سه‌رژمێری دانیشتوان له عێراق و ره‌هه‌نده‌كانی
بڕیار درابوو هه‌ر (10) ساڵ جارێك ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت
سه‌رژمێری دانیشتوان وه‌كو پێناسه و چه‌مك ده‌توانین بلێین بریتیه له گه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری وورد و باوه‌ر پێكراو ده‌رباره‌ی دانیشتوان كه لایه‌نی فه‌رمی یاخود حكومه‌ت هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانی بۆ گه‌لێ مه‌به‌ستی گرنگ له‌وانه بۆ داتاكانی (دیموگرافی و ئیتنۆگرافی و ره‌وشی ئابووری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و گروپه‌كانی ته‌مه‌ن) ئه‌م داتایانه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و لۆژیكیانه تۆمار ده‌كرێن، چونكه ئه‌م داتایه ده‌بێته خاڵی گرنگی پێشكه‌وتن و بنیادنانی ژێرخان و هه‌ڵسانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كان له وڵاتان ، ئه‌وه وه‌ك شێوه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كه‌ی.
ئه‌م پرۆسه‌یه له وڵاتێكی وه‌ك عێراق پراكتیزه بكه‌ین ده‌بینین رووێیكی ترمان و مانایه‌كی ترمان پێ ده‌ڵێت ، كه هه‌موو رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌ر له‌پاش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه له ساڵی 1921 كه بڕیار درابوو هه‌ر (10) ساڵ جارێك ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ده‌بینین پرۆسه‌كه جگه له‌و ئامانج و مه‌به‌سته زانستیانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌رچوونه به‌لكو ڕه‌هه‌ندی تری وه‌رگرتووه له گرنگترین رهههندهكانیش (سیاسی و سه‌ربازی)یه ، ئه‌م دوو مه‌به‌سته رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له سه‌رژمێرییه‌كان به‌لگه‌ی باسهكانیشمان له‌م خاڵانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: سه‌رژمێری ساڵی (1927) له سه‌رده‌می مه‌له‌كی بوو ماوه‌ی پرۆسه‌ی تۆماركردنه كه (11) مانگی خایاند كه فه‌رمانگه‌ی باری شاراستی گشتی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق له رێگه‌ی چه‌ند لێژنه‌یه‌كه‌وه ده‌یناردن بۆ (قوتابخانه‌كان و مزگه‌وته‌كان و شوینی تری حكومی) له شار و شارۆچكه و دێهاته‌كان) هه‌ر چه‌نده ئه‌م سه‌رژمێرییه دانیشتوانی عێراقی خه‌ملاند به (054 964 2) كه‌س كه نزیك بوو له سێ ملیۆن كه‌س به‌ڵام سه‌رژمێرییه‌كه ره‌تكرایه‌وه و بهسهرنهكهوتوو هه‌ژمار كرا.
دووه‌م: له دووه‌مین سه‌رژمێری دا كه ده‌بوایه له‌ساڵی (1937) بكرایه كه ده‌بووه (10) ساڵ به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هێنایه پێش و له‌ساڵی (1934 تا 1935) پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرا و ته‌واو بوو ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دوو ئامانج كردی یه‌كه‌میان(ناوونوسین بۆ سه‌ربازی) دووه‌میان بۆ (باج كۆكردنه‌وه) ئه‌مه‌ش ئامانجی زانستی خۆی نه‌پێكا ته‌نها لایه‌نی سه‌ربازی گرنگ بوو، ئه‌وسا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق بووه (174 213 3) كه‌س.
سێیه‌م: له سێیه‌مین سه‌رژمێریدا كه له كات و ساتی خۆی به‌رێوه‌چوو كه پیش‌تر بڕیار و پلانی بۆ دانرابوو له ساڵی (1947) ماوه‌ی (یه‌ك رۆژ) ی خایاند ئه‌م سه‌رژمێرییه فه‌رمانبه‌ری بۆ دابین كرا كه سه‌ردانی هه‌موو شار و دیهاتیان كرد له‌هه‌موو عێراق ، ئه‌وه‌ش زیاتر به‌مه‌به‌ستی (باج كۆكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردن و خۆ ناونووسین له سه‌ربازی) كه‌واته له‌و پرۆسه‌یه‌ش مه‌به‌ستی (سیاسی و سه‌ربازی) له پشته‌وه بوو ، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراقیش له‌وكات بریتی‌بوو له (185 416 4)كه‌س بوو.
