ھێمن سەیدی
نووسەر
کوردستان و چین و داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
"كوردستان ده‌توانێت چین و ئه‌وروپا له ئێران و توركیا بێمنه‌ت بكات"
جیهان به خێرایی له ئاڵووگۆڕدایه، له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و ئابوری و گه‌شه‌ی ئینسانی‌دا. لێکۆڵه‌ران روخسارێکمان له جیهان و له رۆژهه‌ڵاتی ناوین له ده ساڵی داهاتوودا نیشان ده‌ده‌ن که به باش و به خراپ، زۆر جیاوازه له هه‌لومه‌رجی ئێستامان. بۆ وێنه ئاماژه به چه‌ند خاڵ ده‌که‌م: ده‌گوترێ له ده ساڵی داهاتوودا نه‌وت گرنگی ئه‌مڕۆی خۆی نامێنێ، چین ده‌بێته ئابوری یه‌که‌می جیهان، ئیسلامی سیاسی لاواز ده‌بێ، گه‌شتیاری په‌ره ده‌ستێنێ، هێزی ئینسانی دووباره گرنگی خۆی به ده‌ست ده‌هێنێته‌وه، له هه‌موو گرنگتر چین له رێگای وشکایی و ده‌ریایی خۆی ده‌گه‌یێنێته ئه‌وروپا که ده‌کرێ ئه‌م رێگایه به کوردستانیش تێپه‌ربێ. ئێمه‌ی کورد له کۆی ئه‌و گۆرانكاریانه ده‌وه‌ستین؟ چۆن له خراپه‌کانی خۆ ده‌پارێزین و چۆن ده‌توانین له باشه‌کانی که‌ڵک وه‌رگرین؟
له‌م وتاره‌دا باسی ئه‌و ئاڵۆگۆڕانه و ئاکامه باش و خراپه‌کانی ده‌که‌م، به‌و هیوایه سیاسه‌توانه‌کان و خاوه‌ن بڕیار و پلاندارێژه‌رانی کورد که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.
کاتێک مانگی پێشوو چین چه‌ندین رێکه‌وتنێکی گرنگی له‌گه‌ڵ ئیتالیا واژوو کرد، باقی وڵاتانی ئه‌وروپایی راچڵه‌کان. سه‌ره‌تا وه‌کو خیانه‌تی ئیتالیا باسیان لێکرد که گوایه ئاسایشی ئه‌م وڵاتانه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر چه‌ند دواتر وه‌کو واقعێک که ئه‌م وڵاته بۆی هه‌یه په‌یوه‌ندی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ چین هه‌بێ قبوڵیان کرد. به‌ڵام گرێبه‌سته‌کانی چین و ئیتالیا زیاتر ژیاری و ژێرخانی و درێژخایه‌ن بوون، هه‌ر ده‌تگوت تێرمیناڵێکی گه‌وره بۆ رێگایه‌کی دوور و درێژ داده‌رێژن که به ئیتالیاش کۆتایی نایه‌ت. رێگایه‌ک که له به‌نده‌ره‌کانی چینه‌وه ده‌سپێده‌کات و له رێگای وشکایی و ئاوه‌وه له چه‌ندین وڵاتی وه‌کو هیند و پاکستان و ئێران و تورکیا تێده‌په‌رێ و ده‌گاته ئیتالیا وه‌کو ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ئه‌وروپا. به‌ڵام ئه‌م رێگایه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته پلانی کۆتایی و به تایبه‌ت له به‌شه‌کانی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه ئه‌گه‌ری ئاڵۆگۆڕی زۆره.
هه‌روه‌ها ره‌نگه له وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا چه‌رخێ بخواته‌وه هێندێ دوور و درێژتریش بکرێته‌وه تا جوگرافیایه‌کی زیاتر له خۆ بگرێ. ئه‌و ئه‌گه‌ره کاتێک به‌هێزتر بوو که له راپۆرتێکی ئیکۆنۆمیستدا ورده‌کاری سه‌رمایه‌گوزاری چین له وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاو بوویه‌وه.
ئێکۆنومیست له ژماره‌ی بیستی نیسانی خۆیدا نوسیویه‌تی "چۆن پرۆژه‌کانی چین به‌نده‌ری دوقمی له عوممان زیندوو کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ورده‌کاری 23 میلیارد دۆلار یارمه‌تی به وڵاتانی عه‌ره‌ب له 2018 دا و پلانی 28 میلیاری دیکه بۆ ئه‌مساڵ بڵاوکردۆته‌وه. به گشتی له ده ساڵی رابردوودا چین 148 ملیار دۆلاری له وڵاتانی عه‌ره‌بی خه‌رج کردووه.
