قوتابخانه‌كانی پارێزگای دهۆك له راگه‌یاندنی پشوو بۆ سبه‌ی سه‌رپشك ده‌كرێن
له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به بڕیاری فه‌رمی ده‌یكه‌نه پشوو
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوبەراتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دھۆك له راگەیاندنی پشوو بۆ ده‌وامی سبه‌ی، بەڕێوبەرایه‌تی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری ئه‌و پارێزگایه سەرپشك دەکات.
دوای ئه‌وه‌ی بەڕێوبەراتی کەشناسی ھەرێمی کوردستان ھوشداری له ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو لە به‌شێك له ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی‌دا. له گشتاندنێكدا بەڕێوبەراتی گشتی پەروەردەی ئه‌و پارێزگایه به بەڕێوبەرانی قوتابخانەکانی سنووری خۆی راگەیاندووە، ئەوان سەرپشکن له‌وه‌ی بەیانی بیكه‌نه پشوو یان دەوامی ئاسایی خویان بکەن.
عومەر عەلی، بەرێوبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دھۆك بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، ئەوان بە بەرێوبەرانی قوتابخانەکانیان رایانگەیاندووە، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە سنوورەکانیان، ئەوان ئازادن بریار بدەن، ئاخۆ بیكه‌ن به پشوو یانیش دەوام بکەن.
ھەروەھا راشیگەیاند، لەگەڵ بەڕێوبەرایه‌تی کەشناسی پارێزگای دھۆك لە پەیوەندی بەردەوام دان، لە ئەگەری درووستبوونی لافاو یان ھەر رووداوێکی نه‌خوازراو، ئەوان ئامادەن لە سنووری پارێزگای دھۆك بکەنە پشوو.
H.B
