به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
ده‌وڵه‌تی كوردی له درز و قوژبنه‌كانی ده‌ستووری عێراقدایه!
عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكات و كوردیش ته‌نیا ئیشی به یه‌ك ڕسته‌ی مادده‌ی یه‌كه‌مه
ئه‌و سه‌ری یارییه‌كه دیاره، نه عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كات و نه‌كوردیش ده‌یه‌وێت گه‌مه‌ی ده‌ستووری له‌گه‌ڵدا بكات، جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور وه‌ك خۆی، كوردستان به‌تووندی به‌عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كوردیش هه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه و هه‌م وه‌ك سه‌ركردایه‌تی سیاسیش، هیچ كات هه‌وڵی بۆ ئه‌مه نه‌داوه و ناشیدات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستوور له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ده‌گوترێت، ته‌نیا نمایشێكی سیاسییانه‌یه و هیچی تر!
عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكات و كوردیش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێت، چونكه ته‌نیا ئیشی به‌یه‌ك ڕسته‌ی مادده‌ی یه‌كه‌مه((ئه‌م ده‌ستووره‌ش یه‌ك پارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت)) له‌ڕۆژی ده‌رچوونی ده‌ستووری عێڕاق له ڕاپرسی ساڵی ٢٠٠٥دا هه‌تا ئه‌مرۆ، هیچ ڕۆژێكی تیا نییه كه نوێنه‌رانی كورد به ڕاستی و جدییه‌ته‌وه، كاریان بۆ چه‌سپاندنی ده‌ستوور كردبێت و لایه‌نی عه‌ره‌بی عێراقییان ناچار به جێبه‌جێ كردنی مادده‌كانی كردبێت!
ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نیا به بوونی یه‌ك هه‌رێم، ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه، مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووره‌كه‌شی به‌مه ده‌ست پێ ده‌كات ((كۆماری عێراق، ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی یه‌كگرتووی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، ڕژێمی حوكمڕانی تیایدا، پارله‌مانی دیموكراسییه، ئه‌م ده‌ستووره‌ش یه‌ك پارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت)) ڕیفراندۆمی كوردستانیش، ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رسته‌یه‌ی كۆتایی ئه‌نجام دراوه، هه‌ر كه لاپه‌ڕه‌كانی ده‌ستوور هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه، چاوت به پێشێلكردنی ئه‌م مادده‌یه ده‌كه‌وێت!
من یاساناس نیم، ته‌نیا وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد (كه هه‌رگیز خۆی به عێراقی نازانێت)، وه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌ستوور ده‌خوێنمه‌وه، مادده‌ی چواری ده‌ستوور، به‌تێكڕای خاڵ و بڕگه‌كانییه‌وه، هه‌ر له خاڵی یه‌كه‌مه‌وه بۆ تێكڕای بڕگه‌كانی (الف، ب، ج، د، ها)ی خاڵی دووه‌م و ده‌قی خاڵی سێیه‌میش، پێشێل كراوه، بڕگه‌ی (الف) ده‌ڵێت: ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی به هه‌ردوو زمان، ئه‌مه نه‌كراوه. بڕگه‌ی (ب) ده‌ڵێت ((قسه‌كردن و وتووێژ ده‌ربڕین له بواره فه‌رمییه‌كاندا، به هه‌ر یه‌ك له دوو زمانه‌كه)) ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌بڕگه‌ی (ج) كه دووپات له ده‌ركردنی نامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه، جێبه‌جێ نه‌كراوه! واته له مادده‌ی چواری ده‌ستووری عێراقدا، ده‌بێت: هه‌رچی كیتابی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه به كوردی و عه‌ره‌بی ده‌ربچن، هه‌رچی دانیشتن و گفتوگۆی په‌رله‌مانی عێراقه، به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بكرێن، هه‌رچی میدیای فه‌رمی عێراقه، ده‌بێت به هه‌ردوو زمان ده‌رچن، هه‌رچی نامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگاكانی عێراقه، ده‌بێت زمانی كوردیشی له‌پاڵدا بێت! به‌ڵام هیچیان نه‌كراون!
