ھێمن سەیدی
نووسەر
نه‌وت.. سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
نه‌وت له ئێران حکومه‌تێکی دیموکراتی رووخاند، له میسر دیکتاتۆرێکی کرده پاڵه‌وانی عه‌ره‌ب، له لیبیاش ئاڵۆزییه‌کی سازکرد
له سێ وتاری پێشوودا باسی ئه‌وه‌مان کرد که ناکرێ سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ته‌نیا پێوه‌ندی بده‌ینه پاڵ کولتور و ئایین، هه‌روه‌ها ئاڵۆزیه‌کان زۆر گرێ‌دراو نییه به گۆرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه‌کانی چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ڵکو به گشتی زۆربه‌ی کێشه‌کان دیارده‌یه‌کی تازه‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای 1918 که له شه‌ش ته‌وه‌ردا پۆلێن کران. ته‌وه‌ری یه‌که‌م و دووه‌م شیکرانه‌وه که بریتی بوون له:-
1- هه‌نارده کردنی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره وه‌کو لیبرالیزم، ناسیونالیزم، سوسیالیزم له ولاتانی رۆژئاواییه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان
2 - رووخانی نیزامێکی کۆن واته سیستمی خلافه‌ت و دادهمهزرانی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هه‌ڵه.
له‌م به‌شه‌دا ته‌وه‌ری سێهه‌م شیده‌کرێته‌وه واته دۆزرانه‌وه‌ی نه‌وت که بوو به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئاسوده‌یی، به‌ڵام نه بۆ خه‌ڵکی ناوچه به‌ڵكو بۆ ولاتانی جیهان. له به‌شه‌کانی داهاتووشدا باقی ته‌وه‌ره‌کان لێکده‌ده‌ینه‌وه که بریتین له: دامه‌زرانی وڵاتێکی تازه به ناوی ئیسرائیل، گه‌یشتنی شه‌ڕی سارد بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و دابه‌شبوونی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به سه‌ر دوو به‌ره‌ی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌تدا، سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی، سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی له ئێران، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی چریکی ئیسلامی له ئه‌فغانستان که دواتر ده‌بێته تێرۆری ئیسلامی.
ئێستا با بێینه سه‌ر باسی نه‌وت و ئه‌و زیانانه‌ی که دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌م سامانه سروشتیه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌یبووه که بڕیاربوو ببێته سه‌رچاوه‌یی ئاسوده‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌که‌مان. له سه‌ت ساڵی رابردوودا نه‌وت له سێ ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆییدا زیانی به وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین گه‌یاندووه. له پێشدا باسی ئابووری سیاسی جیهان و په‌یوه‌ندی وڵاتان له سه‌ر مبابهتی نه‌وت ده‌که‌ین.
ئادام سمیت که به بناغه‌دانه‌ری ئابووری ئازاد و هانده‌ری بازرگانی ئازادی جیهانی ناسراوه، یه‌کێک له پێشنیازه سه‌ره‌کیه‌کانی بۆ گه‌شه‌ی ئابوری جیهان له قاڵبی 'دابه‌شکردنی کار' و پسپۆری وڵاتانی جیهان له بواری جیاجیادا داڕشتووه. سمیت پێی وابوو که هیچ وڵاتێک ناتوانێ به ته‌نیایی هه‌موو که‌لوپه‌کانی پێویستی هاوڵاتیانی خۆی دابین بکا و هه‌ر وڵاته‌ی که له به‌شێکدا پسپۆریی باشی هه‌یه بۆ سازکردنی به‌رهه‌مێک یا خاک و سه‌رچاوه‌ی باشی هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان، باشتره ته‌نیا خه‌ریکی ئه‌و بواره تایبه‌ته بێ و بۆ خۆی و بۆ باقی وڵاتانی جیهان به‌رهه‌م بهێنێ. به‌ڵام له باقی بواره‌کاندا له جیاتی به‌رهه‌مهێنان، بیر له هاورده‌کردن له باقی ولاته‌کان بکاته‌وه که هه‌م هانده‌ری تیجاره‌ت و ئاڵۆگۆری ئابووری ده‌بێ، هه‌م ئاشتی جیهانیش دابین ده‌کا، چونكه ئه‌و لایه‌نانه‌ی که پێوه‌ندی بازرگانییان پێکه‌وه هه‌یه شه‌ڕ ناکه‌ن!
له‌وه گه‌رێین که ئه‌و ئاشتیه جیهانیه قه‌ت وهدینههات، به‌ڵام به‌شی ئێمه بوو به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت، به‌شی وڵاتانی جیهانیش بوو به به‌رهه‌مهێنانی ته‌کنۆلۆژیا. خراپیه‌که‌ی له‌وه‌دابوو که ئه‌وان نرخی نه‌وتی ئێمه‌یان دیاری ده‌کر، به‌ڵام ئێمه نه‌مانده‌توانی نرخی ئۆتومبێل و کاره‌با و موبایلی ئه‌وان دیاری بکه‌ین. ئه‌وان ده‌یانتوانی بۆ ماوه‌یه‌ک به بێ نه‌وتی ئێمه بژین، به‌ڵام ئێمه تاقه رۆژێک به بێ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وان ژیانمان تێکده‌چوو. تاقه جارێک که وڵاتانی ناوچه ویستیان یه‌کبگرن و نه‌وت نه‌فرۆشن و نرخی نه‌وت بۆخۆیان دیاری بکه‌ن، ئێران خیانه‌تی لێکردن، له سه‌ره‌تاکانی حه‌فتاکاندا، هه‌م درێژه‌ی به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆیدا هه‌م له قازانجه‌کانی گرانی نرخی نه‌وت به‌هره‌مه‌ند بوو که بۆ یه‌که‌م جار گه‌یشته سی دولار. دوای ئه‌و رووداوه هیچکات وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین نه‌یانتوانی کۆنترۆڵی نرخ و کۆنترۆڵی راده‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به ده‌سته‌وه بگرن، به‌شێکی به هۆی باڵانس نه‌بوونی قورسایی ئابوری دوو لایه‌نی فروشیار و کریار، به‌شێکی به‌هۆی قورسایی سیاسی وسه‌ربازی وڵاتانی رۆژئاوایی، به‌شێکیشی له به‌ر ناکۆکیی ئه‌ندامانی ئۆپیک که ئێستا شاهیدین سعوودیه چۆن له داخی ئێران نرخی نه‌وت داده‌به‌زێنێ.
لێره‌دا ئاستی دووه‌می زیانی نه‌وت به وڵاتانی ناوچه ده‌ستپێده‌کات، واته فاکتۆره ناوچه‌ییه‌کان. جێئۆپۆلیتیکی ناوچه وایکردووه نه‌وت کێشه‌کان قووڵتر بکاته‌وه. هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له که‌نداوه‌وه هه‌میشه له مه‌ترسیدابووه. زۆر جار وڵاتانی ناوچه ناچار بوون باج بده‌ن به زلهێزه‌کان بۆ دابینکردنی ئاسایشی بۆری نه‌وتیه‌کان و که‌شتیه‌کانیان. هاوکات دابه‌شبوونی ناعادلانه‌ی نه‌وت له نێوان وڵاتانی ناوچه وایکرده که بۆ نموونه عه‌ره‌بی هه‌ژار و عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌بێ. له جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌باندا، له میسر و سووریا ده‌گوترا "ئێمه له سه‌ر ده‌ریایه‌ک له خوێن و ئه‌وان له سه‌ر ده‌ریایه‌ک له نه‌وت"! مه‌به‌ستیان له ئه‌وان، وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌ره‌بی بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتن و یه‌کنه‌گرتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی. گرنگی نه‌وت وایکردبوو که ئه‌مریکا کوده‌تا بکات له ئێران، کاتێک که له سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا ئێران بریاری نه‌ته‌وه‌یی کردنی کۆمپانیای نه‌وتی خۆیدا. چه‌ند ساڵ دواتر بریتانیا و فه‌ره‌نسا هێرشیان کرده سه‌ر میسر کاتێک ئه‌و وڵاته ویستی کۆنترۆڵی هاتووچۆی که‌شتیه نه‌وتییه‌کان له کاناڵی سوێس به ده‌سته‌وه بگرێ.
له تازه‌ترین رووداویشدا هێرشی ناتۆ بۆ لیبیا زۆر گرێ‌دراو بوو بۆ جێئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که. هێشتا هێرش دهسپێنهکرابوو، کۆمپانیا بریتانی و فه‌ره‌نسییه‌کان خه‌ریکی دانوستاندن بوون له سه‌ر نه‌وتی لیبیا.
