له رۆژی ڤالانتاین زیاتر له 15 هه‌زار گوڵ هاورده‌ی پارێزگای دهۆك كراون
دوو هێنده‌ی ساڵانی رابردوو زیادی كردووه
K24- دهۆك:
له رۆژی ڤالانتاین زیاتر له پازده هه‌زار گوڵ هاتوونه‌ته ناو پارێزگای دهۆك، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به به‌راورد به ساڵانی رابردوو، دوو هێنده زیادی كردووە. گوڵفرۆشان ده‌ڵێن: ته‌واوی جۆره‌كانی گوڵ له وڵاتانی كینیا و هۆڵه‌نداوه دەھێنرێنە نێو هه‌رێمی كوردستان.
له‌كاتێكدا 14ی ئه‌م مانگه به رۆژی عاشقان ده‌ناسرێت و له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌و رۆژه به بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت راده‌گیرێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هاووڵاتیانی دهۆك به پێچه‌وانه‌وه وه‌سفی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، خۆشه‌ویستی هیچ رۆژێكی تایبه‌تی نییه و ئه‌گه‌ر عه‌شق بونیات نرا، هه‌موو رۆژه‌كانی ژیان هه‌ر جه‌ژنن.
فرسه‌ت عزه‌ت، كه هاووڵاتییه‌كی شاری دهۆكه له‌باره‌ی رۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ڵێت: "به بڕوای من خۆشه‌ویستی هیچ رۆژێكی ده‌ستنیشانكراوی نییه، چونكه خۆشه‌ویستی له ناخی مرۆڤدا قه‌باره‌یه‌كی نه‌گۆڕی هه‌یه" و به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی شاعیرێكیش نا راسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه زۆر باوه‌ڕی به رۆژی ڤالانتاین نییه بۆ قه‌تیس كردنی ئه‌و هه‌سته ته‌نیا له رۆژیكدا.
هاوكات هاووڵاتیێكی دیكه‌ی ئه‌و شاره به‌ناوی جەگەر بەلوو سه‌باره‌ت به‌و رۆژه ئاماژه به‌وه ده‌دات، "خۆشه‌ویستی شتێكی زۆر پیرۆزه، مه‌رجیش نییه ئه‌و خۆشه‌ویستییه ته‌نیا له‌نێوان كچ و كوڕێكدا بێت، به‌ڵكو ده‌كرێت مرۆڤ هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ وڵات، دایك، باوك، خوشك و برا و هه‌ر شتێكی دیكه هه‌بێت، خۆشه‌ویستی هه‌ستێكی جوانه، ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا خۆشه‌ویستیت بۆ كچێكیش هه‌بێت و ده‌توانیت گوڵێكی سوور به‌دیاری پێشكه‌شی بكه‌یت".
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ له هه‌موو ساڵێك زیاتر له شوێنه گشتییه‌كان گرنگی به رۆژی خۆشه‌ویستی دراوه، هه‌موو شوێنه‌كان به ره‌نگی سوور خه‌مڵێنراون و گوڵخانه‌كانی شاری دهۆكیش به گوڵی سوور ته‌نراون، وه‌ك گوڵفرۆشانی ئه‌و شاره‌ش باسی ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ بۆ ڤالانتاین، زیاتر له 15 هه‌زار گوڵ هاورده‌ی پارێزگه‌كه‌یان كراون.
له‌مباره‌شه‌وه یونس كێسته‌یی، گوڵفرۆشێكی شاری دهۆك له‌باره‌ی نرخی گوڵه‌كان له‌و رۆژه‌دا ده‌ڵێت: "نرخه‌كان جیاوازن، له 3 هه‌زاره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته 8 هه‌زار، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ رێژه‌ی هاورده‌كردنی گوڵ دوو به‌رامبه‌ره".
رۆژی 14 مانگ كه به رۆژی عاشقان ناسراوه و به ڤالانتاین ناونراوه، له سه‌رانسه‌ری جیهان چالاكی جۆراوجۆر له‌و رۆژه‌دا له‌نێوان عاشقان به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام گۆڕینه‌وه‌ی دیاری له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه گوڵی سوور، پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و چالاكیانه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
H.B