مادده‌ی نۆی ده‌ستوور، به هه‌ر یه‌كه له بڕگه‌كانی (الف، ب، ج)وه پێشه‌ل كراوه، بڕگه‌ی (الف) ده‌ڵێت ((هێزه چه‌كداره‌كانی عێڕاق و ده‌زگاكانی ئاسایش له‌پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق پێك دێت، به‌ڕه‌چاوكردنی هاوسه‌نگی و ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنیانیان به‌بێ جیاوازی یان دوور خستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك و له ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیدا ده‌بێت و به‌رگری له عێراق ده‌كات و نابێته ده‌زگایه‌ك بۆ داپڵۆسینی گه‌لی عێراق و ده‌ست وه‌رناداته كاروباری سیاسییه‌وه و ڕۆڵی نابێت له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدا!)) ئه‌م بڕگه‌یه كوێی جێبه‌جێ كراوه؟ ئه‌وجا سه‌یری بڕگه‌ی (ب) بكه‌ن((قه‌ده‌غه‌یه میلیشیای سه‌ربازی دروست بكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كاندا)) حه‌شدی شه‌عبی، سه‌لمێنه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌یه‌یه! بڕگه‌ی (جیم)یش، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو سه‌رباز و سوپاییه‌ك ده‌كات خۆیان بۆ پۆستی سیاسی بپاڵێون، هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق و هاوكاتیش فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی به‌در بوو! مادده‌ی دوانزه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌ته‌واوه‌تی پێشل كراوه، كه ده‌ڵێت((ئاڵا و دروشم و سرودی نیشتمانی، به‌یاسا ڕێك ده‌خرێت، به‌مه‌رجێك ئاماژه به پێكهێنه‌ره‌كانی گه‌لی عێراق بكه‌ن)) ئاڵا و سرودی عێراق، چ نیشانه و سیمبولێكی كوردیی تێدایه؟ مادده‌ی نۆزده،خاڵی یه‌كه‌می پێشێل كراوه و له‌دژی كورد و پێكهاته‌كانی سوننه‌ی عێراق به‌كار ده‌هێنرێت، كه ده‌ڵێت((دادگا سه‌ربه‌خۆیه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له‌یاسا)) كامه دادگای عێراقی سه‌ربه‌خۆیه؟
به‌پێی بڕگه‌ی (ج) له مادده‌ی ٦١ی ده‌ستوور، سه‌رجه‌م فه‌رمانده باڵاكانی سوپای ئێستای عێراق، له فه‌رمانده‌ی تیپ به‌ره وژووره‌وه نایاسایین، چونكه ده‌بێت تێكڕایان له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام ڕۆژگاری خۆی،مالكی هه‌رهه‌موویانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان داناوه، هاوكات به‌دوایدا حه‌شدی شه‌عبی دروست ده‌كرێت، كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریه‌كه له هادی عامری و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قه‌یس خه‌زعه‌لی و هتد، له فه‌رمانده‌ی تیپ زیاترن، كه ئه‌مه‌ش نه‌ك نایاساییه، به‌ڵكو پێشێلی ئاشكرای ده‌ستووره!
من له‌جیاتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بم، له‌م شته سیمبولیكانه‌ی ناو ده‌ستووره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م و شكۆی عه‌ره‌بی عێڕاق ده‌شكێنم كه ئاڵاكه‌یان وه‌ك جه‌نگێكی ده‌روونی به‌سه‌ر كورددا ده‌سه‌پێنن، له ده‌ستوور‌دا گۆڕینی ئاڵا و سرودی عێراق ئیجبارییه و ده‌بێت سیمبولی كوردیشی تیابێت، ئه‌م ئاڵا عێراقییه، تائێستا ڕه‌مزی شكۆمه‌ندی عه‌ره‌بییه و كورد ده‌توانێت به‌پێی ده‌ستوور له‌و شكۆیه‌یان بدات، ده‌توانێت په‌رله‌مانی عێراق ناچار بكات له‌دانیشتنه‌كانیدا به كوردیش گفتوگۆی یاسا بكه‌ن و ده‌قی یاساكانیش به كوردی ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه ده‌ستوور ده‌یڵێت قسه‌ی من نییه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره كه ئه‌وان داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت حه‌یده‌ر عه‌ببادیش ناچاره نه‌ك هه‌ر نوسراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵكو ده‌بێت پۆسته‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ریشی (كه پۆستی سیاسی و فه‌ڕمین) به‌زمانی كوردیش بڵاو بكاته‌وه! ده‌توانێت ناچاریان بكات سه‌رجه‌م په‌ڕاو و دۆكۆمێنت و نامه و مه‌له‌فی دادگاكانی عێڕاقیش بكرێن به‌كوردی، ده‌توانێت ناچاریان بكات زمانی كوردیش بخه‌نه سه‌ر پاره‌ی عێڕاق، ده‌توانێت جارێ هه‌ر له شته سیمبولیكه‌كانه‌وه له‌وه‌ته‌ری حه‌ساسی عه‌ره‌ب بدرێت و یه‌كسه‌ر سرودی مه‌وتنییان پێ بگۆڕن و ناچاریان بكه‌ن زمان و سیمبولی كوردیشی تێ بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌وانیش له قوتابخانه‌كانیاندا زمانی كوردی بخوێنن، ده‌بێت نزیكه‌ی سه‌دی بیست و پێنجی سوپای عێراق و ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده و هه‌واڵگری و هتد، بدرێن به‌كورد، ده‌بێت له‌كۆی زیاتر له سه‌د باڵوێزی عێراق له ده‌ره‌وه، نزیكه‌ی ٢٩ دانه‌یان بده‌ن به‌كورد، ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا شته سیمبولیكییه‌كان بوون، ده‌یان و سه‌دان مافی تری كورد نه‌دراون و گه‌ر سه‌نگه‌ری ده‌ستووریان لێ بگیرێت، ده‌كرێت به تۆپزی لێیان بسه‌نرێت! ده‌ی خۆ جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه نییه تانك و تۆپ بنێریته سه‌ر كوردستان و ئیحتیلالی خاك و كانی و ڕووباری كورد بكه‌یت!
هه‌تا ئێستا كورد، نه‌چووه‌ته شه‌ڕی ده‌ستوورییه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی فرسه‌تی جیابوونه‌وه‌یه له‌م وڵاته خوێناوییه، یانی ئه‌وه ڕوونه كه كورد نایه‌وێت خۆی به كۆتی ده‌ستووره‌وه به عێراقی ئاگر و خوێنه‌وه ببه‌ستێته‌وه! ڕیفراندۆم كرا و بڕایه‌وه، ئێستا كورد له فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕێ و هه‌ركات بۆی ڕێك بكه‌وێت، شورای به‌ردین به‌ده‌وری سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقی خوێن و خه‌ڵته‌دا هه‌ڵده‌چنێت!
ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد دەیگوت: عێراق زیاتر لە پەنجا ماددەی دەستوری پێشێل کردووە، لەم هێرشانەی حەشدی شەعبیدا، پێشێلکارییەکان بۆ زیاتر له شەست ماددە هه‌ڵكشان، نەک هەر پەلاماردانەکانی حەشدی شەعبی ناقانوونین، بەڵکو خودی حەشدی شەعبیش بە پێی ماددەی ٩ بڕگەی (ب) قەدەغەیە و هەبوونەکەی پێشێلکاری دەستوورە!!
له هه‌موو ڕه‌شنووسه‌كانی دەستوری عێراق، له سه‌رده‌می عه‌هدی عوسمانیه‌وه بۆ ده‌ستووری نوێ، هیچ ڕژێمێك، به‌قه‌د ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا پێشێلكاری ده‌ستووری نه‌كردووه، كورد ده‌توانێت ڕژێمی ئێستای به‌غداد بدات هه‌م به دادگای ده‌ستووری و هه‌م به دادگای نێوده‌وڵه‌تی، ڕیفراندۆم به‌رئه‌نجامی سه‌دان پێشه‌لكارین كه دژ به‌كورد كراون، هه‌رچی وڵاتی دونیایه، به تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا، به وردی ئاگای له په‌شێلكارییه‌كانی ده‌ستووره و هیچ وڵاتێكیش ڕیفراندۆمی پێ ناده‌ستووری نه‌بوو، ته‌نیا ده‌یان وت"كاتی نییه"، من له درزی ئه‌م بڕگه و مادده ئاڵۆزكاوانه‌ی ده‌ستووره‌وه، ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بینم!