لەسەر داوای نادیە موراد فهرهنسا 100 خێزانی ئێزدی وهردهگرێت
كاروانی یهكهم گهیشتوونهته پاریس
K24 - ههولێر:
لەسەر داوای نادیە موراد كچە چالاكوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، حكوومەتی فەرەنسا بڕیاریداوە 100 خێزانی ئێزیدی وهك پهنابهر وهربگرێت.
به گوێرهی بڕیارهكهش، كاروانی یەكەم كە 20 خێزان بوون گەیشتنە پاریس، كریستۆڤ كاستانەر، وەزیری ناوخۆی فەرەنساش دەڵێت، ئەو خێزانانە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكەی نیشتەجێدەكرێن.
نادیە موراد كچە چالاكوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، پێشتر داوای لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كردبوو، ژمارەیەك خێزانی لێقەوماو وەربگرێت و لە وڵاتەكەیدا نیشتەجێیان بكات.
زۆربەی ئەو خێزانە ئێزدییانهی كە فەرەنسا وەریانگرتوون، ھاوسەرەكانیان بەدەستی داعش كوژراون و بەشێكیشییان پێشتر لەبندەستی داعشدابوون، تەنانەت ژمارەیەكیان ھیچ زانیارییەكیان لەسەر كەسوكاریان و منداڵەكانیان نیيە كە لە ژێردەستی چەكدارانی رێكخراوەكەدا ماون.
دیدێ لیشێ، بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆچبەران لە فەرەنسا دهڵێت: "زۆربەی ئەوانەی ھاتوون ھاوسەرەكانیان بەدەستی داعش كوژراون، بەشێكیشییان كەوتبوونە دەست داعشەوە، زۆریان مەینەتی دیوە، ھەندێكیان ھیچ زانیارییەكیان لەسەر كەسوكاریان و منداڵەكانیان نيیە، بۆیە پێویستییان بە ئاوڕلێدانەوە ھەیە بە تایبەت لەڕووی دەروونیەوە".
بەگوێرەی ئامارەكان، لە ساڵی 2014 و داگیركاری داعشدا، زیاتر لە 3 ھەزار ژن و منداڵی كوردی ئێزدی كەوتنە دەست چەكدارانی رێكخراوەكە و ژمارەیەكی زۆریان رزگاركران، بەڵام چارەنووسی ژمارەیەكی زۆریان نادیارە.
ئ. م