چواره‌م: سه‌رژمێری چواره‌مین له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌ساڵی (1957) بوو ، ئه‌م سه‌رژمێریه له‌مێژووی عێراق به پاك و بێگه‌ردی و راست و دروستی داتا و زانیارییه‌كانی داده‌نرێت گه‌رچی هه‌ندێ كه‌م كوڕی هه‌بوو به‌ڵام له‌چاو ئه‌وانی پێش خۆی كه‌متر بوو و كه‌متر رۆڵی (سیاسی و سه‌ربازی) ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو به‌سه‌رییه‌وه و به‌شێوه‌كی گشتی و وورد داتا و زانیارییه‌كان له هه‌موو عێراق تۆمار كرا ، ژماره‌ی دانیشتوانیش له‌و ساڵه بریتی‌بوو له ( 109 536 6) كه‌س.
پێنجه‌م: له‌سه‌رژمێری پێنجه‌مدا فاكته‌ری (سیاسی و سه‌ربازی) زۆر به روونی دیاره چونكه كات و ساتی ئه‌و سه‌رژمێرییه ساڵی (1967) بوو ، به‌ڵام دووساڵ پێشخرا كرا ساڵی (1965) ئه‌و كاتیش شۆڕشی (ئه‌یلولی مه‌زن) به رێبه‌رایه‌تی (بارزانی نه‌مر) ههڵگیراسبوو له زۆربه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان ئه‌وه‌ش بۆ رژێمی ئه‌وكات به هه‌ل زانرا ئه‌م پرۆسه‌یه له‌م ناوچانه ئه‌نجام نه‌درێ و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین سه‌رژمێری بوو له فۆرمه‌كه چوارگۆشه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی (نه‌ته‌وه)ی تێدابوو، ئه‌نجامدانیشی له‌و كاته‌دا هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (كورد) بوو له‌م سه‌رژمێرییه و هه‌روه‌ها داتا و زانیاری ده‌رباره‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی و پیشه‌ی تێدا بوو ، هه‌رچه‌نده له‌م سه‌رژمێرییه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشته ( 527 261 8)كه‌س و ئه‌وه‌شیان به سهرنهكهوتووترین سه‌رژمێری داده‌نرێت و زۆربه‌ی ئه‌كادیمیست و توێژه‌ران خۆیان له داتاكانی ئه‌و سه‌رژمێرییه لا ده‌ده‌ن.
شه‌شه‌م: له‌ساڵی (1977) سه‌رژمێری حهوتهمین ئه‌نجامدرا و یه‌كه‌مین سه‌رژمێری بوو (وه‌زاره‌تی پلان دانان) ئه‌نجامی دا ، كه بنكه‌یه‌كی داتا و زانیاری‌یان دروست كرد ده‌رباره‌ی زانیارییه‌كانی (نیشته‌جێ بوون و بژێوی ژیان و داهات و خزمه‌تی سه‌ربازی) ئه‌مانه‌ش ئامانج و مه‌به‌ستی (سیاسی و سه‌ربازی) له پشته‌وه بوو ، له‌و سه‌رده‌میشدا زۆربه‌ی گونده‌كانی كوردستان رووبه‌رووی شالاوی به‌عه‌ره‌بكردن و سووتاندن و له‌ناوبردن ببنه‌وه ، بۆیه ئه‌م رژێمه ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌ت زانی داتایه‌كی ناراست له‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان بلاو بكاته‌وه ، ئه‌و كاتیش له‌م سه‌رژمێرییه‌دا دانیشتوانی عێراق گه‌یشته (145 497 12)كه‌س.
حه‌وته‌م: كات و ساتی سه‌رژمێری (1987) نا له‌بار بوو به‌جۆرێك جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی (عێراق - ئیران) ههلگیرسابوو ، له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی عێراقی به دره‌نده‌ترین شێوه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل دێهات و شار و شارۆچكه كوردییه‌كان و هاولاتیهكانی ده‌كرد هه‌ر بگره به (پرۆسه‌ی ئه‌نفال كردن و جینۆسایدكردنی كوردان و پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و سیاسه‌تی ته‌رحیل كردنی گوندشینان و له‌ناو بردنی زه‌وی كشتوكالیهكان و گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانهكانیش بۆ كۆمه‌لگا زۆره‌ملێ یه‌كان) ئه‌م بارودۆخه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌بار نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به‌ڵام رژێم پرۆسه‌كه‌ی ئه‌نجامدا له‌هه‌موو عێراق جگه له (ناوچه سنووورییهكان و كوردییه‌كان)نه‌بێ به بیانووی شهر كه‌واته جارێكی كارتی (سیاسی و سه‌ربازی) له پشتی ئه‌نجامدانی بوو ، له‌و سهرژمێریهشدا دانیشتوانی عێراق گه‌یشته (199 335 16)كه‌س.
هه‌شته‌م: ئه‌وه‌یان له‌ساڵێ (1997) ئه‌نجامدرا و هه‌موو عێراقی گرته‌وه جگه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێ و ناوچه كوردیه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عێراقی هه‌مووی (ته‌عریب) كرابوو و كه‌واته رێژه‌ی كورد له‌ناوچه (دابرێندراوه‌كان ) كه‌مترین ریژه بوو له‌م سه‌رژمێرییه ده‌بینین (ره‌هه‌ندی سیاسی) رۆڵی تیدا بینیووه له‌سه‌ربازی ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی ئه‌نجامی دا ژماره‌ی دانیشتوانیش گه‌یشته (334 443 19)كه‌س...
نۆیه‌م: پاش پرۆسه‌ی ئازادی ساڵی (2003) و دروستبوونی عێراقی تازه واقع و حكومێكی تر هاته كایه‌وه ، گه‌لانی عێراق هه‌وای ئازادییان هه‌لمژی و میلله‌تی كوردیش گه‌رایه‌وه ئه‌و شوینانه‌ی كه لێی دركرابوو و ئاواره ببوو و ده‌ستوور نووسرایه‌وه و كیشه‌كانی كورد له‌م ده‌ستووره نه‌خشه ریگای چاره‌ی بۆ دانرابوو ، به‌پێ ماوه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كان بوایه ده‌بوایه ساڵی (2007) سه‌رژمێری گشتی له عێراق بكرایه به‌ڵام نه‌كرا و به ئه‌نقه‌ستیش نه‌كرا كه (ره‌هه‌ندی سیاسی) پێوه دیاربوو چونكه :
1- مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له قۆناغی ئاسایكردنه‌وه گه‌یشتبووه (سه‌رژمێری دانیشتوان) و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه جێ به‌جێ نه‌كه‌ن و ئاسته‌نگیان بۆ دۆزییه‌وه.
2- به بیانووی ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی له عێراق سه‌رژمێری ناكرێت چونكه ناوچه سووننه نشینه‌كان شهر و و ئاژاوه و ته‌قینه‌وه هه‌یه ده‌بێت دوابخرێ به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیركرد له نێوان ساڵانی (1961 تا 2003) میلله‌تی كورد شار و گوندی لێ وێران كرا و ته‌عریب كرا و خه‌لكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كرا ئینجا سه‌رژمێری گشتی له‌ساڵانی (1965 و 1977 و 1987 و 1977) كرا...
دواتر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ر به‌بیانووی شهر و ناسه‌قامگیری بارودۆخی عێراق دواخراوه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین پاش رووداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركردنی ناوچه دابرێندراوه‌كان و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی و چۆل بوونی گونده‌كانییان به‌هۆی بوونی داعش و بوونی هێزێكی تائیفی و خۆسه‌پێن له رێگه‌ی (وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی) بڕیاریان داوه ساڵی (2020) سه‌رژمێری دانیشتوان له‌عێراقدا بكرێت ، ئه‌وشیان (ره‌هه‌ندێكی سیاسی) پێوه دیاره و ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی پیش ئه‌و ساڵه بارودۆخی (ناوچه دابرێندراوه‌كان) ئاسایی نه‌كرێته‌وه و ئه‌وا پیلانێكی رێكخراو هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌و ناوچانه‌دا ، په‌یامی لایه‌نه عێراقیه‌كان روونه بۆ كورد:
كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌روه‌ك سه‌رده‌می رژێمی پێشوو به هه‌ل ده‌زانی و داتا و زانیاری ناراست تۆماربكرێت و درێژه پیده‌ری سیاسه‌ته‌كانی (رژێمی به‌عسن) پێویسته ئه‌و پرۆسه سیاسیه دوابخری هه‌روه‌ك حكومه‌تی عێراقی ماوه‌ی (22) ساڵه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری نه‌كردووه و با ئێستاش ده‌رفه‌تێك بداته لایه‌نی كوردی تا بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌كرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر نا رابردوو پێمان ده‌ڵێ (هه‌موو سه‌رژمێریه‌كانی دانیشتوان له عێراق ره‌هه‌ندی سیاسی) وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌شیان هه‌روا ده‌بێت.
*ماسته‌ر له جوگرافیای سیاسی و ناوچه دابڕێندراوه‌كان