو رۆژە سەختە دەکات و دەڵێ، لە ئەنجامی بەرگری پێشمەرگەکانمان، ئێمە نەچەماین و ئاڵاکەشمان ھەر بە بەرزی مایەوە.

كاتێك سوپای عێراق بە ھاوكاری سوپا و ھێزی چەند وڵاتێكی دراوسێ ھێرشی كردە سەر ھەرێمی كوردستان و ویستی داگیری بكات، لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكان تێكشێكندرا و مێژوویەكی دیكەی پڕسەرەوەری تۆماركرا.

بەدەل بەندی، فەرماندەی پێشمەرگە كە لەكاتی تێكشكاندی ھێرشەكەی حەشدی شەعبی بە پێشمەرگەکانی دەگوت "خۆ نە چەمینن" بە كوردستان24 راگەیاند: "مەبەستم لەو خۆ نەچەماندنە ئەوەبوو كە ئێمە خۆمان دەكەینە قوربانی گەلەكەی خۆمان، بۆ ئەوەی میللەتەكەمان ناچار نەكرێت خۆی بۆ دوژمنان بچەمێنێتەوە، خۆنەچەماندنی من تەنھا بە ھێز و وەرەی خۆم نەبوو، بەڵكو ھەموو پێشمەرگەكانی لەگەڵم بوون وەك من بوون".

ئەو فەرماندەیە باسی لەو كاتە دەكات كە سەركەوتنی پێشمەرگەی بە سەرۆك بارزانی راگەیاندووە و دەڵێ: "بە سەرۆك بارزانیم گوت، سەركەوتنێكی مەزنمان بە دەست ھێناوە، بەڵام بە گیان بەخشنی چەند رۆڵەیەكی قارەمانی كوردستان، ھەروەھا زۆر پێشمەرگەمان برینداربوون، كە باسی زیانە گیانییەكانم بۆ كرد، سەرۆك بارزانی دڵخۆشییەكەی پێشتری نەما، مادام مرۆڤ خاوەن سەرۆكێكی وابێت، چۆن دەنگی پێنادەین، با خاوەن ویژدان بین دەنگمان بۆ لیستی 184 لیستی خوێنی شەھیدان بێت".

ھ.م