له راستیدا بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی نه‌وتی لیبیا باشترین نه‌وته، چونكه به نزیکترین رێگه بۆ ئه‌وروپا داده‌نرێ و له هیچ که‌نداو و کاناڵێکیش تێپه‌ر نابێ و بێ ترس و منه‌ت ده‌گاته ئیتالیا!.
که واته نه‌وت له ئێران حکومه‌تێکی دیموکراتی رووخاند، له میسر دیکتاتۆرێکی کرده پاڵه‌وانی عه‌ره‌ب، له لیبیاش ئاڵۆزییه‌کی سازکرد که گه‌وره‌ترین بنکه‌ی داعشی له ئافریقا لێ سازکرا.
باسی ئاڵۆزی لیبیا ده‌مانباته به‌شی سێی زیانه‌کانی نه‌وت که ئه‌ویش فاکتۆره ناوخۆییه‌کانه. نه‌وت وایکرد که حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌كه بێمنه‌ت بن له ده‌نگی خه‌ڵک. خه‌ڵكیش که ماڵیات (ضریبه) ناده‌ن، ناتوانن داوای ده‌نگ و نوێنه‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. هاوکات ناتوانن حکومه‌ته‌که‌یان ناچار به وڵامدانه‌وه بکه‌ن و داوای شه‌فافییه‌ت و قبووڵی به‌رپرسیاره‌تی بکه‌ن.
له به‌رئه‌وه‌ی که داهاتی ئه‌و حکومه‌تانه له رێگای پاره‌ی مالیاتی خه‌ڵک نیه، به‌ڵکو راسته‌وخۆ داهاتی ده‌ره‌کی واته به‌رهه‌می فرۆشتنی نه‌وت دێته گیرفانیان. له راستیدا پێوه‌ندی راسته‌وخۆ هه‌یه له نیوان بوونی نه‌وت و نه‌بوونی دیموکراسیدا. حکومه‌ته‌کانی خاوه‌ن نه‌وت به جۆرێک سه‌ربه‌خۆن له کۆمه‌ڵگا هه‌ر بۆیه له بهرانمهر ویستی ئاڵوگۆر و رێفۆرمدا خۆراگری ده‌که‌ن.
به کورتی ده‌توانین بڵێین نه‌وت له ناوخۆدا سێ ده‌ره‌نجامی خراپی ئابووری و سیاسی و کولتوری هه‌یه. له باری ئابوریه‌وه ئه‌و وڵاتانه بێمنه‌ت له خه‌ڵک به‌ڵام وابه‌سته به نه‌وتن و له باقی به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێنان دا دواکه‌وتوو ده‌مێننه‌وه.
له بواری سیاسییه‌وه پاره‌ی پێویست به سه‌رکوتی خه‌ڵک هه‌میشه هه‌یه و دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کان ئه‌وه‌نده به هێزن که بۆ وێنه وه‌کو وڵاتانی كه‌نداو ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له بواری ئابوریشدا پێشکه‌وتنیان هه‌بێ، له بواری سیاسی‌دا هه‌ر دواکه‌وتوو ده‌مێننه‌وه و ده‌نگی نارازی ده‌مکوت ده‌کرێ. له بواری کولتوریشه‌وه شاهیدی گه‌شه‌یه‌کی سه‌قه‌تین. ده‌بینین هه‌ندێك کۆمه‌ڵگا له بواری ئاسوده‌یی خه‌ڵکه‌وه پێشکه‌وتوون به‌ڵام له بواری مۆدێرنێته‌ی کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌ی کولتوریه‌وه ئێستاش هه‌ر له سه‌ده‌کانی پێشوودا ده‌ژین. دواکه‌وتوویی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری ته‌نیا به پاره جوبران نابێته‌وه، نموونه‌ی به‌رچاوی سعوودیه‌ی ئێستایه که ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌م که‌موکوڕیانه به پاره بشارێته‌وه.
له به‌شی داهاتوودا باسی دامه‌زرانی وڵاتی ئیسرائیل و رووداوه چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانی دواتری له حه‌فتا ساڵی رابردوودا ده‌که‌ین.
درێژه‌ی هه‌یه.