وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌نگاريا: تا كۆتايهاتن به‌ داعش له‌ شه‌ڕكردن به‌رده‌وام ده‌بين

پیتەر سژیراتۆر تایبەت بۆ کوردستان24، پابەندی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە لە جەنگی دژی تیرۆر

K24 – برۆكسل:

لە په‌راوێزی کۆبوونەوەی ناتۆ لە برۆکسل، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا، پیتەر سژیراتۆر تایبەت بۆ کوردستان24، پابەندی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە لە جەنگی دژی تیرۆر و هاوکاریکردنی هێزە خۆجێیەکان، کە لە دژی داعش دەجەنگن.

گووتیشی: وەک لایەنێکی پابەندی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئامانجیانە تا کۆتاییهێنان بە داعش بجەنگن، لە هەمان کات هاوکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان بکەن.