رامان قەوامی
نووسەر
ئایا بازنه‌ی ده‌وری ئێران بچووكتر ده‌بێته‌وه؟
ئێران بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات هه‌موو كارێك ده‌كات
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئێران و هه‌روه‌ها هاوكارییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا گۆڕانێكی زۆر به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینیووه. بۆ یه‌كه‌مجار ئیسرائیل و ئه‌مریكا ناوه‌ندێكی هاوبه‌شیان بۆ چاودێری ئابلۆقه‌كانی سه‌ر ئێران درووست كرد. ئه‌م ناوه‌نده له داهاتوودا به هۆی ڕۆڵ و به‌هێزبوونی جووله‌كه‌كان له ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی دونیا و هه‌روه‌ها به‌هێزبوونی ناوه‌ندی زانیاری نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل (مووساد) كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران. گورزی ئابلۆقه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا له سه‌ر ئێران زۆر كوشنده‌تر ده‌بێت له پێشووتر و هۆكاره‌كه‌شی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
یه‌كه‌م، ئاستی به‌رزی گه‌نده‌ڵی له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران.
دووه‌م، حكوومه‌تی ئێران ساڵانه به ملیاره‌ها دۆلار خه‌رجی گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كان و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی سووریا ده‌كات.
سێهه‌م، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دولار زۆربه‌ی كۆمپانیا چینییه‌كان ناچار ده‌كات هاوكارییه‌كانیان له گه‌ڵ ئێران سنووردار بكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دابه‌زینی نرخی تمه‌نی ئێرانی هه‌م زیانی ئابووری له گه‌ڵه و هه‌میش بێكاربوونی زیاتری ئێرانییه‌كان.
چواره‌م، به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی 2009 - 2012 هه‌ر له ئێستاوه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران 30% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه له كاتێكدا هێشتا ئابلۆقه‌ی سه‌ر نه‌وت و غازی دهستیپێنهكردووهو له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه به خۆیه‌وه ده‌بینێ به‌ڵام ئێران له دوو مانگی داهاتوودا ناتوانێت كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.
پێنجه‌م، ئێران كه ترسی ئابلۆقهكان پهیمانگهلێكی ئابووری له گه‌ڵ چین و رووسیا ده‌به‌ستێت كه‌وا له بواری ئابووریدا ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی نییه و ته‌نیا به فیڕوودانی سه‌رچاوه‌كانی بۆی ده‌مێنێته‌وه و بێكاری زیاتری ناوخۆیی.
شه‌شه‌م، به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی 2009 - 2011 له چوارده‌وری ئێران هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕی و ناڕه‌سایی ئابووری خۆپێشاندان سازده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا ناسه‌قامگیریی له بازاڕه‌كانی ئێران زیاتر بكات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته هه‌یه. هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا سه‌رلێشێواوی زیاتری ئابووری- سیاسی له ئێران و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه دروست ببێت.
ڕژیمی ئێران كه هه‌وڵیده‌دا وڵاتانی ئه‌ورووپا به دوور بگرێت له سه‌پاندنی سزا به سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ڕووبه‌ڕووی وتارێكی توند له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بووه‌ته‌وه. ژان ئیڤ لودوریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: ''ئێران ناتوانێت هه‌ڵبێت له گفتگۆكردن له سه‌ر بابه‌تگه‌لێك كه گرێدراوی په‌یمانی ناوكی نێوانمان نین.''.
ژان ڕایگه‌یاند: ''سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌وانه:
گفتوگۆ له سه‌ر كوتایی په‌یمانی ناوكی له ساڵی ٢٠٢٥، پێگه‌ی ئێران له هه‌رێمه‌كه و هه‌روه‌ها سیسته‌می مووشه‌كی ئێران بابه‌تگه‌لێكن كه‌وا ئێران ناچار ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات.''
وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا خاوه‌ن گرنگی تایبه‌تن. ژان ئیڤ لودریان پێش ئه‌وه‌ی ببێت به وه‌زیر فرۆشیاری چه‌ك بووه و به تایبه‌تی به وڵاتانی كه‌نداو. خاوه‌ن دوستایهتییهكی زۆر به‌هێزه له گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی كه‌نداو و هه‌ر به‌و جۆره كه بینیمان له كاتی قه‌یرانی نێوان وڵاتی سعوودیه و لوبنان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو كه ماكرۆنی ڕازیكرد بڕوات بۆ سعوودیه و سه‌عد حه‌ریری باگهێشتی فه‌ڕه‌نسا بكات. له ڕاستیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو كه نه‌یهێشت سعوودیه له‌و بابه‌ته تووشی قه‌یرانی سیاسی ببێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت كه سعوودیه سه‌عد حه‌ریری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و زیان به پێگه‌ی ریاز بكه‌وێ ئه‌م كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر كرد.
هه‌ر بۆیه قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه دوابه‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له سه‌ر داخستنی گه‌رووی هورمز، به‌ستنی په‌یمانێك له نێوان ئێران و ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێرانی له‌و وڵاته و هه‌روه‌ها فشاری وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسایه. له راستیدا چه‌نده فه‌ڕه‌نسا ناسه‌قامگیری درێژخایه‌ن له ئێران به مه‌ترسی ببینێت، دوو ئه‌وه‌نده‌ش ترسی له داڕمانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه. ناسه‌قامگیری وڵاتانی كه‌نداو كه ئێران به‌رده‌وام تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانی زۆر بۆ فه‌ڕه‌نسا گرنگتره تا ئێران. باڵیۆزی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێك له وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست [به مه‌رجێك كه ناوی نهێنی بمێنێته‌وه] به‌م نووسه‌ره‌ی گوت كه‌وا '' ئێران خه‌ریكه هێڵه سووره‌كانی ئه‌ورووپاش تێدهپهڕهنێت. ئاسایشی وڵاتانی كه‌نداو له ناوچه‌كه بۆ ئێمه له هه‌موو شتێك گرنگتره. هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی كه‌نداو به‌كرده‌وه له لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه، كاردانه‌وه‌ی ئێمه‌ی ده‌بێت. پێشووتر بڕوامان وابوو كه‌وا هێزێك له ئێران هه‌یه كه ریفۆرمخوازه. به‌ڵام دوای قسه‌كانی رۆحانی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه‌وا ئه‌گه‌ر هێزێكی وه‌هاش هه‌بێت (به پێچه‌وانه‌ی بڕواكانی پێشوومان) ئه‌وا توانایی هیچی نییه و ئێمه به‌هه‌ڵه چووین له‌م بابه‌ته‌دا. بۆیه پێویسته بۆ كرده‌وه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه به خێرایی سنوورێكی كرداری دابنین پێش ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی، ئابووری و سیاسییه‌كانمان له‌مه زیاتر بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.''
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كان و هێرشه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر ئیمارات و سعوودیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، جێمس مه‌تیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای ئه‌وه‌نده تۆڕه كرد كه ڕایگه‌یاند: '' ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و به‌ستنی گرووی هورمز وشیاریمان داوه به ئێران.'' مه‌تیس كه به كه‌سێك ده‌ناسرێت كه دژی شه‌ڕی عێراق بوو [به‌كه‌سێك ده‌ناسرێت كه بڕوای به ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا هه‌یه] له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئێران له سووریا نه‌یتوانی بێده‌نگ بێت و ڕایگه‌یاند: '' ئێران ده‌بێت حیسابی ئه‌و كوشتاره‌ی كه به پشتگیری له ئه‌سه‌د له سووریا ئه‌نجامداوه بداته‌وه.'' له ڕاستیدا ئێران ده‌زانێت كه‌وا به‌ستنی گه‌رووی هورمز ده‌توانێت ببێت به هۆكاری شه‌ڕ. شه‌ڕێك كه‌وا وڵاتانی ئه‌ورووپا له هه‌موو زۆرتر لێده‌ترسن و هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌ورووپا یارمه‌تی ئێران بدات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئابلۆقه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌وانه‌یه ئێران تووشی قه‌یرانێك بكات كه ئه‌م وڵاته له مێژووی نوێ خۆی نه‌یدیتبێت. ئێران ده‌زانێت كه‌وا بازنه‌ی ده‌وری ڕۆژبه‌ڕۆژ بچووكتر ده‌بێته‌وه و هه‌ر بۆیه هه‌ڕه‌شه‌كانیان نیشانده‌ری په‌شۆكانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌یه. ئه‌م بابه‌ته‌ش نیشانده‌دات كه‌وا ڕژیمی ئێران ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته‌كانی بێت و بۆ مانه‌وه‌ی له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و سووریا هه‌موو كارێك ده‌كات. هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ وڵاتانی كه‌نداو، ئیسرائیل، ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت ئه‌ورووپاش كه‌وا ئێران بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات هه‌موو كارێك ده‌كات.