تاکو ئێستا زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی بووه، به‌ڵام ئه‌م وڵاتانه بۆخۆیان په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕی ئابوورییان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه، هاوکات که کێشه‌ی قووڵی سیاسیشیان پێکه‌وه هه‌یه. به‌ڵام چانسی کورد له‌وه‌دایه که چین بۆ هاوکاری ئابووری مه‌رجی سیاسی دانانێ، به‌و مانایه که کورد ده‌توانێ خۆی له پلانی درێژخایه‌نی چین‌دا جێبکاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا دوور بکه‌وێته‌وه.
هه‌ر ئێستا چین له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و سعوودیه په‌یوه‌ندی قووڵی ئابووری هه‌یه، له‌حاڵێکدا ئه‌و دوو وڵاته له‌و په‌ری کێشه و ململانێی سیاسیدان، هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت سووریا و ئیسرائیلیش، ده‌بین چین له هه‌ر دوو وڵات خه‌ریکی کاری ئابوورییه، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته پێکه‌وه نزکن له حاڵه‌تی شه‌ڕ و ئیسرائیل به‌رده‌وام بنکه‌کانی ئێران و حیزبوڵڵا له خاکی سووریا بومبباران و موشه‌کباران ده‌کات.
کوردستان ده‌توانێ به وریایی خۆی له پلانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کی چین‌دا جێبکاته‌وه. خاکی کوردستان تایبه‌تمه‌نییه‌کی هه‌یه که ده‌توانێ چین له وڵاتانی ئێران و تورکیا بێ منه‌ت بکات، یا ئه‌و رێگایه‌ی دوو بانده بکا که هاوکات له هه‌ر دووکیان یا له هه‌ر کامیان که باشتر و هه‌رزانتر بوو که‌ڵک وه‌ربگرێ.
هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و به‌شدارییه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باشبوونی پێوه‌ندی باشوور و رۆژئاوای کوردستان که پێشتر له وتاری 'پارادیپلۆماسی کورد' دا باسمان کردبوو. راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که وڵاتانی رۆژئاواییش رێگه‌ی کوردستانیان له رێگه‌ی ئێران و تورکیا پێ باشتره. ئه‌وروپا دره‌نگ یا زوو دێته ناو ئه‌و پلانه‌ی چین هه‌ر ئه‌و جوره‌ی که ئیتالیا قۆڵی لێهه‌ڵماڵی. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه که ئه‌گه‌ر بتوانن متمانه به چینیش بکه‌ن و ئه‌و هاوپه‌یمانییه گرنگه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێبکه‌ن، دیسان هه‌ر ناتوانن به ته‌واوی متمانه به ئێران و تورکیا بکه‌ن. ره‌نگه ئه‌م دوو وڵاته له داهاتوودا په‌یوه‌ندی چین و ئه‌وروپا بپچرێنن یا داوای باجی زیاده بکه‌ن. که واته باشترین حاڵه‌ت سازکردنی دوو رێگه‌ی هاوته‌ریبه که یه‌کیان له ئێران و تورکیا و ئه‌وی دیکه‌ش له باشوور و رۆژئاوای کوردستان تێپه‌ر ببێ.
ئه‌م ئاڵۆگۆره گرنگه ده‌توانی ورده ورده به‌ستراوه‌یی کوردستان له نه‌وت که‌مبکاته‌وه، گه‌شتیاریی کوردستان په‌ره پێ‌بدا، هه‌لی کار بۆ هێزی ئینسانی کوردستان بخولقێنێ و رێگه‌یه‌کی به دوور له ئیسلامی سیاسی و تێرۆریزم له نێوان چین و ئه‌وروپا به ئاسایشی ته‌واوه‌وه دابین بکا. هاوکات، حکومه‌ته کوردییه‌کان باج و ماڵیاتی خۆشیان به شێوازێکی مه‌عقول له چین و ئه‌وروپا بستێنن. به‌ڵام ئه‌م ده‌سکه‌وته گرنگه چه‌ند پێشمه‌رجی هه‌یه که له سه‌رێ باسی یه‌کیان واته پارادیپلۆماسی کوردمان کرد. باقی پێشمه‌رجه‌کان بریتین له: شه‌فافییه‌تی ئابووری، به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، په‌روه‌ردهکردنی هێزی ئینسانی پرۆفێشناڵ له زانکۆکانی کوردستان و هێزی ئینسانی نیوه پرۆفێشناڵ له په‌یمانگه‌کان، سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری له کوردستان، دابین کردنی ئاسایش و پاراستنی گیانی هێزه بیانیه‌کان به توریست و به کارمه‌نده‌کانی کۆمپانیا بیانییه‌کانه‌وه. به گشتی به بوون به ناوچه‌یه‌کی نۆرماڵی جیهان و تێکه‌ڵبوون به ئابووری سیاسی جیهانی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا.