گۆڕان ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاسایی بكاته‌وه به‌ڵام رێككه‌وتن له‌گه‌ڵی ره‌ت ده‌كاته‌وه
هه‌ڵسووڕاوێكی گۆڕان: یه‌كێتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو نه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی ھەوڵدەدات بە رێککەوتنێک، پەیوەندیەکانی لەگەڵ گۆران ئاسایی بکاتەوە، لە بەرامبەردا ھەڵوسوراوێکی گۆران ده‌ڵێت: بزووتنەوەکەی ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانه له‌گه‌ڵ یه‌كیتی بەڵام رێککەوتن نا،چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئەزموونی رێکەوتنەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەزموونی تاڵن.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌جید ساڵح، هه‌ڵسووراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویستییان به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش پێویستییان به زه‌مینه‌سازی هه‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، "ئه‌و زه‌مینه سازییه له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان په‌یوه‌سته به پابه‌ند بوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانی، كه له نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌ی 4 ساڵه یه‌كێتی پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه".
له‌كاتێكیشدا پارتی دەمێکە پێشنیازی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یەکێتی و بزووتنەوەی گۆران کردووە، بەڵام یەکێتی نایەوێت پێش رێککەوتن لەگەڵ گۆران، ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێَت، لای خۆشیەوە به‌همه‌ن کاکە عەبدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له پەرلەمانی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پارتی پێشوازی له رێككه‌وتن و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات و ئاماده‌یه رۆڵی خۆی له‌و نێوه‌نده‌دا بگێڕێت"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "پێویسته ئه‌و حیزبانه‌ی له حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بن، رێككه‌وتن له‌نێوانیان هه‌بێت".
بەرنامەی پارتی, یەکێتی و گۆران بۆ حکوومەتی داھاتوو جیاوازە، ئێستاش ھەرسێ لایەن دەیانەوێت بڕیار لە سەر بەرنامەیەکی ھاوبەش بده‌ن و دواتر لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان رێکبکەون، بۆیە پارتی پێی وایە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەتوانێت ئەو بەرنامە ھاوبەشە دابرێژێت.
H.B