شاندی پارتی گەیشتە بارەگای ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی

پارتی لەگەڵ سێ لایەنی سیاسی كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

كەمێك لەمەوبەر شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە ھەولێر.

عەمار نەجمەدین، نێردراوی كوردستان24 رایگەیاند: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتوون لە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و مەحموود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەكان و ھێمن ھەورامی و دڵشاد شەھاب ئەندامانی سەركرداتی پارتی. لەلایەن عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی ئەو حزبە پێشوازیان لێكرا".

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 لە كۆبوونەوەكەدا شاندی پارتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكان دەكەنەوە. ھەروەھا كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەخەنەڕوو.

بڕیاریشە دوای كۆمەڵی ئیسلامی شاندی پارتی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی كۆببێتەوە. كە پێشتر ئەو دوو لایەنە ئۆزسیۆنی بوونی خۆیان بۆ چوار ساڵی داھاتوو راگەیاندووە.

شاندی پارتی گەیشتە بارەگای ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی
شاندی پارتی گەیشتە بارەگای ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی
شاندی پارتی گەیشتە بارەگای ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی